مانگرتن له خواردنی زیندانیان له ئیسڵاحیه له رۆژی ١٨ههمیندایه
له زیندانی جۆری تی ئیسڵاحیه مانگرتن له خواردنی بێكۆتایی و بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی ٧ زیندانی له رۆژی ١٨ههمیندا به‌رده‌وامه.
له زیندانی جۆری تی ئیسڵاحیه مانگرتن له خواردنی بێكۆتایی و بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی ٧ زیندانی له رۆژی ١٨ههمیندا به‌رده‌وامه.
له زیندانی جۆری تی ئیسڵاحیه‌ی دیلۆك چالاكی مانگرتن له خواردنی بێ كۆتایی و بێ گه‌ڕانه‌وه كه له دژی پێشێلكاری مافه‌كان، زیندانیان به ناوی ئیهامی ئیشچی، ئوغور ئوران، زهننار ده‌میر و حیجه‌ت ئومویی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستیان پێكردووه، له رۆژی ١٨ههمیندا به‌رده‌وامه. ره‌شید دایان و ئوغور ئویاریش دواتر به‌شداربوون و چالاكیه‌كه‌یان له رۆژی ١٣ههمیندایه، ئومید ئۆزهنیش دواتر به‌شداری مانگرتنه‌كه بوو له رۆژی دهههمیندا به‌رده‌وامه.
راگه‌یه‌نرا كه له ٢٥ی نیساندا پارێزه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی یاساناسان له پێناو ئازادی (ئۆهه‌ده) ده‌چنه سه‌ردانی زیندانیان.
هـ . ب