پاژک: هێڵی هەڤاڵ ڤیان سۆران لە دژی پیلانگێڕان زامنی ئازادیە

پاژک ڕایگەیاند، کە بە ڕۆحی ڤیان، بێریتان و زیلانەکان دەتوانن بەسەر تێکۆشانی ئازادیدا زاڵ بن و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر بکەن. پاژک هەروەها داوای لە ژنانی باشور کرد کە بە ڕۆحی ڤیان سۆران بەشداری پرۆسەی ئازادی بکەن.

کۆردیناسیۆنی پاژک بەبۆنەی ١٦مین ساڵیادی چالاکیی فیداکاریی ڤیان سۆران لە ماڵپەڕی خۆیدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:

لە یادی ١٦مین ساڵیادی شەهیدبوونیدا هەڤاڵ ڤیان سۆران یادی تێکۆشەر و میلیتانی پێشەنگی ڕێبەر ئاپۆ  دەکەینەوە. لە کەسایەتی هەڤاڵ ڤیان بە خۆشەویستی و دڵسۆزی و سوپاسگوزاریەوە هەموو ئەو شەهیدانە بەبیر دێنین کە بە دروشمی "هیچ کەسێک ناتوانێت ڕۆژی ئێمە تاریک بکات" لە دەوری فەلسەفەی ژیانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کۆبونەوە. ئێمە تووڕەیی و ڕقی خۆمان دەردەبڕین لە دژی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەرایەتیمان و هەموو بەها مرۆییەکان و بەڵێنمان دووپاتدەکەینەوە بۆ بەرزکردنەوەی تێکۆشان لە پێناو بەرخۆدانی مێژوویی رێبەر ئاپۆ و شەهیدانمان.

هاوڕێ ڤیان بووە پێوەری دڵسۆزی و بەرگریکاری هێڵی ئازادی

لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا هێزە پیلانگێڕە هەژموونخوازەکان بە دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ هەوڵیان دا ئیرادەی ئازادانەی ئەو گەل و ژنانەی کە لە کەسایەتی ڕێبەری ئاپۆدا بەرخۆدانیان دەکرد تێکبشکێنن و بزووتنەوەی پەکەکە لەناوبەرن و گەلی کورد ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدە مەزنەکانمان بە بەرخۆدانی مێژوویی و ڕۆحێکی فیدایی وەڵامی پیلانگێڕانیان دایەوە. تووڕەیی و هەڵوێستی گەلەکەمان لە دژی پیلانگێڕان و دڵسۆزی و باوەڕی ژنانی کورد بە هۆکاری شۆڕشی ئازادی مێژوویی بوو. هەڤاڵ ڤیان سۆران وەک تێکۆشەرێکی هێڵی ئازادی ناوی خۆی لەو مێژووەدا نووسی و ڕادیکاڵترین هەڵوێستی بەرامبەر پیلانگێڕیی و فاشیزمی دەوڵەتی پیاوسالار، لەگەڵ ڕێبەری ئاپۆدا نیشاندا. هەڤاڵ ڤیان پێوەری دڵسۆزی و باوەڕ و پاراستنی هێڵی ئازادی بوو، لە تێکۆشانی ئازادیی ژن و گەشەپێدانی پارادایمی نەتەوەی دیموکراتی رێبەری ئاپۆدا.

هەڤاڵی تێکۆشەری مەزن ڤیان لە تەمەنی گەنجیدا بەشداریی لە بزووتنەوەی ئازادیی ئێمەدا کرد. لە باشوری کوردستان بە باوەڕی خۆی و دڵسۆزی نەتەوەیی و مەعریفەی خۆی لەسەر فکر و فەلسەفەی ڕێبەری ئاپۆ وەک ژنە شۆڕشگێڕێکی ئاپۆیی ڕۆڵی پێشەنگی لە تێکۆشاندا گێڕا. هەڤاڵ ڤیان هەمیشە هەڵوێستێکی کاریگەری هەبووە بەرامبەر دواکەوتوویی و دووبەرەکی لەگەڵ هەستی ژنان و نەتەوەییدا، هەڤاڵ و دڵسۆزی ڕێبەر ئاپۆ، ڤیان لە ساڵی ٢٠٠٤دا لە نێ کۆمیتەی سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی پەکەکەدا لە دژی هێزە پیلانگێڕەکان و خەتی خیانەتکار جێگەی خۆی گرتەوە. بە تێکۆشان و بەرخۆدانێکی زۆرەوە تێکۆشانێکی زۆری کرد. لەسەر ئەم بنەمایە یەکێک بوو لە ئەندامانی جێبەجێکاری ئاوەدانکردنەوەی پەکەکە. لە کۆمیتەی ئاوەدانکردنەوەی پەکەکەدا بە هەڵوێستێکی ڕوون و تێکۆشەرێکی دڵسۆز لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆدا تێکۆشانی کرد و ڕۆڵی سەرەکی بینی. هەڤاڵ ڤیان بنیاتنانەوەی پەکەکەی وەک چڕیی پارادایمی نەتەوەی دیموکراتی بینی کە لە لایەن ڕێبەرایەتی ئێمەوە پەرەی سەندووە. بۆ ئەو مەبەستەش ئاوەدانکردنەوەی پەکەکە ئەرکێکی مێژوویی بوو، بەو زانینیەی کە هێڵی ڕێبەری ئاپۆ لەسەر بنەمای ئازادیی ژن و کۆمەڵگا پەرەی سەند و پێشەنگایەتی دەکرد.

