رژێمی ئێران بەرزایەكانی ناوچەی برادۆست تۆپباران دەكات

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١١ی ئایار تۆپخانەكانی رژێمی ئێران دەستیانکرد بە تۆپبارانکردنی بەرزایەكانی سنوری ناوچەی برادۆست لە باشووری كوردستان.

تۆپخانەكانی سوپای پاسداران لە ناوچە سنورییەكانی پیرانشار و شنوو لەكاتژمێر ٩ی سەرلەبانیی ئەمڕۆوە دەستیان بەتۆپبارانكردنی بەرزایەكانی "بەربەزین"، لە ناوچەی برادۆستی سەر بە قەزای سۆران لە پارێزگای هەولێر كردوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەسەر زەرەر و زیانەكانی ئەو تۆپبارانە بڵاو نەكراوەتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە هەر یەكە لە نچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی باشوری كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەدیدار و دانۆستانەكانیان لەگەڵ بەرپرسانی رژێمی ئێران جەختیان لەسەر ئەوە كردووەتەوە، كە رێگە نادەن پارتە كوردیەكان بەرژەوەندیەكانی رژێمی ئیسلامیی ئێران بخەنە مەترسییەوە.

ژ.ت