قەرەیلان: دەوڵەتی تورک لە هەر شوێنێکدا بچەقێت چەکی کیمیایی بەکار دەهێنێت – بەشی سێیەم و کۆتایی –

موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەى ناوەندی پاراستنی گەل رایگەیاند، دەوڵەتی تورک لە هێرشەکانیدا بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەهۆی بەرەنگاری و بەرخودانی گەریلاوە ناتوانێت بەرەو پێش بڕوات و بۆ ئەوەش لە هەر شوێنێک دەچەقێت چەکی کیمیایی بەکار دەهێنێت.

موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیی پاراستنی گەل لە بەرنامەى تایبەتی ستێرک تیڤی دا لێکدانەوەى بۆ هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و بەرخودانی گەریلا کرد.

قەرەیلان لە بەشی یەکەم و دووەمی قسەکانیدا کە لینکەکەی لێژەوە دانراوە ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە بۆ بەدیهێنانی ئەو بەڵێن و پەیمانەى بە هەڤاڵە شەهیدەکانمان داوە دەژین. ئەو بەڵێنە بەڵێنی سەرفیرازییە. ئێمە بە سەرخستن و سەرفیرازکردنی ئەم دۆزە دەتوانین قەرزمی خۆمان بە شەهیدان بدەینەوە".

بەشی سێیەمی چاوپێکەوتنی ستێرک تیڤی لەگەڵ موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەى ناوەندی پاراستنی گەل بەم شێوەیەیە:

ئێستا ئەو بابەتە زۆر گرنگە کە پێویستە دەوڵەتی تورک بەوهۆیەوە دادگایی بکرێت. بە راستی زانیاریتان هەیە کە لەبەرانبەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان چەکی کیمیایی بەکاردەهێنرێت. لەم بارەیەوە بانگەوازی پێویست و پێویستە لێکۆلینەوەی پێویست بکرێت. لەبەرئەوەی شەڕێکی دژی ئەخلاقیە. شەڕێکی دەرەوی یاسایە. بە کورتی تاوانی جەنگ ئەنجام دەدرێت. لەم چوارجێوەیەدا دەوڵەتی تورک زۆر چەکی بەکارهێناوە. دەتوانن زیاتر باسی چەکی کیمیایی بکەن.؟

