موراد قەرەیلان پەیامی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی فەقە و چەتۆ کرد
موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری پەکەکە پەیامی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی وڵاتپارێزی دێریک، ئەبو عەلی (عەودیە فەقە) و ئیسماعیل چەتۆ کرد.
موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری پەکەکە پەیامی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی وڵاتپارێزی دێریک، ئەبو عەلی (عەودیە فەقە) و ئیسماعیل چەتۆ کرد.
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە و فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی پاراستنی گەل موراد قەرەیلان بەبۆنەی کۆچی وڵاتپارێزانی دێریکی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەبوو عەلی و ئیسماعیل چەتۆ، سەرەخۆشی لە بنەماڵەکانیان کرد.
پەیامەکەی موراد قەرەیلان وەهایە:
"بۆ بنەماڵەی وڵاتپارێزی هێژا، ئەودیە فەقە
سەرەتا سڵاو و ڕێزی خۆم ئاراستەی هەموو ئەندامانی بنەماڵەکە دەکەم و چاویان ماچ دەکەم.
هەواڵمان پێگەیشت کە مامی هێژامان ئەبو عەلی ناسراو بە عەودیە فەقە هەفتەی ڕابردوو کۆچی دوایی کردووە. بەبستنی ئەم هەواڵە خەمگین بووین. لەبەر ئەوە دەزانین ئەڤدیە فەقە لە دەڤەری کۆچەراتا و هەرێمی دێریک بە گشتی کەسێکی خاوەن پێگەیەکی هێژا بوو و هەمووان دەیانناسی و ڕێزیان لێدەگرت. بۆخۆی کەسایەتیەکی خۆشەویست و ڕێزدار بوو لە ناوچەکەدا، بەهۆی ڕێزی کۆمەڵایەتی و دڵسۆزی کۆمەڵایەتیەوە لای هەمووان جێگای ڕێز بوو. بەتایبەتی دوای ئەوەی پارتیمان، پەکەکە و بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ چووە ئەو هەرێمەوە، یەکێک لەو بنەماڵانەی کە سەرەتا بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆیان ناسی و باوەڕیان پێی کرد و بە دڵ و گیانەوە بەشداری شۆڕش بوون و لە ڕووی ماددی و مەعنەوەیەوە، پاڵپشتیەکی گەورەیان لە شۆڕش کرد، بنەماڵەی ئەبو عەلی و ئەڤدیە فەقە بوون.
جێی ئاماژەیە لەم بنەماڵەیەدا دوو شۆڕشگێڕی مەزن، دوو شەهیدی مەزن سەریان هەڵدا. یەکێکیان هەڤاڵ دیلان کۆچەر کە بووە فەرماندەی هەرێمی گارزان و گەیشتە ئاستی شەهادەت و ئەوی دیکەشیان هەڤاڵ عەلییە کە فەرماندەیی شاخی جودی بەدەستەوە بوو و شەهید بوو. یانێ ئەبو عەلی باوکی دوو شەهیدە، دوو شۆڕشگێڕی مەزن. هەروەها وەک دەزانرێت ئەم بنەماڵەیە خاوەن شەهیدی دیکەشە. بەڵام خودی ئەبو عەلی، وەک دۆستێکی دڵسۆزی ڕێبەر ئاپۆ، وەک وڵاتپارێزێک هەتا کۆتایی خاوەن سۆز و وەفای خۆی بوو، بەردەوام بۆ دۆزی شۆڕش تێکۆشانی دەکرد، و بەردەوام پێشەنگ بوو.
لەراستیدا وەک بنەماڵەکەی پابەندبوونیان بە هێڵی شەهیدانەوە و بوونە بەها و ڕەمزی کۆمەڵایەتی بوون لە سەرانسەری ناوچەکەدا. ئەبو عەلی یەکێک لە کەسایەتییە پێشەنگ و مەزنانەکانی گەلەکەمانە. هەمووان دەزانن لە بەهێزکردنی تێکۆشانی وڵاتپارێزیدا لە ناوچەکە ڕەوڵێکی بەرچاوی هەبوو، هەروەرها بە شێوەیەکی شەخسیی کاری زۆری کردووە و زۆرێک لە کێشە کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمەکەی چارەسەرکردووە. بەهۆی ئەم کەسایەتی و تایبەتمەندیانەیەو لای هەمووان جێگای ڕێز بوو. بەم بۆنەوە کۆچی دوایی ئەبو عەلی بەڕاستی خەسارێکی گەورە بوو بۆ ئێمە و پڕکردنەوەی شوێنی ئەستەمە.
بەڵام دڵنیاین ماندووبوونی گەلی وڵاتپارێز، تێکۆشانی ڕێبەرایەتی و شەهیدانمان بە خەسار نەچووە و ناچێت. لە ماوەی ئەم ١٢ساڵەی ڕابردوودا شۆڕشێک لە ڕۆژئاوا لە ئارادایە و ئەم شۆڕشە بووەتە شۆڕشی گەلان و هیوای بە هەموو گەلی کوردستان داوە. هەروەها ئەو بەرخۆدانەی کە لەم ڕۆژانەدا بەدرێژایی ڕووباری فورات و بەنداوی تشرین و قەرەقۆزاق و دێرحافیر بەڕێوە دەچێت، دڵ گەرمی بە هەموو گەلەکەمان داوە. ئەم شۆڕشە بەرهەمی تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی هەرێمەکەمانە.
