ناسنامه‌ی ٣ گه‌ریلا كه‌ له‌ هێرشه‌ داگیركارییه‌كاندا شه‌هیدبوون راگه‌یه‌نرا

هه‌په‌گه‌ ناسنامه‌ی ٣ گه‌ریلای ئاشكرای كرد، كه‌ له‌ هێرشه‌ داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركدا شه‌هیدببوون.

راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ به‌م جۆره‌یه‌:

"سوپای توركی داگیركه‌ر، له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی كه‌ ئێواره‌ی ١٧ی نیسان له‌ دژی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا ده‌ستیپێكردبوو، ویستی هێزه‌كانی خۆی له‌ چه‌ندین شاخ جێگیر بكات، به‌ڵام له‌ هه‌موو هه‌وڵدانه‌كانیدا بێ ئه‌نجامبوو. به‌تایبه‌تیش له‌ چیاڕه‌ش، ئه‌شكه‌وتی برینداران، كاركه‌ر، كوڕه‌ژارۆ و وه‌رخه‌لێ رووبه‌ڕووی به‌رخودانی ئه‌فسانه‌یی هێزه‌كانی گه‌ریلامان بووه‌وه‌. هێزه‌كانی گه‌ریلامان له‌و گۆڕه‌پانانه‌ی به‌رخودان گورزی دژواریان له‌ داگیركه‌ران وه‌شاند. له‌ رۆژی سه‌ره‌تای ئۆپراسیۆنه‌ داگیركارییه‌كه‌وه‌ به‌ گشتی ٣٢ سه‌رباز كوژراون. له‌ پێشه‌نگانی ئه‌و به‌رخودانه‌ ئه‌فسانه‌ییه‌ یه‌ك له‌ فه‌رمانده‌ قاره‌مانه‌كانمان هه‌ڤاڵمان شارستان له‌ گۆڕه‌پانی كاركه‌ر، جه‌نگاوه‌رانی بوێرمان ناڤدار و رێدوور له‌ گۆڕه‌پانی كوڕه‌ژارۆ شه‌هیدبوون.

زانیارییه‌كان له‌ باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه‌مان كه‌ شه‌هیدبوون به‌م جۆره‌یه‌:

ناسناو: شارستان فارقین

ناو و پاشناو: سه‌مرا ته‌كین

شوێنی له‌دایكبوون: ئێلیح

ناوی دایك- باوك: نیسبه‌ت- محه‌مه‌د ساڵح

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢/ زاپ

 

ناسناو: ناڤدار مازی

ناو و پاشناو:بورهان ده‌میر

شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د

ناوی دایك- باوك: خه‌یرییه‌- جه‌میل

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢/ زاپ

 

ناسناو: رێدوور كۆبانێ

ناو و پاشناو:فه‌رهاد ئه‌حمه‌د

شوێنی له‌دایكبوون: كۆبانێ

ناوی دایك- باوك: خالیسه‌- عه‌مر

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢/ زاپ

له‌سه‌ره‌تادا سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌نرخی هه‌ڤاڵانمان شارستان، ناڤدار و رێدوور ده‌كه‌ین كه‌ به‌ به‌رخودانی خۆیان مزگێنی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یاندا، هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی له‌ هه‌موو گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین".

هـ . ب