لە کوردستان سەدام حسێنیش لە کاتی خۆیدا چەکی کیمیایی بەکارهێنا، بەڵام هیچ کەسێک شتێکیشی نەوت. ئێستاش دەوڵەتی تورکیش بەکاری دەهێنێت. وتبووم لە ٩٩دا لە جوودی و دەرسیم بەکاریان هێنا. لە ساڵەکانی ٩٠ەوە هەندێک جار لە بەرانبەر گەریلا چەکی کیمیایی بەکارهێنراوە. ئێستاش کاتێک تەنگەتاو دەبن، بەکاری دەهێنن. لە سیانێی گارە بەکاریان هێنا، ئێستا لە مامرەشۆ بەکاریان هێنا، زۆر جار بەکاری دەهێنن. وەک ئەوەی هەلەبجە کە کاریگەری زۆر بێت نا، بە رێژەیی بەکاری دەهێنن. بۆ نمونە لە دۆڵێک، بە شێوەیەکی سنوردار بەکاری دەهێنن. بۆ ئەوەی هەم کاریگەری هەبێت و رووبەرێکی کەم بگرێت. دەوڵەتی تورک بە راستیدا لە کوردستان تیرۆری دەوڵەت بەڕێوەدەبات و هەموو کردەوەیەک دەکات، لەدژی مافەکانی مرۆڤ و لەدژی یاسای گەردوونیە. دەیشارنەوە.  زۆر بە وەستایانە دەیشارنەوە. لە دەرسیم بەکاریان هێنا ئیحسان سەبری چاگلایانگیل خۆی وتی، 'لە ئەشکەوتێکدا گازمان بەکارهێنا، وەک مشک هەمووان تێیدا مردن.' ئەوە کاتە پرسیارێک بوو و دانیان پێدانا. ئەوە تۆمارکرا. ئێستاش هەمان شت دەکەن. بەداخەوە رای گشتی خۆی بیدەنگ کردووە. ئێستا لەبەرانبەر ئەو هێرشە داگیرکەریەی تورک بێدەنگی هەیە. هەم بێدەنگی لایەنەکان هەیە، بۆ نمونە حکومەتی هەرێم، عێراق و هێزەکانی دیکە بێدەنگن. مرۆڤ واقی وڕدەمێنێت. بەم ئەندازەیە دەستدرێژی لەسەر خاکەکەمان هەیە، چەکی قەدەغە بەکاردەهێنن. هەمووی بێدەنگە. لە هەلەبجە کێ قسەی کرد. دوای ئەوەی سەدامیان هەڵوەشاند ئینجا وتیان. ئێستا قسە دەکەن. ئەمەش بێشانسی گەلی کوردە ئێستاش هەمان شت دەکەن. شەڕێکی نامەردانە لەبەرانبەر گەریلا هەیە. شەڕێکی ترسنۆکانەیە. شەڕێکی نامەردە. بە تەواوی تەکنیک و غاز بەکاردەهێنن. شەڕێکی بەم شێوەیە دەکەن. بەڵام مێژوو دەینووسێتەوە. لەبیرناکرێت. بۆ نمونە، لە مامڕەشۆ، هاوڕێکانمان ١٠ رۆژ لەدژی دوژمن شەڕیان کرد، ١٠ رۆژ رێگری لە دوژمن کرد. مامڕەش بەرەیەکی دوژمنە. لە شەزینان و روباروکەوە هاتن، ئەوە بەرەی مامرەشۆیە، بەرەی مەرڤانۆس لە گەڤەرەوە، بەرەی دیکە لە چەلێی لای زاپ. ئەوەی هێزەی لە شەمزینانەوە هات، ١٠ رۆژ نەیانتوانی یەک هەنگاویش بەرەو پێشەوە بێن بۆچی؟ لەبەرئەوەی لەژێر فەرماندەیی هاوڕێ سەرحەد گراویدا بەرخۆدانێکی مێژوویی، داستانێکی قاڕەمانێتی هەبوو. ئەویش بووە شەهیدی مانگی گوڵان، ئەو ٧ هاوڕێیەی ئەوێش، بە راستی داستانێکی نوێیان نووسیەوە. دوژمن لەوێ بێچارە مایەوە. دوژمن لەوێ چەکی کیمیایی بەکارهێنا. لەسەر لاشەیان شوێنی گولە نییە. تەرمەکانیان لەلایەن دوژمنەوە بران. ئەوانەی دەیانەوێت دەتوانن بچن و لێکۆلینەوە بکەن. بانگەوازی دەکەم، خاوەنداری لەو هاوڕێیانە بکەن. ناوی ئەو هەڤاڵانەمان ئاشکرا کرد، بەڵام بۆئەوەی زیاتر بناسرێن ناویان دەڵێمەوە: سەرحەد گراڤی (کاموران ئالپسان)، روکەن زاگرۆس (سەحەر بینگول)، ساریا دیار (بیشەنگ حەزەر)، جانفەدا حەسەکە (شەهباز عێزەدین)، خەبات ئاسۆ (عوبەید مەولودی)، زافەر تۆڵهەڵدان (مەحمود عەبدولقادر) و کامەران ئامەد (موستەفا شیمشەک). بە راستی لە گردی مامڕەشۆ مێژوو تۆمار کرا. ناوی وڵاتپارێزی گەورە مامڕەشۆ لەو گردە نرا. بووە شوێنی بەرخۆدان. لەژێر فەرماندەیی هاورێ سەرحەد بەرخۆدانێکی مێژوویی ئەنجامدرا. دوژمن بە چەکی کیمیایی توانی ئەوێ بگرێت.

