پۆستەری گەورەی ڕێبەر ئاپۆ لە نەورۆزی وان هەڵواسرا

لە نەورۆزی وان کە بە هەزاران کەس گۆڕەپانەکەی جۆشدراوە، پۆستەرێکی گەورەی ڕێبەر ئاپۆ لە لایەن گەنجانەوە هەڵواسرا.

پیرۆزبایی نەورۆز

لە پیرۆزباییەکانی نەورزۆی واندا کە بە درووشمی 'ڕێبەرێتی ئازاد، کۆمەڵگەی دیموکراتیک' و 'کۆمەڵگەی دیموکراتیک بۆ ئازادی' ئەنجام دەدرێت. پۆستەرێکی گەورەی ڕێبەر ئاپۆ لە لایەن گەنجانی بەشداربووی پیرۆزباییەکەوە هەڵواسرا.

پۆستەرە گەورەکەی ڕێبەر ئاپۆ ماوەیەکی زۆر لە گۆڕەپانەکەدا گێڕدرا، لە کاتی گێڕاندنی پۆستەرەکەدا بە بەرزی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" گوترایەوە.