رۆژ بە رۆژ ناڕەزایەتی و کاردانەوەکانی دژی سیناریۆ و چەواشەکارییەکانی پەدەکە لە زیادبووندایە. کۆمسیۆنەکانی باشوری کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کورد لە ئەوروپا لەم چوارچێوەیەدا راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و جەختیشی کردەوە کە پێویسته هه‌مووان بە هەستی بەرپرسیارێتیهوە بێینە دەنگ و چالاکانە و دڵسۆزانە کار بکه‌ین بۆ پوچەڵکردنەوەی ئەو پلان و سیناریۆ ترسناکە و مه‌ترسی داگیرکاری کوردستان، ده‌بێت هەموو پێکەوە، بهیەکگرتوویی و به دەنگێکی بڵند ناڕەزایەتی ده‌ربڕین و نەهێڵین ئەم شەڕ و سەرکوتکاریە و پلانی هاوبه‌شی سەرانی پارتی و میتی تورک دژی خەڵکی کوردستان و گەریلای ئازادی کوردستان جێبه‌جێ ببێت.
دەقی راگەیێنراوەکەی کۆمسیۆنەکانی باشوری کەجەدەکە-ئەوروپا بەم شێوەیەیە:
"نابێت سیناریۆی چەواشەکاریی پەدەکە هیچ کەسێک بەلاڕێدا ببات
هه‌مووان ئاگادارن که دوێنێ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم، که له‌ژێر کۆنترۆڵ و هه‌یمه‌نه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستاندایه، راگەیانراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا وەک پیشەی هەمیشەییان، کۆمەڵێک سیناریۆی چەواشەکاری و دوور لەڕاستی تێدا بەیان کراوە، به پڕوپاگه‌نده‌ی خۆیان چه‌ندین که‌س و گروپیان هه‌ڵماڵیوه، که به نیازی کرده‌وه‌ی تێکده‌رانه و "تیرۆر" بوون.
دیاره کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی خه‌ڵکی کوردستان له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به باشی ئاشنای سیناریۆ و چیرۆکی چه‌واشه‌کاری و درۆ و ده‌له‌سه‌کانی ده‌زگای ئه‌منی و سیخوڕه‌کانی پارتی دیموکراتن، پارتی و ده‌زگای به‌دناوی پاراستن به هاوکاری ده‌زگای (میت)ی تورکی، ئه‌مه بۆ چه‌نده‌مین جاره که سیناریۆی چه‌واشه‌کار بۆ که‌سایه‌تی و لایه‌نی سیاسی و چالاکوانانی مه‌ده‌نی دروست ده‌که‌ن. هه‌رکات پارتی دیموکرات و ده‌سه‌ڵاته شکستخواردووه‌که‌یان بکه‌ونه ته‌نگه‌ژه‌ی بێباوه‌ڕی و توڕه‌یی شه‌قام، په‌نایان بردۆته به‌ر ئه‌م شێوازه قێزه‌ونه‌ی درۆ و بوختان هه‌ڵبه‌ستن.
ئه‌وه‌ی زۆر به ڕوونی دیاره، پارتی دیموکراتی کوردستان له‌لایه‌ک دەیەوێت له ڕێگه‌ی داڕشتنی سیناریۆی له‌و چه‌شنه، ڕه‌وایه‌تی بده‌ن به سه‌رکوتکردن و ڕاوه‌دوونانی چالاکوانان و ئازادیخوازانی ده‌ڤه‌ره‌کانی بادینان و هه‌ولێر، که به‌رامبه‌ر به نه‌بوونی، خراپی باری ئابوری و بێمافی ده‌نگیان هه‌ڵبڕیوه، هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر به داگیرکاری و ههماههنگیهکانی ئه‌وان له‌گه‌ل سوپا و ده‌زگای به‌دناوی میتی تورکیای فاشیست هه‌ڵوێست پیشان ئه‌ده‌ن. لە لایەکی ترەوە پارتی دیموکراتی کوردستان به هه‌ماهه‌نگی ڕاسته‌وخۆی ده‌زگای شه‌ڕی تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکیا و له‌ڕێگه‌ی درۆهه‌ڵبه‌ستن و چه‌واشه‌کاریه‌وه ڕه‌وایه‌تی بده‌ن به‌سه‌رله‌نوێ هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی شه‌ڕێکی نه‌گریسی ناوخۆ دژ به گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، که له گه‌وره‌ترین نه‌هامه‌تیدا و له مه‌ترسی (داعش) له‌سه‌ر خودی شاری هه‌ولێر و ده‌ڤه‌ره‌کانی تر، گیانفیدایانه به‌ته‌نگ گه‌ل و وڵاتی خۆیانه‌وه هاتن له‌باشوری کوردستان.