ئێستا بەرخۆدانێکی زۆر گەورە هەیە. کاریگەری زۆری لەسەر گەل هەیە. کچ و کوڕانی کوردستان و گەلانی دراوسێ، بەهۆی هاوڕێکانەوە بوونە خاوەن رۆحێکی پێشکەوتوو، لێرە ناتوانین باسی ئەوە بکەین و ئاماژەی پێبکەین. بۆ نمونە، فەرماندەیی بۆ ئەوان دەڵێت، تەنگەتاو بوون بکشێنەوە، هەڤاڵان دەڵێن ئێمە ناکشێینەوە و ناگەڕێینەوە. لەدژی دوژمن شەڕ دەکەین و جێگاکانمان بەرنادەین. دەزانن کە ئەگەر بەجێی نەهێلن لەژیر گەمارۆدا دەمێننەوە. ئێستا لەژیر گەمارۆدا بەرخۆدان دەکەن. ئەوان بە قاڕەمانێتی دەژین. هەموو هاوڕێی گەنجن، لە زەوی تا ئاسمان رێز پیشان دەدەن هەر بەش ناکات. فیداکاری و بوێریەکی گەورەیە. بە تەنها فیداکاری بەش ناکات. بە راستی بە ئامانجگیراون، لەوانەیە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا شتی وا کەم روویدابێت. ئیستا ئەو شتەی لە چیاکانی زاگرۆس روودەدات، لە مێژوودا نمونەی نییە. بەرلەهەموو شتێک دەڵێم، لەبەرانبەر ئەم هەموو فرۆکەیە، فرۆکەی چاودیری بە چەکەوە، ئەم هەموو تۆپبارانە دەوەستنەوە؟ چۆن گەریلا بەم شێوەیەیە دەوەستێتەوە. بەم شێوەیە لە ئاڤاشین یەکێک لە لای مامرەشۆ دەیەوێت بێتە ئارس و فارس و بچێنە ئاڤاشین و لە مەرڤانۆس دەیەوێت بێت و تا تابوری عەرەبان و لەوێشەوە تا ئاڤاشین، بۆ ئەو هاوڕێیانەی لە پشت هێڵی سارێ و هێڵی ستونێ بەم شێوەیە گردی کارتال ئەوان گەمارۆ بدەن. بۆیەش دوژمن پلانی هەیە، بەڵام چەندین رۆژە دۆژمن ناتوانێت پێشڕەوی بکات. بە کورتی مێژوو دەنووسرێتەوە. دوای ئەم بەرخۆدانە گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە بەرانبەر تەکنەلۆژیای سەردەم مێژووی شەڕ پێناسەی شەڕ پێویستە سەرلەنوێ بنووسرێتەوە. بە راستی پێویستە لە زۆر رووەوە شیکردنەوەی بۆ بکرێت. بۆیە لەسەر رێبازی نوێ بەکاردەهێنرێت، لەبەرانبەر سوپایەک کە دەڵێت من دەڕۆم و دەیگرن. سوپای تورک سەرخۆش بوو و وتی من وادەکەم. لە لیبیا، ئازەربایجان، عەفرین، سەرێکانی وتی، من دەیگرم. چۆن لە گارە گەیشتە کۆتایی لێرەش گەیشتە کۆتایی. لە زەندورای ئاڤاشین. زاپ ئاشکرایە. ئێمە ناتوانین بەرخۆدانەکە بیگێڕینەوە. زۆر شتێکی گەورەیە. ناتوانین بیگێڕینەوە. شتێکی زۆر هێژایە. لەسەر ئەم رۆحە و بناغەیە دوژمن ناتوانێت بەرەو پێشەوە بچێت. لە هێڵی مەتینا و زاپ، واتە قەڵای بێدەوا لە چیلۆی بچووک گیریان خواردووە. لە ئاڤاشین لە گردی مەرڤانۆس گیریان خواردووە. بەرخۆدان بەردەوامە. بە زۆر شێوە چالاکی ئەنجام دەدرێت. ئەوە لەسەر چ بناغەیەک دروست دەبێت. لەسەر بناغەی ئایدۆلۆژی رێبەری ئاپۆیە کە رێبەر ئاپۆ دەڵێت، گەورەترین تەکنیک مرۆڤە و دووەمیش گەریلای نووژەنە. پێویستە