موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لەبارەی هەڵمەتی ١٥ی تەباخەوە پەیامێکی ڤیدیۆیی لە ستێرک تیڤی بڵاوکردەوە.
قەرەیلان لە پەیامەکەیدا وتی، "١٥ی تەباخ لە مێژووی گەلەکەماندا لاپەڕەیەکی زێڕینە، داستانێکی قارەمانییە. بە سایەی قارەمانی و فیداکاریی شەهیدان پێکهات.
ئێمە یادی هاوڕێ عەگید دەکەینەوە و بەڵێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، کە ئێمە پەیوەست و پابەندین بە تێکۆشانەکەیان و چەکەکەیان لەسەر عەرز ناهێڵینەوە.
هەڵمەتی ١٥ی تەباخ لە تێکۆشانی هەبوون و ئازادیی کوردستاندا خاوەن جێگایەکی گرنگە. تەنها هەڵمەتێکی چەکداری نەبوو، بەڵکو هەڵمەتێکی گشتییە و لە بەرامبەر سیاسەتی پاکتاوکردن و سڕینەوەدا تێکۆشانی هەبوونی گەلی کوردە. ژیانەوەی شۆڕشی کۆمەڵگە و دیموکراتیکی لە کوردستاندا پێکهێنا. ١٥ی تەباخ شێوازێکە، رۆحێکە و بەو شێواز و رۆحە تاوەکو ئەمڕۆ هاتووە".
هەموو پەیامە ڤیدیۆیەکەی قەرەیلان
ژ.ت