رێگری بكه‌ن له سێباره فرۆشتنه‌وه‌ی شه‌نگال
له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوو زۆرترین سه‌وداو مامه‌ڵه له‌لایه‌ن داگیركه‌ران و به‌كرێگیراوانی له‌سه‌ر جڤاكی ئێزیدی و به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر خودی هه‌رێمی شه‌نگال كراوه.
له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوو زۆرترین سه‌وداو مامه‌ڵه له‌لایه‌ن داگیركه‌ران و به‌كرێگیراوانی له‌سه‌ر جڤاكی ئێزیدی و به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر خودی هه‌رێمی شه‌نگال كراوه.
له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوو زۆرترین سه‌وداو مامه‌ڵه له‌لایه‌ن داگیركه‌ران و به‌كرێگیراوانی له‌سه‌ر جڤاكی ئێزیدی و به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر خودی هه‌رێمی شه‌نگال كراوه. داگیركه‌ران و بهكرێگیراوان به‌پێداگرییه‌وه له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌وڵی زۆریانداوه تاكو كۆمه‌ڵكوژی و فه‌رمانی سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی بگاته ئه‌نجام و ئێزیدی له كوردستان قڕ بكرێن و ئه‌وانه‌ی ده‌مێنن ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا ببن. ده‌وڵه‌تی تورك و داعش و په‌ده‌كه بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵكوژی و له‌ناوبردنه له‌پێشبڕكێدان، بۆیه‌ش هه‌رجاره‌و سیناریۆیه‌كیان به‌شێوه‌یه‌كی جیا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام له‌بنه‌مادا ناوه‌ڕۆكیان یه‌كه ئه‌ویش كۆمه‌ڵكوژی جڤاكی ئێزیدیه و نه‌هێشتنێتی له‌سه‌ر ئاو و خاكی باو باپیرانیانه. هه‌ڵبه‌ت زهنیه‌تی هه‌رسێكیان یه‌كه ئه‌ویش ئیسلامی سوونی تووندئاژۆیه كه پشتگیری خۆی له ئه‌مریكا و ئه‌وروپاش وه‌رده‌گرێت.
یه‌كه‌مین هێرشیان له 3\8\2014 بوو، له‌لایه‌ن شۆڕشگێڕانی نموونه‌ی فه‌رماندار عه‌گید جڤیان و گه‌نجۆ خۆشناو و شه‌ڕڤانانی جڤاكی ئێزیدی به بهرخودانیهكی به‌شكۆ تێكشكێندرا، ئه‌نجام كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی و هێزه شۆڕشگێڕ و نه‌ته‌وه‌یه‌كان هۆشیار بوونه‌وه‌و هێزی پاراستن و رێكخستنی سیاسی و جه‌ماوه‌ریان دامه‌زراندن و تا گه‌یشت به ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتیانه‌ی شه‌نگال. هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن هێز و پارته كلاسیك و ملیگهرا سه‌ره‌تایه‌كان زۆر دژایه‌تیان كرا، به‌ڵام به داكۆكیهكی زۆروه توانیان پێنج ساڵ خۆیان خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن، تاكه بۆری هه‌ناسه‌یان خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتیانه‌ی رۆژهه‌ڵات و باكووری سوریا بوو.
له 2017 دوای راپرسیه شكستخواردووه‌كه‌ی په‌ده‌كه جارێكی‌تر له‌لایه‌ن هێزه ملیشیا عه‌ره‌بیه‌كان به‌ناوی حه‌شدی شه‌عبی هێرش كرایه‌وه سه‌ر شه‌نگال و جڤاكی ئێزیدی و دووباره هێزه‌كانی په‌ده‌كه وه‌ك پیشه‌ی به‌رده‌وامیان به‌شیان راكردن بوو، به‌ڵام هێزه شۆڕشگێڕه‌كان به‌پێشه‌نگایه‌تی یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شه‌نگال "یه‌به‌شه و یه‌ژه‌شه" و ئاسایشی ئێزیدیخان، توانیان به رێكه‌وتنێك هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بێكاریگه‌ر بكه‌ن.
