پارتە سیاسیەکانی کەرکوک:"بۆ ڕێگری لە داگیرکاری، پێویستە چالاکییەکان فراون بکرێن"
بە مەبەستی شەرمەزارکردنی لەشکرکێشی و هێرشە دەوڵەتی فاشیستی تورک، ژمارەیەک لە حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک کۆبوونەوە.
بە مەبەستی شەرمەزارکردنی لەشکرکێشی و هێرشە دەوڵەتی فاشیستی تورک، ژمارەیەک لە حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک کۆبوونەوە.
کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ پێنج شەممە، بە مەبەستی ئیدانە و شەرمەزارکردنی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی فاشستی تورک، ژمارەیەک لە حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک، لە بارەگەی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەفگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان کۆبوونەوە و پاش کۆبوونەوەکە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، هێرشە داگیرکارەکانی دەوڵەتی فاشستی تورکیان ئیدانە و شەرمەزار کرد.
کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، بەناو حزبە کوردستانیەکانی بەشداربووی کۆبوونەوەکە بەیاننامەیەکی خوێندەوە، کە تیدا هاتبوو: " ئێمە وەکو تەڤگەری ئازادی بە هەستکردن بە بەرپرسیارەتی بە پێویستمان زانی بانگهێشتی سەرجەم حزبە کوردستانیەکی شاری کەرکوک بکەین بۆ ئەوەی هەڵوێستی خۆمان ڕابگەینین بەرامبەر هێرش و لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتەنی داگیرکەری تورک، وەکو بەشێک لە حزبە کوردستانیەکانی شاری کەرکوک، لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتین بۆ بەتوندی ئیدانە و شەرمەزارکردنی".
هەروەها کۆمەڵ سەرمەد ووتیشی، لە کۆبوونەوەکە وەکو بەشێک لە حزبە کوردستانیەکانی کەرکوک، لەسەر ئەم خاڵانە ڕێککەوتین:
یەکەم/ ئێمە وەکو حزبە کوردستانیەکان لەشکرکێشی و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ئیدانە و شەرمەزار دەکەین و ئەو هێرشانە پێشەڵکاری سەروەری عێراقە و دژی تەواوی یاسا نێودەوڵەتیەکانە.
دووەم/ داواکارین لە هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەدژی هێڕشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا، لە نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵا تۆمار بکەن.
سێ-یەم/ لەپێناو یەکریزی گەلی کورد و پارتە سیاسیەکانی باشوری کوردستان بە تایبەتی لە کەرکوک، داوا لە پارتە سیاسیەکان دەکەین یەکریزی بپارێزن و کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجام بدەن لەبەرامبەر لەشکرکێشی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر خاکی باشوری کوردستان.
چوارەم/ داوا چالاکوان و مامۆستایانی زانکۆ و کەسایەتییەکان و تەواوی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا دەکەین کە بۆ ڕێگری لە داگیرکاری و ڕشتنی خوێنی ڕۆلەکانی نشتیمان چالاکییەکانیان بەرفراوان بکەن، تا ئەو دەستکەوتانەی کە بەخوێنی دەیان هەزار شەهید بەدەستهاتووە بەفیرۆ نەچێت، بۆیە داواکارین لەپێناو ڕاگرتنی شەر چالاکییەکان فراوان بکەن".
ئهو پارتانهی راگهیهنراوی هاوبهشیاندا ئهمانهن:
حزبی شیوعی كوردستان
حزبی زهحمهتكێشانی كوردستان
بزوتنهوهی دیموكراتیكی گهلی كوردستان
تهڤگهری ئازادی كۆمهڵگای كوردستان
هـ . ب