قه‌ده‌غه‌ له‌ وان بۆ ١٥ رۆژی دیكه‌ درێژكرایه‌وه‌

له‌ وان له‌ ساڵی ٢٠١٦ به‌دواوه‌ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی و مه‌راسیم كه‌ به‌رده‌وامه‌، بۆ ١٥ رۆژی تر درێژكرایه‌وه‌.

والیگه‌ری وان له‌ ساڵی ٢٠١٦ه‌وه‌ ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه‌ی له‌سه‌ر چالاكی و مه‌راسیم به‌رده‌وام ده‌كات، ١٥ رۆژی تریش ماوه‌كه‌ی درێژكرده‌وه‌. والیگه‌ری رایگه‌یاند، كه‌ قه‌ده‌غه‌ به‌ پاساوی "پاراستنی ماف و ئازادی بنچینه‌یی، ماف و ئازادی كه‌سانی تر و دابینكردنی ئاسایشی گشتیی " درێژكراوه‌ته‌وه‌.

هـ . ب