له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوو، توركیا و په‌ده‌كه ویستیان له رێگه‌ی بۆردوومانی فرۆكه‌ی جه‌نگی و تیرۆر كردنی كادیر و پێشه‌نگانی نموونه‌ی مام زه‌كی شه‌نگالی و فه‌رمانده زه‌رده‌شت ...هتد، كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌نگال ته‌سلیم بگرن. به‌ڵام جارێكی‌تر به‌رخودانی كچان و كوڕانی ئێزیدیخان به پێشه‌نگایه‌تی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگال، ئه‌و هێرش و پیلان و شه‌هیدكردنی كادیر و پێشهنگهكانیان پووچه‌ڵ كرایه‌وه.
په‌ده‌كه و توركیا دوای ئه‌وه‌ی هێرشه‌كانیان پووچه‌ڵ بوونه‌وه، بۆیه ئه‌مجاره به پشتیوانی ئه‌مریكا و حكومه‌تی كازمی ده‌یانه‌وێت له‌ژێر ناوی رێكه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا پیلانی له‌ناوبردنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی به‌ئه‌نجام بگهیەنن. هه‌ڵبه‌ته ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی وه‌ك 2014 دیلی ده‌ستی په‌ده‌كه و حكومه‌تی عێراقی نییه، به‌ڵكو خۆی خاوه‌ن ئیراده‌یه، كچ و كوڕی ئێزیدی چاویان كراوه‌ته‌وه‌و توانیویانه خۆیان بكه‌نه هێز و پاراستنی خاك و ئاو و كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان بكه‌ن.
په‌ده‌كه و توركیا خاوه‌ن یه‌ك ستراتیژن له‌به‌رامبه‌ر شه‌نگال ئه‌ویش:
1- نه‌هێشتن و له‌ناوبردنی یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شه‌نگال و یه‌كینه‌كانی ژنانی شه‌نگال و ئاسایشی ئێزیدیخانه.
2- پچڕاندنی پردی په‌یوه‌ندی نێوان شه‌نگال و رۆژئاوای كوردستانه.
3- گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شه‌نگال بۆ پێش 2014.
4- مادام بۆ خۆیان نه‌یانتوانی شه‌نگال داگیربكه‌ن، ئه‌وا كێشه نییه ده‌كرێ به‌ناوی عێراق شه‌نگال بفرۆشنه كازمی.
5- خه‌ڵكی شه‌نگال و جڤاكی ئێزیدی نابێ ببنه خاوه‌ن ئیراده‌ی خۆپاراستن و ئیراده‌ی خۆ به‌ڕێوه‌بردن.
"ئه‌گه‌ر شۆڕشمان پێ نه‌كرێ پێمان تیكدهدرێت"، ئه‌مه‌ش گووته به‌ناوبانگه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی په‌ده‌كه‌یه له‌دوای شكستی 1975، چونكه له‌و به‌رواره‌وه تا ئه‌مڕۆ ته‌نها بوونه‌ته هۆی له‌ناوبردن و فرۆشتن و تێكدانی شۆڕشی كوردستان له هه‌رچوارپارچه، په‌ده‌كه ده‌زانێت شه‌نگال له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی له شه‌نگال تێكشكاوه‌و له‌لایه‌ن خه‌ڵكی شه‌نگاله‌وه قه‌بووڵ ناكرێت بۆیه كه‌وتۆته هه‌وڵی له‌ناوبردنی ئیراده‌ی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دیموكراتیانه‌ی شه‌نگال، ئه‌مه‌شیان خۆ تاقیكردنهوهیهكیتری په‌ده‌كه‌یه به‌هاوبه‌شی توركیا و كازمی.
كاتێك ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتی شه‌نگال راگه‌ێندرا له 2015، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی ئه‌وكات بانگێشه‌ی ده‌كرد شه‌نگال ده‌كه‌نه پارێزگا، ده‌بێ ئێستا ئه‌و پرسیاره له جه‌نابیان بكرێت كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه و پێیبڵێن ئه‌رێ ئه‌و پارێزگایه‌یی باست ده‌كرد ئه‌وه‌یه كه به‌فرۆشتنی شه‌نگال بۆ حه‌شدی شه‌عبی ده‌ته‌وێ به‌ده‌ستی بێنی!!؟؟ هه‌ڵبه‌ت په‌ده‌كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی ته‌نها بۆ یه‌ك شت پێویستیه‌تی، ئه‌ویش هه‌رماوه ماوه كڕین و فرۆشتنی پێبكات، چونكه ده‌زانێت له بازاڕی جیهانی سه‌رمایه‌داریدا پاره‌ی زۆر ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌رنا له 2003 وه تاكو ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدابێ په‌ده‌كه و حیزبه‌كانی هه‌رێم خاوه‌ن هیچ پرۆژه‌یه‌ك نین بۆ خۆبه‌ڕێوه‌بردنی شه‌نگال به‌ده‌ستی خه‌ڵكی شه‌نگال. رێویهكانی په‌ده‌كه چۆنی له‌ده‌شتی شه‌نگال له 3\8\2014 رایان ده‌كرد هێشتا دیمه‌نه‌كانی له یاده‌وه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی و خه‌ڵكی كوردستاندا ماوه، بۆیه جارێكی‌تر ده‌بێ له‌بیربكه‌ن كه بگه‌ڕێنه‌وه شه‌نگال و ببنه‌وه به‌حاكم و میری جڤاكی ئێزدی.
