هەڵسەنگاندنەکانی گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگە بەمشێوەیەن:
لە پێناو ڕێبەرایەتی، ژنان و گەلەکەمان تێکوشانمان بە هێز دەکەین
ڕۆژین تێکوشەر: "پێویستە دەوڵيتی تورک بزانێت؛ ڕەنگە ڕێبەراتیمانی لە ڕووی جەستەییەوە بەدیل گرتبێت، بەڵام لە ڕووی ئایدیۆلۆژی و سیاسیەوە هەرگیز ناتوانێت لە چوار دیواردا ڕایبگرێت. بۆ تێکشکاندنی پیلانگێڕی وکۆتایی هێنان بە گۆشەگیری تێکوشانمان زیاتر دەکەین. هەڕەشە وگوشارەکان و ناتوانێت بەرخۆدان و تێکۆشانمان لاواز بکات. چەندە چەکی کیمیایی بەکاربێنن، چەندە هەوڵی لەناوبردنی ئێمە بدەن، ئێمە تێکوشانمان لە پێناو ڕێبەر ئاپۆ، گەلەکەمان و ژنان و گەنجان تێکوشانمان بەگوڕتر دەکەین. ڕەنگە ئەمڕۆ دوژمن بە چەکی کیمیایی بمانکوژێت، بەڵام لەبیری نەکەین سبەی بەهەزاران کەس جێگامان دەگرنەوە.
هەروەها پێویستە گەلەکەمان ئەوە بزانێت هەتا ڕێبەرایەتی لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد نەبێت، هەڕەشە و فشارەکان بەردەوامی دەبێت. بۆیە دەبێت ئازادی جەستەیی رێبەرمان مسۆگەر بکرێت. پێویستە هەموو کەسێک لە دژی هێرشەکانی سەر ڕێبەرایەتیمان، گەلەکەمان و گەریلا ڕاپەڕن. بۆ ئەمەش پێویستی بە تێکوشان و بەرخۆدان هەیە. ڕێبەرایەتی پارادایمی ژنی بۆ هەموو ژنان خوڵقاندووە و ژنان لە هەر شوێنێک بن، پێویستە خۆیان بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ ئاشنا بکەن بەشداری ئەم تێکوشانەبن. چونکە ئازادی ڕێبەرئاپۆ بەواتای ئازادی هەموو گەلانە".
ئێمە بەرخۆدانمان لەوە زیاتر بەهێز دەکەین
ئارین مەروان: "هێزە هەژمونخوازەکان لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا بەم پیلانگێڕییە دەیانویست گەلی کورد و سەرۆکایەتی لە ناو ببەن. بەڵام گەلی کورد دژی پیلانگێڕی ڕاپەڕی و چالاکیی فیداکاری ئەنجامدا. ئێستا ئەو گۆشەگیرییەی بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا دەسەپێندرێت، گۆشەگیریەکە نموونەی نەبووە. گەلی کورد و دۆستەکانیان لە دژی ئەم گۆشەگیرییە بەردەوامن لە چالاکیی. گەریلاکانی ئازادی کوردستانیش لە دژی گۆشەگیری چالاکیی فیداییانە ئەنجام دەدەن. هەڤاڵان ڕوکەن، سارا، ڕۆژهات و ئەرداڵ نموونەی ئەمەن. دوژمن بەردەوام دەڵێت گەریلا لەناو دەبەین، بەڵام توانای ئەوەیان نییە، چونکە ئێمە دڵسۆز و پێک هێنەری فەلسەفە و ئایدۆلۆژیای ڕێبەرئاپۆین. هەروەها ئێمە گەل و گەریلا دەتوانین بە تێکۆشانی هاوبەوشمان ئەم گوشەگیرییە بشکێنین".
هەڤاڵانی گیانفیدامان بەئێمەیان نیشاندا کە چۆن شەڕ بکەین
هاڤین ئارژین: "پێش هەموو شتێک پیلانی ٩ی تشرینی یەکەم شەرمەزار دەکەین. بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی گەلێک چالاکیی گیانبازی ئەنجامدراوە. هەڕوەها له بەڕامبەر هێرشی دڕندانه بۆ سەر گەریلا و گەلەکەمان، هەڤاڵانمان لەناوەندی ئەنقەرە چالاکی گیانبازییان ئەنجامدا. بە ڕێزەوە یادی ئەو هەڤاڵانەمان دەکەینەوە. هەڤاڵانی فیداییمان نیشانیان داین کە چۆن لەم قۆناخەدا شەڕ بکەین. پێویستە هەموو ئەوانەی خۆیان بە دیموکرات و وڵاتپارێز پێناسە دەکەن، دەبێ لەدژی ئەم پیلانگێرییە هەتا تێکشکاندنی و مسوگەرکردنی ئازادی جەستەیی بەڕێزیان تێبکوشن".
هەتاکوو ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت، ناوەندی داگیرکاری ئامانجی هێرشەکانمان دبن
خۆشمێر کۆتول: "هێزە هەژموونەکان لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨دا پیلانێکی نێونەتەوەییان لەدژی ڕێبەر ئاپۆ دەستپێکرد. پیلانەکە ٢٥ ساڵ بەردەوامە و خەریکە دەچێتە نێو ٢٦ ساڵییەوە. لە کەسایەتی هەڤاڵ خالید ئۆراڵدا، هەموو شەهیدانمان لەدژی پیلانگێڕی بە دروشمی 'ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن'، چالاکی گیانبازیان ئەنجامداوە، بە بیردەهێنینەوە. دەوڵەتی فاشیستی تورک لە ماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا سەرەڕای هێرشەکانی بۆ سەر گەلەکەمان لە هەمان کاتدا گۆشەگیری لەسەر ڕێبەرایەتیمان قورستر کردووە.
دوژمن بەمەبەستی ئەوەی دەنگی ڕێبەر ئاپۆ نەگاتە گەلی کورد و جیهان، گۆشەگیری ڕەهای داناوە. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ بە بیر و فەلسەفەی خۆی جیهانی لە دەوری خۆی کۆکردەوە. دەوڵەتی تورک کە بۆمب بە سەر هەرێمی گەریلادا دبارێنێت، دەبێ بزانێت؛ هەتا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر نەکرێت، هەموو ناوەندەکانیان دەبنە ئامانجی ئێمە. ئەندامانی تابووری نەمران، هەڤاڵ ڕۆژهات زیلان و ئەرداڵ شاهین، لەسەر ئەو بنەمایە چالاکییەکەیان ئەنجامدا. ئێمە وەک گەریلای ئازادیخوازی کوردستان لە هەموو گۆڕەپانەکاندا درێژە بە تێکوشانی خۆمان دەدەین".