پاشماوەی ئەو درۆنە کە لەلایەن گەریلاوە خرایە خوارەوە
دیمەنی پاشماوەی پارچەکانی ئەو دۆرنەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بڵاوکرایەوە کە لە لایەن گەریلاکانی هەپەگەوە خرایە خوارەوە.
دیمەنی پاشماوەی پارچەکانی ئەو دۆرنەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بڵاوکرایەوە کە لە لایەن گەریلاکانی هەپەگەوە خرایە خوارەوە.
ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندی هەپەگە لە ٨ی حوزەیراندا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا کە گەریلاکانی هەپەگە لە چیایی ئاسۆس فرۆکەیەکەی بێفرۆکەوانی بۆردوومانکەری لە جۆری ئانکای دەوڵەتی داگیرکەری تورکی خستۆتە خوارەوە.
دیمەنی پارچە تێکشکاوەکانی درۆنەکە لە ئاژانسی ڕۆژ نیوزەوە بڵاوکراوەتەوە. لە دیمەنەکاندا پارچەکانی درۆنە تێکشێنراوەکە زۆر بە ڕوونی دەردەکەوێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا باسی لەوەکردبوو: "٦ی حوزەیران ٢٠٢٤ کاتژمێر ٢٣:٠٠ خولەکەدا لە لایەن هێزەکانمانەوە لە قەندیل فرۆکەیەکی بێفرۆکەوانی بۆردوومانکەری دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ئاسمانی ئاسۆس پێکێنرا، درۆنەکە کە لە جۆری ئانکا بوو لە نزیک شارۆچکەی دۆکان لە ڕۆژئاوای ئاسۆس کەوتەخوارەوە."