قەندیل بۆ نەورۆز ئامادەیە
هەموو ساڵێک وەک نەریتێک لە بناری قەندیل بە ئاهەنگی جەماوەری و بەشداری دەیان هەزار کەس و پەیامی گرینگ نەورۆز پیرۆز دەکرێت، بۆ نەورۆزی ئەمساڵیش قەندیل بۆ نەورۆز ئامادەیە.
هەموو ساڵێک وەک نەریتێک لە بناری قەندیل بە ئاهەنگی جەماوەری و بەشداری دەیان هەزار کەس و پەیامی گرینگ نەورۆز پیرۆز دەکرێت، بۆ نەورۆزی ئەمساڵیش قەندیل بۆ نەورۆز ئامادەیە.
بۆ ئامادەکاری ئاهەنگی نەورۆز شارەوانی بناری قەندیل کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆز زیاتر لە هەفتەیەکە دەستیان کردوە بە ئامادەکاری بۆ ئاهەنگە جەماوەریەکە، بۆ ئەم بەستەش بەشێکی زۆری ئامادەکاریەکان تەواو بوون، لە ئیستادا کار دەکەن لەسەر وردەکاری و جوانکاری گۆرەپانی نەورۆز کە دەکەوێتە بەرامبەر گوندی ئیندزی لە ناو دەشتی قەندیل.
بە شێوەیەکی گشتی لە تەواوی گۆرەپانەکانی نەورۆز لە چوار پارچەی کوردستان نەورۆزی ئەمساڵ بە درووشمی "کات کاتی ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆیە"، نەورۆز پێرۆز دەکرێت. هەر لەو چوارچێوەیە گۆڕەپانی نەورۆزی قەندیل بە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان و شەهیدانی پێشەنگی شۆرش ڕازێندراوەتەوە.
لەگەڵ ئەوەش شارەوانی بەردەوام کار دەکات بۆ ئەوەی کەشێکی ئارام بۆ هاوڵاتیان دابین بکات بۆ ئەوەی گەل بەبێ ئاستەنگ بەشداری نەورۆز بکەن.
لەو باریەوە ڕووناهی حوسین ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری شارەوانی بناری قەندیل ڕایگەیاند، ئێمە هەموو کارێک دەکەین بۆ ئەوەی کارئاسانی بکەین بۆ ئەوەی گەلەکەمان بە شێوەیەکی ئارام و بێ ئاستەنگی بەشداری نەورۆزی قەندیل بکات، بۆ ئەوە مەبەستەش هەموو ئامادەکاریەکمان کردوە لە درووستکردنی سەحنەی قەندیل و ڕازاندنەوەی گۆرەپانەکە بە وێنەی سیمبوڵانی گەلی کورد.
ناوبراو گوتیشی: "بانگاواز لە هەموو گەلی کورد دەکەین بە جۆشەوە بێن بەشداری نەورۆزی قەندیل بکەن لەبەر ئەوەی نەورۆزی قەندیل تایبەتمەندی خۆی هەیە و بۆیە لەو چوارچێوەیەدا بانگەواز لە هەموو گەل دەکەین بە جۆش و خرۆشەوە بە شداری بکەن لەم نەورۆزە".