دوای پیلانگیڕی 9\10\2020 به‌ناوی رێكه‌وتنی هه‌ولێر به‌غدا، باشترین و جوانترین و رادیكاڵترین وه‌ڵام خه‌ڵكی شه‌نگال دایه‌وه به سه‌رانی هه‌ولێر و به‌غدا و گووتیان خه‌یاڵتان خاوه به‌بێ ئێمه ئێوه ناتوانن له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئێمه بڕیاربده‌ن، خۆی له‌خۆیدا خه‌ڵكی شه‌نگاڵ بڕیاریان داوه جارێكی‌تر رێویهكانی په‌ده‌كه نابێ بگه‌ڕێنه‌وه شه‌نگال، ته‌نها دوای ئه‌وه‌ی له دادگای خه‌ڵكی شه‌نگال دادگای كران و حیسابی پێنج هه‌زار ژن و منداڵ و پیری ئێزیدیان دا.
پیلانگێڕی 9\10\2020 هاوكاته له‌گه‌ڵ پیلانگێڕی و داگیركه‌ری 9\10\2019ی سه‌رێكانی و گرێ سپی، ئه‌ویش هاوكاته له‌گه‌ڵ پیلانگێڕی له‌سه‌ر سه‌رۆك ئاپۆ له 9\10\1998. بۆیه ئه‌وه‌ی ئه‌نجامدراوه رێكه‌وتن نییه، به‌ڵكو درێژكراوه‌ی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یه كه به‌پێشه‌نگایه‌تی ئه‌مریكا و توركیا و په‌ده‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌وه‌ی جیاوازە ئه‌وه‌یه كه ئه‌مجاره حكومه‌تی عێراقیان بۆ زیاد كردووه. ئه‌وه‌ی جێگای خۆشحاڵی بوو ئه‌ویش هه‌ر زوو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی و خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی زانیان كه ئه‌و رێكه‌وتنه پیلانگێڕییه و هیچ په‌یوه‌ندیی به ئاسایی كردنه‌وه‌و خه‌می شه‌نگال و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی نییه، به‌ڵكو له‌ناوبردنی ئیراده‌ی ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدیه.
ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك و په‌ده‌كه وه‌ك چۆن هێرشه‌كانیان له حه‌فتانین تێكشكا، پێویسته پیلانگێڕیهكهیان لهشهنگالیش تێكبشكێ، بۆیه پێویسته خه‌ڵكی باشووری كوردستان و ته‌واوی پارچه‌كان و ئازادیخوازان له ناوچه‌كه و جیهان پشتگیری ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتیانه‌ی شه‌نگال بكه‌ن، هیچ رێكه‌وتنێك په‌سند نه‌كرێت له ده‌رەوه‌ی نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی شه‌نگالیان كه ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر و هێزه‌كانی پاراستنیه‌تی. هه‌مانكات ئه‌و رێكه‌وتنه ژێربه‌ژێر و ژووره تاریكه‌كان مه‌ترسیدارن بۆ سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كانی تری هه‌رێمه جێناكۆكه‌كان به كه‌ركوكیشه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ هه‌رێمه‌كانی مادده‌ی 140 به‌و شێوه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ده‌بێ له ئێستاوه رێگری لێ بكرێ، چونكه دیاره په‌ده‌كه به‌وشێویه هه‌رێمه‌كانی تریشی فرۆشتۆته ده‌وڵه‌تی تورك و كازمی. پێویسته هه‌موو كوردێكی نیشتمانپه‌روه‌ر رێگری بكات له سێباره فرۆشتنه‌وه‌ی شه‌نگال، پێویسته شه‌نگالیه‌كان خۆیان بڕیاربده‌ن له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان.
ژ.ت