مەراسیمی ساڵیادی دامەزراندنی کەنەکە لە سلێمانی بەڕێوەچوو

کۆنگرەی نەتەوەیی کورد (کەنەکە) لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان یادی ٢٥ ساڵەیی دامەزراندی خۆی کردەوە.

بە بەشداری ئەندامان و هاوسەرۆکانی کەنەکە، نوێنەرانی لایەنە سیاسیەکان و وڵاتپارێزان و ژمارەیەک میوانی زۆر کەنەکە ٢٥ەمین ساڵیادی دامەزراندنی خۆی پیرۆزکرد.

مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان لە شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری و ئازادی کوردستان دەستیپێکرد.

دواتر وتەی سەرەتایی ساڵیادەکە لە لایەن زەینەب موراد هاوسەرۆکی کەنەکە خوێندرایەوە و تێدا وێڕای پیرۆزکردنی ئەم ڕۆژە لە گەلی کورد ئاماژەی بە گرنگی یەکگرتوویی و یەکدەنگی هەموو کوردان کرد و وتی: "لەمرۆدا داگیرکاری و پلانگێڕییەکی زۆر لەسەر هەموو گەلی کورد و کوردستان هەیە، بۆیە لە ئێستادا لە هەمووکات زیاتر یەکدەنگی و یەک هەڵوێستی بۆ گەلی کورد گرنگە."

هەر لە درێژەی قسەکانیدا موراد ئاماژەیی بەوەدا پێویستە هەڵبژاردنەکان لە باشووری کوردستان چیتر دوانەخرێت و ئەنجام بدرێت.

هەر لە درێژەی پیرۆزکردنەکەدا بەڵگە فیلمێک لەسەر مێژووی دامەزراندن و بەشێک لە کار و چالاکیەکانی کەنەکە نمایشکرا. پاشان لە لایەن کۆمیتەیی ئامادەکاریی پیرۆزکردنەکەوە پیرۆزبایی و بروسکەی لایەنە سیاسیەکانی کوردستانەوە خوێندرایەوە.

پاشان چالاکیەکی هونەری گۆرانی و میوزیکی کوردی پێشکەشکرا.

هـ . ب