بە فراوانی باسی بکەین بەڵام، گەریلایەتی نووژەن بەکاردەهێنرێت و لە گۆڕەپانەکەیە. ئەتوانین بڵێین بە کەمی بەکاردەهێنرێت. واتە گەریلای نووژەن ئەمەیە. تەکنیکی سەردەم تێکدەشکێنین. لەبەرانبەر تەکنیکی سەردەمی مادی، ئێمە ئیرادەی مرۆڤ، عەقڵی مرۆب، بوێری مرۆڤ و بوێری مرۆڤ بەکاردەهێنین. ئەگەر بەم شێوەیەیە نەبوایە، بە گەریلای نووژەن نەبوایە، بوێری، فیداکاری، فیداییبوون، عەقڵ و خوڵقێنەری تەکنیک و رێبازی قوڵ نەبوایە کەسێک نەیدەتوانی چەند کاتژمێرێکیش لەوێ بمێنێتەوە. لەوێ نوێبوونەوە هەیە. لەوێ هێڵی ئایدۆلۆژی و رەنج هەیە. گەریلا لەدژی دوژمنی دڕندە و بکوژ دەتوانێت لە چیاکانی کوردستان بەرخۆدان بکات. ئێمە ئیدئا دەکەین، گەریلا بەم ڕێبازە سەردەکەوێت. دەتوانێت دوژمن، تێک بشکێنێت. لەوانەیە دوژمن بە بانگەشە و تەکنیک خۆی وەک سەرکەوتوو پیشان بدات، بەلام راستی و ماف ناشاردرێتەوە. ئەمڕۆ لە چیاکانی کوردستان تێکۆشانێکی گەورە هەیە. ئێمە لە شەڕدا هیچ شتێک ناشارینەوە. ئێمە لەبەرچاوی جیهان لەبەرانبەر سوپایەکی دڕندە و تەکنیکی سەردەم شەڕ دەکەین. ئێمە هەر باجێک دەدەین پێویستە گەل و جیهان بزانن. با کەس نەڵێت هەڤاڵان شەهید دەبن و قسە ناکەن. باج هەیە، بە باج نەبێت سەرکەوتن نابێت. ئەو ژمارەیەی ئێمە ئاشکرای دەکەین، مسۆگەرە. پێویستە گەلەکەمان ئەمە باش بزانێت. کوژراوەکانی دوژمن لەوانەیە زیاتر و کەمتر بێت. بەڵام هی ئێمە وانییە. لە سێ بەرە تا ئێستا ١٨ شەهیدمان هەیە. پەیوەندیمان لەگەڵ ٦ هەڤاڵ پچڕاوە. لەوانەیە شەهید یان شەهید نەبووبێتن. هێشتا دیار نییە. ئەگەر هەیە. بەپێی زانیاریەکانی هەڤاڵانمان تا ئێستا لە دوژمن ١٨٧ سەرباز کوژراون، نزیکەی ٢٠ سەرباز بریندارن. شەڕەکە بەردەوامە. دوژمن دەیەوێت ئاڤاشین گەمارۆ بدات. دواتر هەڤاڵانمان لەناوببات. دەیەوێت بە تەکنیک ئێمە بە هەموو شێوەیەک لەناو ببات. بە تەنها لەوێ نەمێنێتەوە، لە قۆناغی یەکەمدا دەیەویت هەرێمێکی ئارام دروست بکات. لە قۆناغی یەکەمدا بۆ هەرێمی ئارام لە عەفرینەوە تا سیدەکانی کردووەتە ئامانج، هەم لە باشور و هەم لە رۆژئاوای کوردستان هەرێمێکی ئارام دروست بکات. پلانەکانی بەم شێوەیەیە. دواتر دەست بە هەنگاوی دووەم دەکات. شەڕ بکات. ئێمەش بەڵێنمان بە گەلەکەمانداوە کە ئێمە هێزی پاراستنی گەلین. دەستکەوتی گەلەکەمان و گەلی کوردستان و هێزە دیموکراتەکانی هەرێمەکە و تورکیا و عەرەبەکانیش دەپارێزین. لەبەرئەوەی دوژمن هەڕەشەیە لەسەر دەستکەوتەکان. لەبەرانبەر ئەم دوژمنە بەرخۆدان دەکەین. دەمانەوێت خەڵك و دراوسێکان ئەمە ببینن، بۆیەش پێویستە بێدەنگ نەبن. هەموو کەسێک ئەرکی خۆی بەجێ بهێنێت.