بنەماڵە و گەلی هێژامان لە کۆچەراتا:
ئێمە دەزانین بنەماڵە هێژاکانمان لە هەرێمی کۆچەراتا و تەواوی هەرێمی دێریکیش لە ئەرکی وڵاتپارێزیدا بەهێزن و خۆیان سەلماندووە. ئەم هەرێمە یەکێکە لە هەرێمەکانی ئێمە کە پێشەنگایەتی شۆڕشی کردووە و دەیان فەرماندە و شۆڕشگێڕی گەورەمان لەم هەرێمەدا سەریان هەڵداوە. هەروەها لە بەرزکردنەوەی تێکۆشان و پشخستنی شەڕی گەلدا ڕۆڵێکی گەورەیان نواندووە. بۆیە لەلای خەڵکی هەرێمەکە و گەلی کوردستانەوە جێگای شانازی و ڕێزلێنانن. هەروەها لەو باوەڕەداین ئەم کولتوورە و ئەم ڕۆحە بەرپرسیاریەتە بەردەوامە و بنەماڵەکانیان لەسەر ئەم بنەمایە پەروەردە دەکەن. هیوا و باوەڕمان وایە کە گەلانی ناوچەکە و بەتایبەتی هەرێمی کۆچەراتان، وەک بنەماڵەی ئەبو عەلی مامی هێژامان بە ئەرکی وڵاتپارێزی خۆیانەوە هەڵدەستن و زیاتر و بەهێزتر لە جاران ڕۆڵی خۆیان دەنوێنن.
بەم هیوا و باوەڕەوە جارێکی تر بە ناوی بەرێوەبەرایەتی حیزب و بزوتنەوەکەمانەوە سەرەخۆشیتان لێ بکەم و دەڵێین سەرتان سڵامەت و سەری ڕێبەر ئاپۆ و سەری گەلەکەمان سڵامەت بێت.
بۆ ئێوە و هەموو گەلەکەمان لە هەرێمەکە لە ژیان، کار و تێکۆشانتان هیوای سەرکەوتن دەخوازین و دەڵێین؛ "شەهید نامرن"
بۆ بنەماڵەی هێژا ئیسماعیل چەتۆ:
سەرەتا سڵاو و ڕێزم ئاراستەی هەموو بنەماڵەکە دەکەم و یەک بە یەک چاویان ماچ دەکەم.
بەهەمان شێوە بیستمان وڵاتپارێزی هێژامان و هەڤاڵی هێژامان ئیسماعیل چەتۆ کۆچی دوایی کردووە. بەڕاستی بە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵمان و برای هێژامان ئیسماعیل خەمگین بووین. جارێکی سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هێژا و هەموو گەلی دێریک دەکەین و دەڵێین سەری ئێوە، ڕێبەرایەتیمام و پارتیمان سڵامەت بێت.
لە ڕاستیدا هەڤاڵ چەتۆ ئیسماعیل کەسێکی ئاسایی نەبوو. لە هەرێمی دێریک، دۆستانی وەک ئیسماعیل چەتۆ، ئەوانەی وەک محەمەد ئیسماعیل، ئەوانەی وەک ئەڤدیە فەقە، و زۆر کەسایەتی دیکە کە لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا ڕۆڵێکی گەورەیان لە مێژووی تێکۆشانی ئازادیی پەکەکەدا هەبووە. ئیسماعیل چەتۆ یەکێک لەو کەسانە بوو کە لە هەرێمی دێریک وەک کەسایەتیەکی ڕاستگۆ و دڵسۆز ناسرابوو. بەهۆی تایبەتمەندییە بەرزەکانیەوە، لەلای هەموو خەڵکی هەرێمەکە خۆشەویست و جێگای ڕێز بوو. کاتێک پارتیمان پەکەکە دەستی بە تێکۆشان کرد، یەکێک لە کەسایەتییە یەکەمەکانی هەرێمەکە کە بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆی زووتر ناسی وبە دڵ وگیانەوە بەشداری کرد، ئیسماعیل چەتۆ بوو. ئەو بەڕاستی بوو بە هەڤاڵی ڕێبەر و هەموومان. لە هەموو پرۆسەکانی شۆڕشدا بە جدیەتەوە بەشدار بوو. له دۆخە سەختەکانی ڕۆژئاودا تەنانەت هاته قەندیل و لە کۆبوونەوە و کۆنگره کانی پەکەکەدا بەشداری هەبوو. لە ڕاستیدا هەموو پێشەنگەکانی بزوتنەوەکەمان کەسایەتی ئیسماعیل چەتۆیان باش دەناسی و دەیانزانی دۆست و پاڵپشتی دۆزی کوردستانە. بەو بۆنەوە بە دڵنیایی کۆچی دوایی بەڕێزیان خەسارێکی قورس بوو بۆ ئێمە. زۆر ئەستەمە جێگەی کەسانی بەنرخ وەک ئیسماعیل چەتۆ پڕبکرێتەوە. دیسان بە ناوی بەرێوەبەرایەتی پەکەکە-پارتیمانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە هێژای ئیسماعیل چەتۆ دەکەین و بە ڕێزدارییەوە سڵاو ئاراستەی هەمووان دەکەین."