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان، کوردستانیانی ئازادیخوازی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات؛
هیچ جێگای شک نیه، که پلانێکی ترسناک و قێزه‌ونی سه‌رانی پارتی و ده‌زگای میت له گۆڕێیه، که ئامانج لێی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی نێوان گه‌ریلا و پێشمه‌رگه خێرله‌خۆنه‌دیوه‌کانی باشوری کوردستانه. ئه‌وه‌ی که ده‌بێت به ڕێگر له به‌رده‌م ئه‌م پلانه خۆکوژیهش ته‌نیا به‌ده‌نگهاتن و ناڕه‌زایه‌تی توندی خه‌ڵکانی به ئه‌مه‌ک و دڵسۆزان و وڵاتپارێزانه، له هه‌موو چین و توێژه‌کان و که‌سایه‌تیه‌کانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئێمه وەکو کۆمسیۆنه‌کانی باشوری که‌جه‌ده‌که-ئه‌وروپا، وێڕای ناڕه‌زایی و ئیدانه‌کردنی توند بۆ ئه‌و درۆ و پڕوپاگه‌نده چه‌واشه‌کاریه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، له هه‌مانکاتدا بانگه‌وازی له هه‌موو تاکێکی کورد و ئازادیخوازان ده‌که‌ین، هه‌روه‌ها داواکارین له هه‌موو ڕێکخراوه مه‌ده‌نی و سیاسی و پارت و لایه‌نه‌کانی تری باشوری کوردستان، که هه‌ڵوێستی جددی بنوێنن له‌به‌رامبه‌ر ئەو چه‌واشه‌کارییانه‌ی سه‌رانی پارتی دیموکرات و سنورێک بۆ ئه‌و سیاسه‌ته سه‌رکوتکار و ههڕاجکاریهی وڵات له‌لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه دابنرێت، به‌ده‌رله‌وه‌ی ڕابردووش گه‌واهیده‌ری ئه‌وه‌یه، که بێده‌نگی ده‌رهه‌ق به ملهوڕی، نه‌ک به ته‌نیا به واتای به‌شداریکردنی دێت، به‌ڵکو دواجار ملهوڕی و ته‌نگپێهه‌ڵچنین به‌رۆکی خۆشیان ده‌گرێته‌وه.
پێویسته هه‌مووان بە هەستی بەرپرسیارێتیهوە بێینە دەنگ و چالاکانە و دڵسۆزانە کار بکه‌ین بۆ پوچەڵکردنەوەی ئەو پلان و سیناریۆ ترسناکە و مه‌ترسی داگیرکاری کوردستان، ده‌بێت هەموو پێکەوە، بهیەکگرتوویی و به دەنگێکی بڵند ناڕەزایەتی ده‌ربڕین و نەهێڵین ئەم شەڕ و سەرکوتکاریە و پلانی هاوبه‌شی سەرانی پارتی و میتی تورک دژی خەڵکی کوردستان و گەریلای ئازادی کوردستان جێبه‌جێ ببێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆمسیۆنەکانی باشور
کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی کورد له ئه‌وروپا
٢٧/١٠/٢٠٢٠"
ز.ش