ئەم رووداوانە گرنگ و مێژوویین. ئێوە باسی قاڕەمانێتی گەریلاتان کرد، ئەم شەڕە بە هێلێ شەڕی گەلی شۆڕشگێری کراوە، بانگەوازیتان چییە و بۆ کێیە؟

هێڵی ئێمە شەڕی گەلی شۆرشگێریە. ئەم شەڕە بە بەشداری گەل و گەریلا کە هێزی جەوهەریە دەتوانێت سەربکەوێت. بەرخۆدانی گەریلا لە دەرسیم، مێردین، ئامەد، بۆتان و زاگرۆس، لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەکرێت، لە هەمانکاتدا بۆ گەل بانگێکە. سەرەتا گەلەکەمان لە باکوری کوردستان و هەموو کوردستان ئەمە بانگێکە. بۆ هێزە دیموکراتەکانی تورکیا بانگێکە. لەبەرئەوەی رژێمی فاشیست و قڕکەر لەسەر هەموو کەسێک هەڕەشەیە. دەیەوێت لە هەرێمەکە تاریکی دروست بکات. ئێمە نامانەوێت تورکیا پارچە پارچە بکەین، ئێمە دەمانەویت تورکیا دیموکرات ببێت. دەمانەوێت لە هەرێمەکە ئازادی و دیموکراسی و تورکیایەکی دیموکرات هەبێت. ئاڵا دیموکراسی بەرز بکەینەوە. بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان رۆڵ و ئەرکێکی بەم شیوەیەیان هەیە. بەرلە هەموو شتێک دەمانەویت دەستکەوتەکانی گەلەکەمان بپاریزین. دوژمن نایەوێت ستاتۆی باشور، رۆژئاوا و هەموو دەستکەوتەکانی کوردستان بمێنێت. ئێمە لەبەرانبەر ئەمە ئاستەنگین. ئێمە بەرخۆدان دەکەین.

ئێستا پێویستە گەلەکەمان بەشداری بکات. هەڤاڵان بانگەوازی دەکەن، بەشداری لە هەموو بانگەوازیەکان بکەن. دوبارە شتێک بڵێم. ئیستا گەلەکەمان لە دەرەوەی وڵات و بە تایبەت لە وڵات کەمیش بێت، پشتگیری لە بەرخۆدانی گەریلا و پشتگیری دەکەن. لەسەر ناوی هەموو گەریلاکانی کوردستان سڵاو و رێز ئاراستەی چالاکوانان دەکەم. گەریلا وابەستەی بەها و بەڵێنەکانی دەبێت. گەریلا گەنجەکانمان ئێستا شەڕ دەکەن. لە رووی تەکنیک و رۆحێکی پۆڵاییدا بۆ گەلەکەمان و هەموو جیهان شتێکی نوێیە. زۆر پیرۆزە. زۆر هێژایە. ئەو شتەی ئێستا لە ئاڤاشین دەکرێت، شتێکی ئاسایی و بچووک نییە. لەوێ ئاگر دەبارێت. بەڵام ئەوانەی لەناو شەڕدا، فەرماندارەکانمان دەڵێن، شەرێک هەیە و ئەوان بەرخۆدان دەکەن. دوژمن ناتوانێت تێپەڕیان بکات. پێویستە گەلەکەمان ئەمە ببینێت و بناسێت. رۆژ رۆژی غیرەتە. ئێستا هەموو هەڤاڵان بۆیەش شەڕ دەکەن، دەستیان لەناو دەست کردووە. ئەمڕۆ هەموو گەریلاکانی ئازادی لە کوردستان بوونە هێزی تایبەت و فیدایی. پێویستە گەلەکەمان بەم پێیە فیداکاری بکات. پێویستە چالاکی ئەنجام بدات. ئەمە پێویستە.

بە تایبەتی بانگەوازی من بۆ گەنجانە. پێویستە گەنجان. بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا بکەن. ئیستا سلێمان سۆیسۆز دەلێت، ئەمساڵ بەشداری بەم شێوەیە بوو، پار بەم شێوەیە بوو. پێویستە وڵامی بدرێتەوە، وڵامیش بەشداریکردنە. بانگەوازیمان، بەشداریکردنە. هەڤاڵانی پێشمەرگەی دێرینمان بانگەوازیان کردبوو. هەموو کەسێک پێویستە ببێتە گەریلا. سڵاومان بۆ ئەوان هەیە. بانگەوازیم ئەوەیە هێزی پاراستن بەهیز بکەین. گەریلا هێزی پاراستنە. بە تایبەتی لە باکوری کوردستان دەزانین، داواکاری بۆ بەشداری هەیە، دەڵێن بۆ کوێ بچین. وەک جاران سنور کراوە نییە. ئەو هەڤاڵە گەنجانەمان دەیانەوێت بەشداری بکەن، پێویستە بەدوای گەریلای هەرێمەکان بگەڕێن. پێویستە بەدوای رێگەی جیاوا بگەڕێن. لە ئامەد، سەرحەد، بۆتان زۆر گەنج بەشداری دەکەن. پێویستە رێگە و رێبازێک ببینین، خۆمان بگەیێنینە ئەوان. پێویستی بە پسپۆری هەیە و پەروەردە پێویستە، پێویستە بەدوای رێگەیەک بگەڕێن. ئەگەر زۆر بن دەتوانن بەدوای رێگە و رێبازی خۆیان بگەڕێن. وەک پێشووی بە شێوەی مەدەنی زۆر زەحمەت بووە. بۆ ئەوەی خۆیان بەگەیێننە گۆڕەپانە ناوەندیەکان. پێویستە گەریلای هەرێمەکان بەدوای ئەواندا بگەڕێن و بتوانن بیانپارێزن، فێریان بکەن کە ببنە هێزێکی بەرخۆدان. بە تایبەتی لە باکور بەم شێوەیە رێبازێک بدۆزنەوە.

