پەدەکە دەربارەی ڕۆژئاواوی کوردستان دژی بڕیارەکانی پەرلەمان ڕەفتار دەکات

پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە فەرمی دانی بە ڕۆژائاوای کوردستاندا ناوە و حکومەتی ناچار کردوە بە هاوکاریکردنی ئەو پارچەیەی کوردستان، بەڵام پەدەکە بە پێچەوانەوەی ئەو بڕیارانە ڕەفتار دەکات و نوێنەرانی خۆسەری لە هەولێر دەستگیر دەکات.

ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە ١٠ حوزەیرانەوە نوێنەری بەرێوبەرایەتی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا- لە شاری هەولێر  جیهاد حەسەن و دوو ئەندامی تری پارتی یەکێتی دیموکراتی- پەیەدە ی بەناوەکانی مەستەفا خەلیل و مەستەفا عەزیزی دەستگیر کردوە، وێرای ئەوەی چەندینجار بەرێوەبەرانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا  داوای ڕونکردنەوە و ئازادکردنی هەڤاڵەکانی خۆیان کردوە، بەڵام  تا ئێستا ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان هیچ ڕونکردنەوەیەکی نەداوە لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و ڕاگرتنی ئەو کەسە لە زیندانەکاندا.

هاوکات لەو ڕۆژەی دەستگیرکراون هیچ زانیارییەک دەربارەی نوێنەررەکەی خۆسەری دوو ئەندامەکەی پەیەدە نەزانراوە، هیچ دیادارێکیان ڕاستوخۆ لەگەڵ هێچ کەسێک ئەنجامنەداوە  تەنها یەک جار لەگەڵ خیزانەکانیان بە تەلەفۆن قسەیان کردوە بۆ ماوەی سێ خولەک- لە تەلەفۆنەکە ئاماژەیان بەوە کردوە:" لێپرسینەوەیکی گرانمان لەبەرامبەر دەکرێت".

ئەو شێوازە ڕەفتارانەی پارتی دێموکراتی کوردستان بەرامبەر نوێنەرانی خۆسەری و پەیەدە لە کاتێکدایە، کە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە ١٥-١٠-٢٠١٤ و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی بۆ پاڵپشتیی ئیدارەی خۆبەرێوبەریی ڕۆژئاوای کوردستان داوە.

بڕیارەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەم شێوازەن

١- پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی دەکات لە ئیرادەی گەلی ڕۆژئاوای کوردستان لە هەر شێوازێکی خۆ بەرێبەربێت. پێوستە حکومەتی کوردستان بە فەرمی مامەڵەی لەگەڵ بکات.

٢- پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی توانای دارایی خۆی هاوکاریی پێویست پێشکەشی ڕۆژئاوای کوردستان بکات.

٣- پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت ئەو بڕیارە جێبەجێ بکەن.

٤- کار بە هیچ دەقێکی یاسایی، یان بڕیارێک ناکرێت پێچەوانەوەی حوکمەکانی ئەم بڕیارەبێت.

 ئەو بڕیارانەی پەرلەمان هەرێمی کوردستان نوێنەری ئیرادەی گەلی باشوری کوردستان داویەتی زۆر ڕوون ئاشکرا لە خاڵی یەکمدا  دیارە کە داوا دەکرێت بەفەرمی حکومەتی هەرێم مامەڵە ڕۆژئاوای کوردستان بکات (باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا) بکات، بەڵام حکومەتی هەرێم، کە بە سەرۆکایەتیی پەدەکە ڕێگا نادات نوێنەرایەتی خۆبەرێوبەری لە شاری هەولیر بە فەرمی هەبێت ئەوە لە کاتێکدایە نوێنەرایەتی خۆبەرێوبەری لە زۆرەبەی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپاش بوونی هەیە.

ڕیگا نادرێت ڕاگەیاندنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە هەولێر کار بکەن

وێرای ئەوەی زۆربەی کەناڵە ڕاگەیندنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر سەربەستانە لە ڕۆژئاوای کوردستان ئۆفیسیان هەیە و کاری خۆیان بە ئازادانە دەکەن، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردسان ڕێگە نادات کەناڵەکانی سەر بەڕۆژئاوای کوردستان لە شاری هەولێر کاربکەن و ئۆفیسیان هەبێت.

پارتی دیموکراتی کوردستان نەک مامەڵەیەکی فەرمی لەگەڵ ڕۆژئاوای کوردستاندا ناکات، بەڵکوو کەسانی دیبلۆماتی ئەو ئیدارەیەش دەستگیر دەکات و دژایەتیی ئەو ئیدارەیە دەکات.

نورشەن حەسەن نوێنەری باکوری و ڕۆژهەڵاتی سوریای لە باشوری کوردستان- کە ئۆفیسەکەیان لە شاری سلێمانیە دەربارەی دەسگیرکردنی نوێنەرەکەی خۆسەر و دوو ئەندامەکەی پەیەدە لە شاری هەولێر بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و وتی: "ئێمە لەگەڵ بەرپرسانی پەدەکە و ئاسایش گفتوو گۆمان کردووە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک وەڵامێکی ئەرێنییان بە ئێمە نەداوەتە، ئەوان  لەسەر داوای پەدەکە دەستگیرکراون و لە ئاسیشی گشتی هەولێر لە زینداندان ."

هەڤاڵانی ئێمە ڕەوشی تەندروستیان باش نییە بەتایبەتی یەکێک لە هەڤاڵەکانمان کە تەندروستیی جێگیر نییە و دەبێت سەردانی دکتۆر بکات و دەرمانی بەردەوامی هەیە بۆ خواردن، بەڵام تا ئێستا هیچ هاوکارییەکیان نەکراوە لەو بوارە، نورشەن وای گوت.

ئەو کردارەی پەدەکە جێگای شەرەمەزارەیە

ئەو نوێنەری خۆسەری دەڵێت: "مانگ و نیوێک تێپەڕ دەبێت، کە هەڤاڵەکانمان دەستگیرکراون، بەڵام هێچ لێدوانێکی فەرمی لە بارەی هۆکاری دەستگیرکردنی هەڤاڵەکانمان نەدراوە، ئەوەش جێگای شەرمەزارییە و بە گوێرەی قانون و یاسای هەرێمیش ئەوە ڕاست نییە و پێچەوانەی یاساکانی هەرێمی کوردستانیشە، کرداری بەم شێوەیە وەک هەڵویستێکی سیاسی دەبینرێت بەرامبەر بەرێوبەری خۆسەری و پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) وە بەتایبەتیش بەرامبەری گەلی کوبانی لەبەر ئەوەی هەرسی هەڤاڵەکەمان خەڵکی کوبانین.

"داواکارین نوێنەرایەتیی خۆسەری لە هەولێر بە فەرمی بناسرێت"

لە کۆتای قسەکانی نوێنەری خۆسەری لە باشوری کوردستان وتی: "داومان لە پەدەکە ئەوەیە هەرچی زووە هەڤاڵەکانمان سەربەست بکەن، هاوکات داوا لە پارتە سیاسیەکانی باشوری کوردستانیش دەکەیەن خاوەن ڕۆڵ بن لەوبوارەدا. داوا لە پەرلەمانی کوردستانیش دەکەین خاوەن هەڵوێست بێت لەو کەیسەدا. هاوکات نوێنەرایەتی خۆسەری لەشاری هەولیریش بە فەرمی بناسێنن و دانی پێدا بنێنن."

ژ.ت