پەژاك: ستراتیژی گەلان، نه‌شته‌رگه‌ری بۆنیادی ئێرانە

په‌ژاك رایگه‌یاند، تەنیا چانسی رزگاری هەرێمی رۆژهەڵاتی ناوین لە لەناوچوونی مرۆڤیی، بەئەساس وەرگرتنی هێڵی سێیەمی ئاپۆییە و جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌، " ستراتیژی گەلان، نه‌شته‌رگه‌ری بۆنیادی ئێرانە".

پەژاك رایگەیاندوە؛ تەنیا چانسی رزگاری هەرێمی رۆژهەڵاتی ناوین لەلەناوچوونی مرۆڤیی، بەئەساس وەرگرتنی هێڵی سێیەمی ئاپۆییە. ئەگەر نا هێڵی هەژەموونی شەڕخوازی جیهانی بەسەركردایەتی ئەمریكا و روسیا و هێڵی شەڕی ئابوری چین لەپێكدادانی ئەوانەدا، ئیكۆلۆژی جیهانای رووبەرووی لەناوچوون دەكەنەوە.

پارتی ژیانی ئازادی كوردستان"پەژاك" لەشرۆڤەیەكی سیاسیدا لەسەر بارودۆخی هەنۆكەیی لەئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان، راوەستە و پێداگری لەسەر هێڵی سێیەمی رێبەری گەلی كورد؛ عەبدوڵڵا ئۆجالان دەكاتەوە.

دەقی شرۆڤەكە وەهایە:

رەوشی سیاسی، ئابوری و ئاسایشی ئێران لەم ساڵەدا رووبەرووی رەوشێكی خراپتر بووەتەوە  هەموو نشانەكان باس لە جەمسەربەندی كۆمەڵكۆژكارانەی رژێم دژ بەكۆمەڵگەی مەدەنیە. بەگشتی دەسەڵاتداریەتی ئێران و كۆمەڵگە لەرەوشی قەیرانی بەولاوە زیاتر چووەتە پێشەوە و دەربازی كائیۆسی گەورە و هەمەلایەنە بووەتەوە و بەرەو ئەوە پەلدەكێشێت بەرەو تەسوویە حیسابێگەلێك كە لەنێوان دەسەڵاتداریەتی دیكتاتۆر و كۆمەڵگە بگاتە ئەنجام. گەلانی ئێرانیش داواكاریەكانیان دەستنیشان كردوە و رووبەرووی دەسەڵاتیان كردۆتەوە. ستراتیژی هەنووكەیی فاشیستی ئێران لەبەرامبەر بەدواكاریەكانی كۆمەڵگە، سەركۆت كردن و كۆشت و بڕە كە توندوتیژی لەدژی بزوتنەوە گەلەریەكانی گەلانی بەشێوەیەكی بێ رەحمانەتر پێش خستووە. ئەگەر رژێمی ئێران لەم ستراتیژیەی سەركۆت و بێدەنگكردنە دەست هەڵنەگرێت، شەڕی نێوان دەسەڵات و كۆمەڵگە بەهێزتر و مەترسیدارتریش دەبێتەوە.

پێشكەوتنە سیاسیەكانی هەنۆوكەیی و رووداوەكانی ئێستاكە پشتڕاستی دەكەنەوە كە قۆناخی بێ كاریگەر هێشتنەوەی كۆمەڵگەی ئێران كە تا ئێستاكە لەرێگەی سیاسەتی سەركۆت و بێدەنگی بەرێوە دەچوو، كۆتایی پێهاتووە و راپەڕینە جەماوەرییە دوابەدوای یەكەكانی و ناڕەزایەتی مەدەنیەكان بەشێوەیەكی زەنجیرەیی بەردەوام دەكات. دەسەڵات وای نیشانی دەدات كە بە هەڵخەڵەتاندنی"نه‌شته‌رگه‌ری ئابوری"، دەتوانێت جارێكی تر كۆمەڵگەی سەرهەڵدێر هەڵخەلەتێنێتەوە، بەڵام كۆمەڵگە ستراتیژی"نه‌شته‌رگه‌ری بۆنیادی ئێران" را داواكارە. پێكدادانی نێوان ئەم دوو بەرەیە، فازێكی تر لەكاردانەوە كۆمەڵایەتیەكان دژی هەڵسۆكەوتی رژێمی تۆتالیتاری دواكەوتووی دەست پێ  دەكات كە چارەنووسی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان لەقۆناخی داهاتوو روونتر دەكاتەوە. پشتڕاست بووەتەوە كە رەوشی چل و سێ ساڵی رابردووی ئێران ئێدی بۆ گەلان مایە قەبوڵكردن نیە و چین و توێژەكان دەیانەوێت و داواكارن خاڵێكی كۆتایی بۆ دابنن. دەوڵەتی ئێران هیچ نەرم بوونەوەیەك لەبەرامبەر بە چین و توێژەكانی گەلان نیشان نادات، لەبەر ئەوەش رێكاری پێكدادانی كۆمەڵگە و دەسەڵات كەوتووەتە قۆناخی یەكەمەوە. ناڕەزایەتیەكانی گەلیش سەرقاڵی دەركەوتنی رێبەرایەتی خۆیانن بەهەر شێوەیەكی مۆممكن لەدڵی تێكۆشان زەنجیرەاییەكانی كە لەساڵی ١٣٩٦ی هەتاویەوە تا ئێستا بەردەوامە و دەسەڵاتیش دەیەوێت بەشێوەیەكی خوێنڕژانە پێش بەو ناڕەزایەتیانە بگرێت. ئەم دوو دیالەكتیكە هەستاوەكانەكان بەكردەیی شێوە داوە.

