پێویستە دەرگای ئیمڕالی بکرێتەوە!
سەربازانی تورک رێگەیان نەدا گەل بچێتە ئامارا بۆ ئەوەی ئاماژە بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بکەن. خانەوادەی ئۆجالان رایگەیاند، پێویستە تێکۆشان فراوانتر بکەین.
سەربازانی تورک رێگەیان نەدا گەل بچێتە ئامارا بۆ ئەوەی ئاماژە بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بکەن. خانەوادەی ئۆجالان رایگەیاند، پێویستە تێکۆشان فراوانتر بکەین.
لە بەرانبەر گۆشەگیری سەر ئیمڕالی کە ٢٣ ساڵە بەردەوامە، کەجەدە، تەژەئا، دەبەپە و هەدەپە ویستیان بچنە گوندی ئامارای خەلفەتی روحا کە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لەوێ لەدایکبووە. لە زۆر شار گەل کۆبوە و لە خاڵی کۆنتڕۆڵی ناوچەکە رێگریان لێکرا. سەربازانی تورک رێگەیان نەدا گەل و ئەندامانی پارت و لایەنەکان بچنە ئامارا.
بەشێک لە جەماوەر کە لە سروج و چەولگ هاتبوون، خۆیان گەیاندە ئامارا. محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵلا ئۆجالان، عومەر ئۆجالان برازای ڕێبەری گەلی کورد و پەرلەمانتاری هەدەپە پێشوازیان لە گەل کرد.
عومەر ئۆجالان لەنێو جەماوەردا رایگەیاند کە سەردانی خانەوادە بە شێوەیەکی نایاسایی قەدەغەکراوە و وتی، " عەبدوڵلا ئۆجالان موخاتەبی چارەسەری دیموکراتی پرسی کوردە. گوندەکەمان ئامارا وەک ٤ نیسان ئەمڕۆش گەمارۆدراوە. زوڵم لە ئێمە دەکەن. ئەم دەوڵەتە بۆ هەموو شتێک کێشە دروست دەکات، سووکایەتی بە گەل دەکات. دەرگاکەمان بۆ هەموو کەسێک کراوەتە. ئێوە کەی بتانەوێت دەتوانن سەردانمان بکەن. ئەمە ماڵی گەلە."
دواتر محەمەد ئۆجالان قسەی کرد و رایگەیاند، گۆشەگیرکردنی ئۆجالان لەلایەن هەموو جیهانەوە دەزانرێت و وتی، " زۆر جار چوومە ئیمڕالی و چاوم بە سەرۆک کەوت. دوو ساڵە ئاگاداری دۆخی سەرۆک نین. ئەوە لە لە یاسای نێودەوڵەتی و نە لە یاسای تورکیادا جێگەی نابێتەوە. ئێمە رێگریکردن لە میوانەکانمان قبوڵ ناکەین. هەم گۆشەگیریان دەکەن و هەم دەرگەی ماڵی سەرۆک دەگرن. ٤ کەس لە ئیمڕالی رادەگیرێن و کەس زانیاری لەسەریان نییە. پێویستە بە زوترین کات دەرگای ئیمڕالی بۆ خانەوادەکان بکرێنەوە. جگە لەوە هیچ چارەسەریەک نییە."
خانەوادەی ئۆجالان و میوانەکان لە ئامارا چوونە خەلفەتی و بەشداریان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسی کرد.
ف.ق