شەڕڤانێکی ڕۆژهەڵات لە هەنگاوی بازەکانی زاگرۆسدا

گەریلای عادل بێ دوو دڵ بوون، بریاریدا گورز لە هێزە داگیرکەرەکان بوەشێنێت کە لە ناوچەی مام ڕەشۆ جێگیر ببوون. سەرەتا جانتاکەی لەپشت کرد و چەکەکەی خستە سەر شانی.

بێخود نەبوو کە بە هەنگاوەکەی مانگی نیسان دەگوترا هەنگاوی بازەکانی زاگرۆس.ئەم ناوە لە کارەکتەرەکانی ئەو گەریلایانە هاتووە کە ئەو هەنگاوە بەڕێوەدەبەن و بەرەو سەرکەوتن دەڕۆن. هەروەها فەرمانی ئەو جۆرە چالاکییانە بوو کە چالاکیەکان بە شێوەی گورزی باز' ئەنجام دەدرا، کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕوانگەی شەڕەوە ئاماژەی پێکردبوو. هەروەها بۆ ئەو گەریلایانەش تێکۆشانێکی گەورەبوو کە چەندین ساڵە لە زاگرۆس شەڕ دەکەن. بازەکانیش لە شوێنە بەرزەکانن، لە بەرزاییەکان دەفڕن و لە شوێنە بەرزەکاندا هێلانە دروست دەکەن. هەروەک ئەو گەریلایانە کە لەگەڵ ئەو چیا بەرز و شکۆدارانەدا ئاوێتە دەبن. هەر وەک گەریلا عادل.

عادل چەکدار گەنجێکی ڕۆژهەڵاتی،  لە پاییزی ساڵی ٢٠٢٠دا هاتووە بۆ هەرێمی ئاڤاشین. لە سەردەشت لەدایکبووە و رێچکەی کەسوکارەکەی گرتووەتە بەر کە لە چیاکانی کوردستان شەهید بوون. پێش ئەوەی بێتە هەرێمی ئاڤاشین، لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کاری کردووە، دوای ڕاهێنانی سابوتاژ ڕووی کردە گردی سوور کە یەکێک لە سەختترین ناوچەکانی ئاڤاشینە. هەرچەندە چەند ساڵێک بوو گەریلایەتی دەکرد، بەڵام دەیگوت ئەوە یەکەمجارە هەست بە گەریلایەتیەکی  قووڵی کردووە، ئەگەر کەسێک بوو بە گەریلا، پێویستە لە ئاستی باڵادا گەریلا بێت. بۆیە هایە ئاڤاشین، گردی سوور و گردی کارتال و لە شوێنێکی بەرزدا و بە بەرزی شەڕی دەکرد.

عادل لە هەڵکشاندا دەژیا. لەم شوێنە بەرزانەدا هێز و واتەی هەبوو کە واتای شۆڕشگێڕ بوون. هەمیشە جدی و واتادار بوو لە کار و ژیان و هەموو وشەیەکیدا . هەڤاڵانی هەمیشە خۆشیان دەویست. چۆن گەریلایەک دەتوانێت ئەوەندە جدی بێت لە هەموو شتێک، بەڵام تا چەند دەتوانێت جۆش و خرۆشی هەبێت؟ شوێنە بەرزەکان ئەم هەستەیان پێبەخشیبوو. لە زاگرۆس جدییەت ئاپۆیی و دڵگەرمی لەگەڵ هاوڕێکانیدا ئاوێنەی دڵ و مێشکی عادل بوو. عادل کە هەمیشە قورسترین ئەرکەکانی بەڕێوە دەبرد، ئێستا کاتی ئەوە بووە شەڕ بکات.

لەگەڵ پێشکەوتنی ژیانیدا بوو بە گەریلایەکی پێشەنگ و ئازا. لەو شەڕەدا کە لە ٢٣ی نیسانەوە لە ئاڤاشین دەستی پێکرد، بوو بە گەریلایەکی بەجەرگ و پێشەنگ. عادل هیچ کاتێک لە بەرانبەر ئەرک و چالاکیەکدا کە خزمەتی بەم شەڕە و هەڤاڵەکانی دەکرت نەیدەگوت نا. بۆیە لە ١٠ی ئایاردا کە دەچوون گورز لە دوژمن بوەشێنن، بێ دوودڵی خۆی ئامادە کرد و بەر لە هەموو کەسێک لە ناوچەی مام ڕەشۆ سەرەتا جانتاکەی لەپشت کرد و چەکەکەی خستە سەر شانی.

عادل پێش ئەوەی ئۆپەراسیۆن دەست پێ بکات، چەند ڕۆژ پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆن، رایگەیاندبوو: «دوای پڕۆسەی ڕاهێنان، کاتێک هاتمە هەرێمی ئاڤاشین زستان دەستی پێکردبوو. ئەمەش هەلێک بوو بۆ ئەوەی زیاتر سەرنج بخەینە سەر کارەکانمان. ئێستا بەهار و هاوینە. بەرەو پراکتیک دەچێن. ئامانجی ئێمە لە ساڵی ٢٠٢١ بە تەنیا لاوازکردنی دوژمن نییە، بەڵکو تێکشکاندنی تەواوەتی دوژمنە. ئێمە بە تەکنیکی خۆمان تەکنیکی دوژمن تێکدەشکێنین. ئێمە دەمانەوێت هێرش بکەینە سەر دوژمن. وەک چۆن لە گارێ شکستیان هێنا، بێگومان لێرە شکست دێنن.

عادل چەکدار لە ١١ی ئایاری ٢٠٢١ لەسەر ڕێگای مام ڕەشۆ لەگەڵ هەڤاڵەکانی باهۆز ڕۆژهات، ئاگیر ئەرنۆس، کانپۆلات مووسول، سیدار ئامەد و ماهر ئامەد بەهۆی بۆردۆمانی سوپای تورکەوە شەهی بوو. گەریلا عادل بە بوێری، کەسایەتی و هاورێەتی و جەنگاوەری خۆی لە گەنجانی دیکە زیاتر زانیاری هەبوو. ئێستا هەموو ئەو چالاکییانەی بۆ تۆڵەکردنەوەی ئەو و هەڤاڵەکانی کە لەگەڵیدا شەهید بوون، هەموو ئەو چالاکییانەی کە لە ئاڤاشین گورز لە دوژمن دەدرێت، بە ئامانجی ئەوەیە کە خۆیان بە ژیان و شەڕی شەهید عادل بگەیەنن.

ف.ق