بەرخۆدان لە دژی خیانەت لە هێڵی شەهید ڤیاندا بەردەوامە

پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە. لە دژی بەردەوامی پیلانگێڕی و گۆشەگیریی تووند، ڕێبەر ئاپۆ بە هەڵوێستێکی مێژوویی شایستەی شەهیدان بەرخۆدانی دەکات. لەسەر هێڵی هەڤاڵ ڤیان و هەزاران شەهید تێکۆشانی ئازادی بەردەوامە بە پێشەنگایەتیی ژنان و گەلەکەمان و شەڕڤانانی هێڵی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانێکی گەورە دەکەن، بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. گەریلاکانی ئازادی لەسەر هێڵی ڤیان لە حەفتانین و مەتینا و زاپ و زاگرۆس بەرخۆدانێکی مێژووییان لە دژی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە و خیانەتی پەدەکر بە ئیرادەیەکی پۆڵایی دەنووسنەوە. پەدەکە لە خیانەتێکی گەورەدایە لەگەڵ دەوڵەتی تورک لە دژی گەلەکەمان لە باشور بۆ هێز و بەرژەوەندییەکانیانی. هەڵوێستی هەڤاڵ ڤیان و پەیامەکەی دژی هێڵی خیانەت بوو. ئەمڕۆ ژنانی کورد و هەموو گەلەکەمان لە تێکۆشانێکی گەورەدان لەسەر هێڵی ڤیان و هەزاران شەهید، بە ئیرادەیەکی ئازادانە لەسەر بنەمای فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ لە دژی هێزە پیلانگێڕەکان و فاشیزمی دەوڵەتی تورک و خیانەتی پەدەکە بەرخۆدان دەکەن. فیداییەکان لە گردی سوور و وەرخێلا و زەندورا جارێکی دیکە پەیامی ڤیان لەگەڵ شەڕی گەلی شۆڕشگێڕدا یەکخستەوە و بە دروشمی "کەس ناتوانێت ڕۆژی ئێمە تاریک بکات" بەرخۆدانیان کرد و سەرکەوتن.

لەم پرۆسەیەدا تێکۆشانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت، بە هەڵوێست و دڵسۆزییەکی گەورەی وەک هەڤاڵ ڤیان بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەتوانین تەواوی ئامانجی پیلانگێڕان پووچەڵ بکەینەوە. ئێمە وەک پارتی ژنانی ئازادی کوردستان ( پاژک) لەسەر هێڵی شەهیدان خەبات و تێکۆشان بەرز دەکەیەنەوە و ئێمە لەم کاتەدا تێکۆشان بە ئەرکێکی مێژوویی دەزانین. بە زیندووکردنەوەی ڕۆحی ڤیان و بێریتان و زیلان دەتوانین تێکۆشانێکی گەورە بەڕێوەبەرین و ئازادی جەستەیی ڕێبەرایەتیمان مسۆگەر بکەین.

بانگەوازی بۆ ژنانی باشور: بە ڕۆحی ڤیان بەشداری لە هەنگاوی کات کاتی ئازادیەدا بکەن

لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە هەموو ژنانی باشور و کوردستان دەکەین کە بە ڕۆحی شەهید ڤیان بەشداری لە هەنگاوی کات کاتی ئازادیەدا بکەن. هەروەک هەڤاڵ ڤیان بە باوەڕ و دڵسۆزییەوە بۆ ڕێبەر ئاپۆ و هێڵی پەکەکە کە لە سەختترین پرۆسەی تێکۆشاندا بۆ ژیانی ئازاد تێکۆشانی کرد، لەم قۆناغەدا دەبێت هەموو ژنێکی کورد و شۆڕشگێڕانی ئاپۆیی بە هەمان رۆح و بەرپرسیاری خاوەنداری لە بەرخۆدانی مێژوویی رێبەر ئاپۆ بکەن.

جارێکی تر لەکەسایەتی هەڤاڵ ڤیان سۆراندا هەموو شەهیدەکان بە خۆشەویستی و ڕێزەوە بەبیر دێنینەوە و بەڵێنمان بۆ شەهیدانی ئازادی دووپات دەکەنەوە."

ف.ق