بانگەوازیم بۆ گەنجانی تورک، عەرەب و فارس و هەموو گەلانی هەرێمەکە هەیە، کە ئەم سەردەمە سەردەمی بەرزکردنەوەی ئاڵای دیموکراسی و ئازادیە. پێویستە هەموو کەسێک لە بەرانبەر فاشیزم بەرخۆدان بکات، لە بەرانبەر قڕکردنی سەر کوردستان بێدەنگ نەبن. هەموو کەسێک ئەرکی خۆی لەم بارەیەوە جێبەجێ بکات. ئەوەی کە ئێستا دەتوانم بیڵێم ئەمانەیە. بەم شێوەیە شەڕی گەلی شۆرشگێری پیشدەکەوێت. ئێمە بڕیارمانداوە و سوورین. ئێمە دەڵێین: وەک نەتەوەی کورد پێکەوە بەرخۆدان بکەین. ئێمە بڕوامان بەمە هەیە. بە تایبەتی ئامادەکاریەکانمان، گەریلای نوێ و نووژەن، گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک و سەردەم بە شێوەیەکی راست و دروست بخەنە بواری جێبەجێ کردنەوە. لە رووی گەریلایەتیەوە وڵامی پێویست بە دوژمن بدەین. بەڵام تەنها بە گەریلا نابێت، پێویستە گەلیش ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات. بروام وایە گەل و گەریلا لەم رووەوە، ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن. ئەمڕۆ وڵاتپارێزی بێگۆمان باجی پێویستە. وڵاتپارێزی فیداکاری دەوێت و شتێکی ئاسان نییە. بەر لە هەموو شتێک مرۆڤ لەبەرانبەر رێبازی بێئیرادەیی، سیخوریکردن و مادەی هوشبەر و کاری نائەخلاقی، رێوشوێن بگرێتەبەر. پێویستە کۆمەڵگا لە گەڕەکەکان لەبەرانبەریان رێوشوێن بگرێتەبەر. دوژمن دەیەوێت بە رێ و ریبازی جیاواز ئیرادە بشکێنێت. هەندێکیان بە شەڕ و هەندێکیان بەو رێ و رێبازانە تەسفیە بکات. پێویستە هەموو کەسێک گەڕەک و گوندی خۆی بپارێزێت و خۆیان لە میت و سیخوڕ بپارێزن. پێویستە هەموو کەسێکی شەریف و خاوەن ئابڕۆ خۆی بپارێزێت. بەم شێوەیە وڵاتپارێزی بەرەو پێشەوەببات. بەم شێوەیە پێویستە لەبەرانبەر داگیرکەری توورک ئیرادەی خۆی پیشان بدات. کاتێک ئیرادەی پیشاندا، ئەو کاتە سەردەکەوین. لەم بارەیەوە هیوامان هەیە. بەرخۆدانی گەریلا لە گۆڕەپانەکان هیوامان گەش و گەورەتر دەکات. ئێمە بڕوامان وایە داهاتوو بۆ گەلی ئێمە دەبێت، سەرکەوتن بۆ گەلەکەمان و گەلانی هەرێمەکەیە. بەم شێوەیە تێکۆشانی ئازادی کوردستان لەم سەردەمە مێژووییەدا ئەنجامی گەورە بدەست دەهێنێت.

ف.ق