شۆڕشگێر، فەرماندە و فەیلەسۆف؛ قاسم ئەنگین

قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە بە تێکۆشانی ٣٥ ساڵی خۆی لە هەموو روویەکی شۆڕش، وەک شۆرشگێر، فەرماندە و فەیلەسۆف مۆری خۆی لە مێژووی ئازادی تەڤگەری کوردستاندا.

میلتان، فەرماندە و بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان، لە هەمان کاتدا ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە قاسم ئەنگین (ئیسماعیل نازلیکول) ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا لە دەڤەری برادۆستی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوو.

لەبەرئەوەی خانەوادەی نازلیکول لە کاتی دامەزراندنی پارتیدا خۆی گەیاندە پارتەکە، هەروەها لەنێو خزمە نزیکەکانیدا شەهید هەبوو و حەسرەتی وڵات کە لە هەندەران بوو، شەهید قاسم لە تەمەنی گەنجێتیدا پەکەکەی ناسی. لە ساڵی ١٩٨٥ەوە بەرپرسیاری خۆی جێبەجێ کرد، دەستی بە جێبەجێکردنی ئەرکی وڵاتپارێزی کرد، ساڵی ١٩٨٩ بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ بووە شۆڕشگێر و بەشداری لە ریزەکانی پەکەکەدا کرد.

لە ئەوروپا بەشداری لە کاروباری گەنجان، کەلتور و هونەر، دیسیپلین و گەل کرد. هەڤاڵ قاسم لەلایەن هەموو کەسێکەوە دەناسرا و خۆشیان دەویست و بووە هەڤاڵێک کە هەموو کاتێک بەرپرسیاری لەسەر شان بوو. لە ساڵی ١٩٩٠دا بۆ ئەوەی لەگەڵ راستی کوردستان ئاوێتە ببێت، بۆ ئەوەی بێتە رۆژهەڵاتی ناوەراست، چووە لای ڕێبەر ئاپۆ، پێداگیری کرد و لە پیداگیریدا سەرکەوت.

وەک شۆڕشگێر و فەرماندە، گەڕایەوە بۆ ئەو زێدەی کە لێوەی دوورخرابوو

لە ساڵی ١٩٩٠دا لەگەڵ گروپێک گەریلادا چووە لوبنان کە ئەکادیمی ماحسون کورکمازی لێبوو. شەهید قاسم ئەنگین لە پەروەردەدا، لە نزیکەوە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردی ناسی، لە راستی گەلی کوردستان تێگەیشت و بۆ ئەزمونی سەرەتای گەریلا، بەرەو باشوری رۆژئاوا رەوانەکرا. شەهید قاسم کە لە تەمەنی منداڵیدا لە وڵات دوور کەوتەوە، دوای چەندین ساڵ وەژ فەرماندەیەکی گەریلا گەڕایەوە ئەو هەرێمەی کە تێیدا گەورە ببوو.

لە میراسی هاوڕێکانی، خۆی خوڵقاند

شەهید قاسم لە ساڵی ١٩٩٤، چووە گۆڕەپانی رێبەرتی و دوای ئەوەی کە پەروەردەی بین، ئەم جارە بەرەو دڵی کوردستان (بۆتان) بەڕێکەوت. ماوەیەکی زۆر لەوێ وەک فەرماندە کاری کرد، گورزی گەورەی لە دوژمندا، بووە میلیتانێکی گەورە کە خاوەنداری لە میراسی بەسێ ئانوش، مستەفا یۆندەم کرد، هەروەها قۆڵای هاوڕێیەتی ئەنگین سینجار و نوجان لە خۆیدا خوڵقاند، پراکتیکی گرنگی پیشاندا و دواتر چووە باشوری کوردستان.

بۆ ناساندنی گەریلا کاری کرد

شەهید قاسم لە باشوری کوردستان لە هەرێمەکانی بادینان، برادۆست و قەندیل، ماوەیەکی زۆر بەرپرسیاری ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەی لە ئەستۆ گرت. لەو کاتەدا لە وڵات و جیهان دەستی بە پرۆپاگەندەیەکی گەورەی گەریلاکانی ئازادی کوردستان کرد. بۆ ئەوەی تەڤگەری ئازادی کورد و گەریلا لە هەموو جیهاندا باش بناسرێن، رەنجێکی گەورەیدا و ئەنجامی گەورەی بەدەستهێنا.