رژێمی ئێران مەبەستیەتی بەلەبەرچاوگرتنی قەیرانی هەمەلایەنەی ئابوری، سیاسی و ئاسایشی، رێكارە ئاسایشی و سەربازیەكان لەپێش هەموو بەرنامەكانیەوە دانێت. بەتایەتی ئەم قەیرانانە، ترس لەسەرهەڵدانی قەیرانی خۆراك و بڕسیەتی كە بەهۆی شەڕی جیهانی سێیەمەوە تا پاییزی ئەمساڵ بەردەوامە. دەسەڵات بۆ هەموو ئەمەكان سەرقاڵی بەرنامەیە. بەشێك لەسەرقاڵیەكانی دەستی بەهەڵگرتنی ماددەی خۆاكیەكان و كەم كردنەوەی بەشی چین و توێژەكانی كۆمەڵگە بۆ خەرجی هێزە ئەمنیە سەركۆتكەرەكان و ناوەندی دەسەڵات و بەشێكی تریش پەیوەستە بە خۆتەیاركردن بۆ شەڕ لەگەڵ كۆمەڵگە و شەڕ لەگەڵ هەڕەشە ئەمنیە دەرەكیەكانە. كۆمەڵگە دەبێت بەیەكێتی گەلان بۆ دەستبردنی بۆ سەرهەڵدانێكی گشتی خۆی تەیار بكات، وەگەر نا ئێدی دەرفەتی ئەساسی لەدەست دەدات. بەگوێرەی پێش فەرزەكان هەڵسانەوەیەك بەشێوەی چەندین قات بەهێزتر لەناڕەزایەتی هەنووكەیەكانی مامۆستایان، كرێكاران، بازنشتگان و سەرهەڵدانی خۆزستان و لۆرستان دەبێت. هەم دەسەڵات و هەم كۆمەڵگە دەرفەتی هەڵهاتن لەم بارودۆخەی كە چارەنووسسازە نادات. چاوەڕوانی سەرهەڵدێران لەئۆپۆزسیۆنی لاوازی ئێرانی دەتوانێت ببێتە هۆكاری لاوازی و لەناوچوونی سەرهەڵدانەكان، لەبەر ئەوەش رێكخستنە نێوخۆییەكان گەلان دەتوانێت ئەم لاوازیە لەرێبەرایەتی و ئاراستەكردنی سەرهەڵدانەكان قەرەبوو بكاتەوە.

لەكۆتاییدا هێڵی دیموكراتیكی ئاپۆیی لەرۆژهەڵاتی كوردستان كە ئەمڕۆكە بەشێوەیە بەرەی رێكخستنی گەلان بەرێوە دەچێت، بەهۆكاری بەهێزی لەهەرچوار بەشی كوردستاندا، گەورەترین ماتەوزە راوەستەیە كەهەرچواربەشی كوردستان شێوە داوە. جەمسەرگیری توندوتیژانە و سەركۆتگەرانەی دەسەڵاتداریەتی ئێران لەقۆناخی ئێستاكە لەدژی هێڵی سێیەمی ئاپۆیی، بەهۆی ئەوەیە كە بەشێوەیەكی جەوهەری سەرهەڵدانی گەلانی ئێران بەشێوەیەكی بەهێز تێردەكات. بەهەموو شێوەیەك لەئێرانەوە بگرە، تا توركیا و سوریا و عێراقیش تەنیا چانسی رزگاری هەرێمی رۆژهەڵاتی ناوین لەلەناوچوونی مرۆڤیی و ئیكۆلۆژی، بەئەساس وەرگرتنی هێڵی سێیەمی ئاپۆییە، چونكە نە هێڵی هەژەمۆنگەرای شەڕخوازانەی جیهانی بەسەركێشی ئەمریكا و روسیا و نەش هێڵی شەڕی ئابوری چین لەپێكدادانی ئەو دووانە، ژیانی مرۆڤیی و ئۆكۆلۆژی رووبەرووی لەناوچوون دەكەنەوە، لەكاتێكدا كە مرۆڤایەتی ئەم هەموو مەترسیانە دەبینێت، هەبوونی رێبەر ئاپۆ بەهۆی رێبەرایەتی هێڵی سێیەمی دیموكراتیك بەسوود و قازانجی رۆژهەڵاتی ناوین و تەنانەت وڵاتانیش پێویستیەكی دەست لێبەرنەدراوە. لەسەر ئەو بنەمایەش گەلان لەنزیكەوە سەرقاڵی هەڵبژاردنی یەكێك لەو رێكارانەیە بۆ داڕشتنەوەی سیستەمی نوێ جیهانی.

هـ . ب