MARDEF یادی شەهید قاسم ئەنگین'ی کردەوە
فیدراسیۆنی کۆمەلە دیمۆکراتیەکانی عەلەوی- MARDEF لە پەیامێکدا یادی شەهید قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکەی کردەوە و جەختیشی کردەوە، شەهید ئەنگین لە دڵی هەموو کەسێکدا جێی خۆی کردبووەوە.
فیدراسیۆنی کۆمەلە دیمۆکراتیەکانی عەلەوی- MARDEF لە پەیامێکدا یادی شەهید قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکەی کردەوە و جەختیشی کردەوە، شەهید ئەنگین لە دڵی هەموو کەسێکدا جێی خۆی کردبووەوە.
فیدراسیۆنی کۆمەلە دیمۆکراتیەکانی عەلەوی- MARDEFلە بارەی شەهیدبونی قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە مەیامەکەدا هاتووە، هاوڕێمان قاسم ئەنگین لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکاری تورکدا لە ٢٧ی ئایاردا شەهید بوو، باس لەوەش کرا کە، شەهید ئەنگین لە دڵی هەموو کەسێکدا جێی خۆی کردبووەوە و هەموو تەمەنی خۆی پێشکەش کرد بە تێکۆشانی ئازادی و دیمۆکراسی.
لە پەیامەکەدا جەختیش کرایەوە کە، شەهیدی فەرماندە قاسم ئەنگین وەکو رێبەرێکی شۆڕشگێر و وڵاتپارێز لە لایەن گەلەکەمانەوە لە بیر ناکرێت.
ز.ش