کۆمیتەی بەڕێوەبری پەکەکە لەباتەی شەهیدبوونی قاسم ئەنگین ئەم پەیامەی بڵاوکردەوە:

هەڤاڵ قاسم لە تێکۆشانی ٣٥ ساڵدا، بۆ ئەوەی ببێتە میلیتانێکی راستەقینەی ڕێبەر ئاپۆ بە شەو و رۆژ کاری کرد، لەسەر بناغەی پارادایمی ڕێبەرتی، بە شەو و رۆژ خۆی پەروەردە کرد. هەڤاڵ ئەنگین قاسم دەیزانی کە بەشداریکردن لە ریزەکانی پەکەکەدا بە واتای بەشداریکردنە لە ڕێبەرتیدا و ئەوەش بە واتای ئەوە دێت کە مرۆڤ لەسەر هزری ڕێبەر ئاپۆ و رێنماییەکانی ڕێبەر ئاپۆ 'راستی یەکپارەیی' دەکردە بناغە."

بۆچوونی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە لەسەر هاوکاری و دوژمنایەتی پەدەکە لەدژی پەکەکە و شۆڕشە کوردیەکان بەم شێوەیەیە بوو:

دوژمنی شۆڕشی رۆژئاوا

"دوایی جار پەدەکە لە کوردستان جارێکی دیکە رۆڵی نەرێنی دەبینێت، ئەوەمان لە هەڵوێستیدا لەدژی شۆڕشی رۆژیاوادا بینی. کە شۆڕشی رۆژئاوا بەرەو قۆناغێکی نوێ هەنگاوینا، سەرلەنوێ دوژمنایەتی پەدەکەمان بینییەوە. بە تایبەت راگەیەنراوی دژی کانتۆنەکان کە لە رۆژئاوا راگەیەنراوە، لەبەرچاوە. زۆر قۆڵنابینەوە و باسی دوور ناکەین، لەبارەی ئەو هەڵوێستە دەتوانین بڵێین: هەڵوێستێکی نەتەوەیی نییە. هەڵوێستێکی دژی نەتەوەیەبوونە و پارچەکردنی سیاسەتی کوردە لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا.

وەک تر ئەگەر سەرنج بدەین، پەدەکە وەک دەگۆترێت بە تەنها لەدژی بەرخۆدانی گەلی کورد نییە، بەڵکو لە هەمانکاتدا لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و سەرانسەری کوردستاندا، هەوڵ دەدات کانتۆنەکان تەشهیر و ناشرین بکات.

کوردستان وەک موڵکی خۆی دەبینێت، جگە لە خۆی کەس قبوڵ ناکات

پەدەکە، کوردستان، وەک موڵکی خۆی دەبینێت. بەپێی پەدەکە بێێت، پێویستە لە هەموو کوردستان هیچ رێکخستنێک لە دەرەوەی پەدەکە نەبێت. بەم هەڵوێستە نەرێنیە خاوەن ئابۆریەکی زۆرە. چۆن شۆڕشگێرانی رۆژهەڵاتی کوردستانی پارچە کرد و خۆی لەسەر ئەوان سەپاند، هەمان شتی لە باکوری کوردستان لەسەر شۆڕشگێرەکانی باکوری کوردستان وەک دکتور شڤان، سەعید ئالچیی جێبەجێ کرد. ئەوانی پارچە کرد و دواتر رێکخراوەکانی ئەوانی تەسلیم کرد.

بە کورت و کورمانجی پەدەکە لە مێژووی نزیکی کوردستاندا رۆڵێکی زۆر نەرێنی بینیوە و بەداخەوە تاوەکو ئێستاش ئەو ڕۆڵە خراپە دەبینێت. ئەمڕۆش لە هەر شوێنێک تەڤگەرێکی رەسەنی کوردی هەبێت، ویستویەتی لەناوی ببات، ویستویەتی بە خۆیەوە بیبەستێتەوە. ویستویەتی بە پارە و ترساندن بێدەنگیان بکات. با دوور نەچین، ئەمڕۆ لە باشوری کوردستان کام پارت و بزوتنەوە دەتانێت لە بادینان بە ئازادانە بجووڵێتەوە. چ پارتێک دەتوانێت کاری ڕێکخستنی بکات؟

شۆڕشی رۆژئاوا بە واتای ئەوە دێت کە دەسەڵاتی پەدەکە نەک تەنها لە رۆژئاوا، بەڵکو لە سەرانسەری کوردستان تێکبچێت و سیستمی سەر پارە هەڵبوەشێتەوە. ئێمە بە ئاشکرا رایدەگەیەنین کە کێ لەدژی ڕۆژئاوا بوەستێتەوە، لە کۆتاییدا ئەنجامەکەی دەبینێتەوە."

ف.ق