شاندێکی شەنگال سەردانی بەغدای کرد
شاندێک کە پێک هاتووە لە نوێنەر و بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنی خۆسەریی شەنگال و چەندین سەرۆک عەشیرەت و ریشسپیەکانی شەنگال، بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرە چاوپێکەوتنێک سەردانی بەغدای پایتەختیان کرد.
شاندێک کە پێک هاتووە لە نوێنەر و بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنی خۆسەریی شەنگال و چەندین سەرۆک عەشیرەت و ریشسپیەکانی شەنگال، بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرە چاوپێکەوتنێک سەردانی بەغدای پایتەختیان کرد.
شاندەکەی شەنگال کە نوێنەری هەموو چین توێژەکانی ئەو ناوچەیە دەگریتە خۆی، ئەمڕۆ سەردانی بەغدای کرد و بڕیار وایە لە گەڵ بەرپرسە باڵاکانی بەغدا ژمارەیک چاوپێکەوتن ئەنجام بدات.
تا ئێستا لە بارەی ناوەرۆکی چاوپێکەوتنەکانەوە زانیاری تەواومان نەگەیشتووەتە بەردەست.
شایەنی باسە لە ٩ی تشرینی یەکەمدا لە نێوان بەڕێوەبەرانی هەوڵێر و بەغدا لە بارەی شەنگالەوە رێکەوتنێکی ئەمنی و سیاسی ئیمزا کرا.
ئەمەش لە کاتیکدایە کە هیچ هێز و لایەنێکی راستەقینەی شەنگال بانگهێشتی گۆتوبێژ و ئیمزاکردنی ئەو رێکەوتنە نەکران. بۆیە هەم گەلی شەنگال و هەم بەڕێوەبەر و رێکخراوەکانی شەنگال ئەو رێکەوتنەیان لە دژی ئیرادەی خۆیان پێناسە کرد و ناڕەزایەتی توندیان لە دژی ئەو رێکەوتنە دەربڕی.
ز.ش