ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی ئاشكرا كرد كه به چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه شه‌هیدكراون:
"له دژی هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه له مانگی نیسان به‌دواوه ده‌ستیپێكردووه، گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان كه به به‌رخودانی هه‌ره مێژوویی شكۆدار وه‌ڵامیان دایه‌وه، رێگه‌یان به داگیركه‌ران نه‌دا.
داگیركه‌ران به‌رامبه‌ر به به‌رخودانی هاوڕێیانمان كه به تێكۆشانێكی فیدایی و قاره‌مانانه شه‌ڕی ئازادی و هه‌بوون ده‌كه‌ن، ئه‌نجام به‌ده‌ستناهێنن، به ناجوامێرانه رووی له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی كردووه، كه‌وتوونه‌ته ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه كه پێیان وایه به‌و جۆره ده‌توانن ئیراده‌ی پۆڵایینی هاوڕێیانمان بشكێنن. گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان كه هه‌موو خانه‌كانی جه‌سته‌یان به زانابوونی ئاپۆیی ته‌نراوه، چی ده‌بێت با ببێت پێداگرن له‌سه‌ر به‌رخودانی خۆیان. له هێرشه كیمیاییه‌كانی گۆڕه‌پانی چیاڕه‌شی زاپدا هاوڕێیانمان رۆهات، شه‌ڤین، شه‌ردا، خه‌مگین، زیلان، ده‌نیز، ده‌مهات و سه‌ما شه‌هیدبوون. ئه‌و هاوڕێیانه‌مان له ژێر فه‌رمانده‌یی رۆهات و شه‌ڤیندا شه‌ڕیان ده‌كرد، وه‌ك جه‌نگاوه‌ران بوونه هێمای به‌رخودانی زاپ، هه‌موو كات له تێكۆشانی ئێمه‌دا ده‌بنه نمونه، ده‌بنه ناوی كوردایه‌تی ئازاد.
ناسنامه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه‌مان كه شه‌هیدبوون به‌م جۆره‌یه:
ناسناو: رۆهات ده‌نگدار
ناو پاشناو:فه‌یسه‌ڵ یه‌ڵماز
شوێنی له‌دایكبوون: جۆله‌مێرگ
دایك- باوك: فه‌یروز - عه‌بدولقادر
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: زاپ/ نیسانی ٢٠٢٢
ناسناو: شه‌ڤین شه‌مزینان
ناو پاشناو: زۆزان ئه‌ره‌نچ
شوێنی له‌دایكبوون: جۆله‌مێرگ
دایك- باوك: نه‌دیمه - عوزه‌یر
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: زاپ/ نیسانی ٢٠٢٢
ناسناو: شه‌ردا سۆسن
ناو پاشناو: شه‌یما سانجار
شوێنی له‌دایكبوون: وان
دایك- باوك: نازلی- خالید
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: زاپ/ نیسانی ٢٠٢٢
ناسناو: خه‌مگین قه‌لقه‌لی
ناو پاشناو: ئه‌مره سه‌زگین
شوێنی له‌دایكبوون: وان
دایك- باوك: شه‌مسی خانم- بورهان
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: زاپ/ نیسانی ٢٠٢٢
ناسناو: زیلان به‌سێ
ناو پاشناو: سیماڤ حه‌سه‌ن
شوێنی له‌دایكبوون: حه‌سه‌كه
دایك- باوك: كه‌وسه‌ر- محه‌مه‌د
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: زاپ/ نیسانی ٢٠٢٢
ناسناو: ده‌نیز ره‌ش
ناو پاشناو: نایله مه‌زه‌ح
شوێنی له‌دایكبوون: كۆبانێ
دایك- باوك: خه‌نێ- ئیبراهیم
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: زاپ/ نیسانی ٢٠٢٢
ناسناو: سه‌ما ئاگرین
ناو پاشناو: ئه‌ڤین شێخۆ
شوێنی له‌دایكبوون: حه‌سه‌كه
دایك- باوك: ئیلهام-ریاز
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: زاپ/ نیسانی ٢٠٢٢
ناسناو: ده‌مهات ده‌روێش
ناو پاشناو: به‌كری ده‌روێش
شوێنی له‌دایكبوون: كۆبانێ
دایك- باوك: ره‌حمه-سوهه‌یل
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: زاپ/ نیسانی ٢٠٢٢
له پێشه‌وه له بنه‌ماڵه‌ی هه‌ڤاڵانمان رۆهات، شه‌ڤین، شه‌ردا، خه‌مگین، زیلان، ده‌نیز، سه‌ما و ده‌مهات سه‌ره‌خۆشی له هه‌موو گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین. ئێمه به‌ڵێنی خۆمان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه كه تۆڵه هه‌ڤاڵه شه‌هیده‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه".
هـ . ب