پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر بارەگای کۆمەڵەى مافی مرۆڤ لە ئامەد
پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر بارەگای لقی کۆمەڵەى مافی مرۆڤ (ئیهەدە / ÎHD) لە ئامەد. پۆلیس بینای کۆمەڵەکەى گەمارۆداوە و چوونەتە ناو بیناکە و دەستیان بە پشکنینی بیناکە کردووە.
پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر بارەگای لقی کۆمەڵەى مافی مرۆڤ (ئیهەدە / ÎHD) لە ئامەد. پۆلیس بینای کۆمەڵەکەى گەمارۆداوە و چوونەتە ناو بیناکە و دەستیان بە پشکنینی بیناکە کردووە.
سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر بینای کۆمەڵەى مافی مرۆڤ لە ناوچەی یەنی شەهیری ئامەد. پۆلیس گەمارۆی بیناکەی داوە و چوونەتە ناو بیناکە و دەستیان بە پشکنینی بیناکە کردووە.
بە فەرمانی داواکاری گشتیی دەوڵەتى تورک لە سەمسور و بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەحمەد فەرهاد ئەندامی دەستەى بەڕیوەبەری کۆمەڵەى مافی مرۆڤ لە ئامەد، پۆلیس هەڵیکوتاوەتە سەر بینای کۆمەڵەکە.
پارێزەرانی کۆمەڵەى مافی مرۆڤ رۆیشتوون بۆ بیناکە، بەڵام هێشتا بیناکە لە گەمارۆی پۆلیس دایە و پۆلیس بەردەوامە لە پشکنینی بیناکە.
ژ.ت