ماک لە گەڤەر لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان چالاکی ئەنجامدا
ماک رایگەیاند، کە لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە گەڤەر چالاکی ئەنجامدا و ژمارەیەکی زۆر پۆلیس برینداربوون.
ماک رایگەیاند، کە لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە گەڤەر چالاکی ئەنجامدا و ژمارەیەکی زۆر پۆلیس برینداربوون.
جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) رایانگەیاند، کە لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی سەر رۆژئاوای کوردستان، لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ چالاکییان کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتە دڕندەکانی، ئێمە بە رۆحی سەفەربەری رۆژئاوا دەپارێزین".
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە چالاکیەکە ٢٤ی کانونی یەکەم کاتژمێر ٢١:٣٠ لە گەڕەکی ئەسکی کشلای گەڤەر ئەنجامدراوە.
سەبارەت بە وردەکاری چالاکییەکەش هاتووە: "جەنگاوەرانمان سەرەتا بۆ سڵاوکردن لە بەرخودانی رۆژئاوا پانکارتێکیان هەڵواسی. دواتریش بە لە رێگەی بۆمبێک کە لەسەری چێنرابوو، ئۆتۆمبێلێکی جۆری عەقرەبی پۆلیسەکان کرایە ئامانج. لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی گەورەدا زیانی زۆر بەر ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکە کەوت و داگیرکەرانی ناوی برینداربوون. دوای تەقینەوەکە ژمارەیەکی زۆر پۆلیس و ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری رەوانەی ناوچەکە کران. ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی داگیرکەران روون نەبووەتەوە. لە گەڕەکەکەدا بۆ ماوەیەکی زۆر دژی داگیرکەران شەڕ هاتە ئاراوە و پاشان جەنگاوەرانمان بە شێویەکی پارێزراو لە گۆڕەپانەکە کشانەوە".