پلانی پەدەکە لە شەنگال ئاشکرا بوو، ناوی ئەو کەسانەی بۆ پەدەکە کار دەکەن و ئاڵۆزی دروست دەکەن

لە شەنگال پەدەکە دەیەوێت بەرخۆدانی گەل لەدژی سوپای عێراق پێچەوانە بکاتەوە و ئاڕاستەی چالاکوانان بۆ دژی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و هێزەکانی پاراستنی شەنگال بگۆڕێت.

لە شەنگال پەدەکە هەوڵ دەدات بەرخۆدانی گەل لەدژی سوپای عێراق پێچەوانە بکاتەوە و ئامانجی سەرەکی چالاکیەکان بگۆڕێت. بەم پێیە زۆر کەسی سەر بە پەدەکە کە بەشێک لەوان پێشمەرگەی پەدەکەن، لەنێو چالاکواناندا جێگری کراون بۆ ئەوەی ئاڕاستەی چالاکیەکان بۆ دژی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و هێزەکانی پاراستنی شەنگال بگۆڕن.

لە کاتی هێرشی سوپای عێراق کە ژمارەیەکی زۆر تانک و تۆپ لەنێو شارەکاندا جێگیرکرابوون، کۆمەڵگەی ئێزدی بە تایبەتی لە ناحیەی سنونێ دەست بە چالاکیکرا و ویستیان چەکی قورس لەنێو شار و گوندەکان بکشێنرێنەوە و کۆتایی بە شەڕ بهێنرێت. پەدەکە کە هەموو کاتێک دوژمنایەتی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و هێزەکانی پاراستنی ئێزیدخان دەکات، سەرقاڵی پلان و ئاژاوەگێڕێە و دەیەوێت ئامانجی چالاکیەکانی گەل پێچەوانە بکاتەوە.

ئاشتی کۆچەر بەرپرسی لقی ١٧ی پەدەکە، بە تەلەفۆن دوای لە سەرۆک هۆزەکانی نزیک لە پەدەکە کردووە کە گەل لەدژی هێزەکانی ئاسایشی ئێزیدخان هان بدەن. پەدەکە ژمارەیەک کەسی لایەنگری خۆی لەنێر چالاکواناندا جێگیر کردووە و دەیەوێت لەنێو چالاکواناندا ئاڵۆزی دروست بکات.

بە تایبەتی لە کاتی ڕۆماڵکردنی چالاکیەکانی ناحیەی سنونێدا، هەندێک دیمەن تۆمارکراون کە ژمارەیەک کەسی سەر بە پەدەکە هەوڵ دەدەن ئاڵۆزی دروست بکەن. هەروەها زۆربەی ئەو کەسانە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە بەرانبەر دایکانی ئێزدی کە لەکاتی فەرماندا لەنێو دەزگاکان خۆبەڕێوەبەریدا کار دەکەن، زماندرێژی دەکەن.

ناوی ئەو کەسانەی کە سەر بە پەدەکەن و سەرقاڵی ئاژاوەگێڕین بەم شێوەیەیە:

جەمیل سلێمان، ئەندامی ماڵی ئێزدیان کە خۆی وەک دەزگایەکی سەربەخۆ بۆ مافی ئێزدیان دەناسێنێت و لە راستیدا سەر بە پەدەکەیە، یەکێک لەو کەسانەیە کە پێشەنگایەتی بۆ چالاکی گەنجان لە ناحیەی سنونێ دەکات. جەمیل سلێمان لە کۆبونەوەیەکدا کە ٨ی ئایار لەلایەن پەدەکەوە ڕێکخرابوو و سەردانی مستەفا کازمیان کردبووە، جێ خۆی گرتبوو. بەپێی زانیاریەکان، زانیاری لەبارەی شەنگال، خۆبەڕێوەبەری و پێشەنگەکانی کۆمەڵگەی ئێزدی، بە بەرپرسانی ئۆپەڕاسیۆنی نەینەوای سوپای عێراق دەدات.

ناییف حەمۆ: خەڵکی کۆمەڵگای بۆرکی شەنگالە. ئەندامانی هەواڵگری پۆلیس و ئەمنی وەتەنی عێراقە. لە کاتی چالاکیەکاندا دیمەنی چالاکوانان تۆمار دەکات و زانیاری بە پۆلیس دەدات.

سەعد حەمۆ: لە هۆزی قرانیە و لە سنون دادەنیشێت. گوایە لەگەڵ رێکخراوێکی مرۆیی کار دەکات و بەشداری هەموو چالاکیەکانی ئەم دواییەدا کردووە. بەپێی زانیاریەکان سەعد حەمۆ لەگەڵ دەزگای پاراستنی پەدەکە کار دەکات، بەڵام خۆی وەک کەسێکی بێلایەن دەناسێنێت.

قاسم برۆکا: لە هۆزی ئەلدەخیایە و لە سنونە. ئێستا لە هۆڵەندایە. ٣ کەس لە خانەوادەکەی پێشمەرگەن و لە ئاستی بەرپرسیارێتیدان. لەلایەن پەدەکەوە ئەرکدار کراوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا لەدژی خۆبەڕێوەبەری شەنگال لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بانگەشەی خراپ و درۆ بکات. ئامانجی سەرەکی قاسم برۆکا ئەوەیە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا دەمدرێژی لەبەرانبەر ئەو دایکانە بکات کە لە کاتی رووداوەکاندا بەرخۆدانیان کردووە و هەوڵی رەشکردنیان دەدات، بۆ ئەوەی لە خۆبەڕێوەبەری شەنگال دوور بکەونەوە. هەروەها ئاشکرا بووە کە یەکێک لەو کەسانەیە بۆ پەدەکە شەڕی تایبەت بەڕێوە دەبات. لەم دواییانەدا زۆر هەوڵیدا کە گەلی شەنگال ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن.

فاخیر خەلەف: کەسایەتیەکی ئایینی ئێزدیە، کاتێک بەشداری لە چالاکیەکاندا کرد، لە میدیاکاندا داوای لە گەنجان کرد کە بەشداری لە چالاکیەکاندا بکەن، بەڵام هەمان رۆژ لە دهۆک لەگەڵ محەمەد خەلیل پەرلەمانتاری پەدەکە کۆبوە و دیمەنەکانی بڵاوبوونەوە.

هەروەها بەشێکی دیکە لەو گەنجانەی کە لەلایەن پەدەکەوە ئەرکردار کراون و لە یەکەم رۆژەوە لەنێو چالاکیەکانی ناحیەی سنونێدا جێیان گرتوە و لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا لەدژی خۆبەڕێوەبەری شەنگال  و بە تایبەت دژی ژنان قسە دەکەن و دەیانەوێت، کۆمەڵگا لە دەزگاکانی شەنگال دوور بخەنەوە ئەمانەن: حەمۆ پاشا، حسێن ناسر ڕەشۆ، ئەرکان ئەمین، کامەران کەمال، سەعد حەمۆ، شەڕڤان حەجی، ئەرکان رەڤۆ، سندی قەرۆ و فەیسەڵ حەسەن.

ف.ق