شیار شەڤگەڕ: لە ساڵی نوێدا ئەوەی بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ پێویستە ئەنجامی دەدەین

شیار شەڤگەڕ یەکێک لە فەرماندەکانی یەکینەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان (یەرەکە - YRK) ڕایگەیاند، بە تێکۆشانەکەمان لە ساڵی نوێدا بۆ بەدیهێنانی ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێدەکۆشین و وەڵامی پێویست لە دژی هێرشەکانی سەر گەلی کورد دەدەینەوە.

شیار شەڤگەڕ یەکێک لە فەرماندەکانی یەکینەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان (یەرەکە - YRK) ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی هەڵسەنگاندنی ساڵی ٢٠٢١یان ئەنجام داوە و لە کۆبوونەوەکەیاندا ئەنجامی  گرنگیان بە دەستهێناوە و ڕاشیگەیاند، لە ساڵی نوێدا بە تێکۆشانەکەمان بۆ بەدیهێنانی ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێدەکۆشین و لە دژی هێرشەکانی سەر گەلی کورد دەوەستینەوە و وەڵامی پێویستیان دەدەینەوە.

شەڤگەڕ وتی: "لە ساڵی ٢٠٢٢ دا کەم و کورتییەکانمان بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو خستەڕوو، کەموکوڕییەکانمان بە روونی دەستنیشانکرد، کە لە لە چ شوێنێکدا لە ئاستی ڕێکخستنی گەل و جموجوڵی گەریلادا کەم و کوڕیمان هەبووە، ئەوانەمان بە روونی دەستنیشانکرد و هەڵسەنگاندنمان بۆ کردن. لە بەرامبەردا ڕەخنەگرتن و ڕەخنە لە خۆگرتن پێشکەوت، کە لە چ لایەکەوە ئێمە نەمانتوانیوە ڕۆڵی خۆمان بگێڕین، ئێمە بە ڕەخنەلە خۆگرتن نزیک بووینەوە. لەو چوارچێوەیەدا ئێمە کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆمان ئەنجام دا. لە ساڵی ٢٠٢٢دا ئێمە وەک هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) خۆمان چۆن ئامادە بکەین. ئێمە چۆن بەپێی شەڕی سەردەمی نوێ چۆن تێکۆشانی خۆمان بەڕێوەببەین و شەڕ بکەین، لەو چوارچێوەیەدا هەڵسەنگاندنی گرنگ ئەنجامدران. هەر  گەریلایەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چۆن ڕۆڵی خۆی دەگێڕێت، ئێمە بە بەرفراوانی هەڵسەنگاندن و شیکاریمان بۆ ئەوە کرد. لەو بابەتەدا ڕەخنەگرتن و ڕەخنە لە خۆگرتنی پێویست ئەنجامدران و ئەوەش ئەنجامێکی گرنگی هەبوو".

هەڵسەنگاندنی گشتیی شیار شەڤگەڕ فەرماندەی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە / YRK) بەمشێوەیەیە:

لە ساڵی ٢٠٢١دا یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) لەگەڵ هاتنی بەهاردا پلان و شێوازی خەباتیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان داڕشت و ئێمە لە چوارچێوەی ئەو پلانەدا کارەکانمان راپەڕاند. ساڵی ٢٠٢١ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ساڵێک بوو، کە بە شەڕی گەورەدا تێپەڕی. ئەم جەنگە قورسانە چی بوون، چۆن کران. بە هەموو شێوەیەک ئەو شەڕانە لە دژی گەلی کورد، ڕێبەر ئاپۆ و بزووتنەوەی ئازادی بەڕێوەبران، کە دەیانەوێت ژیانێکی ئازاد و شکۆدار بۆ گەلی کورد بئافرێنن. دەوڵەتە داگیرکەرەکان هەموو هێزەکانیان، بە پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیاوە، شەڕیان لە دژی گەریلاکانی کوردستان ئەنجامدا، لەو هێرشانەدا دەوڵەتە پاکتاوکارەکان ژێرکەوتن و نەیانتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنن. گەنجانی کورد بە هەموو شێوەیەک بۆ ئەوەی دوژمن لاواز بکەن و لە بەرزترین ئاستدا بەرخۆدانیان ئەنجام دا. گەریلاکانی ئاپۆیی ئەوەیان بە هەموو کەسێک سەلماند و مێژوویان تۆمارکرد، کە لە مێژوودا نمونەیەکی لەو شێوەیە نەبووە.

لەبەر ئەوەی بەرخۆدان بۆ کەرامەتی مرۆڤ ئەنجامدرا لەلایەن هەموو کەسەوە بینرا و هەستی پێکرا. ئێمە وتبومان، دوژمن ئەو هێرشانە بۆ ئەوە ئەنجام دەدات، کە بە هیچ شێوەیەک گەلی کورد قبوڵ ناکات. واتە ئێمە بەپێی ئاستی ئەو هێرشانە دەتوانین بەئاسانی بڵێین، بەپشتیوانیی هێزە نێونەتەوەییەکان و بەتایبەتی ئەو بێدەنگییەی هەیە دەرخەری ئەوەیە، بە پشتیوانیی ناتۆ بە پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیا و چەکی قەدەغەکراو هێرشێکیان بۆ سەر گەریلاکانی کوردستان دەستپێکرد. ئەمەش نیشانی دەدات، کە هزر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ چەندە مەزنە و بۆ خۆیانی بە مەترسی دەزانن و گوایە ڕێگە نادەن گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە هیچ شێوەیەک هەبوونیان هەبێت، کە بەو فکر و فەلسەفەیە تێبکۆشان بەڕێوەدەبەن.

ئێمە دەزانین ئەو قەیران و گێژاوانە، کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێیدا تێدەپەڕێت، سیستمی ڕێبەر ئاپۆ وەک دەرمانە بۆی، واتە چارەسەری سەرەکی و بنەڕەتییە، چونکە ئەمڕۆ دەبینین هەموو کەسێک دەتوانێت خۆی تیادا دەرببڕێت و لەناو ئەو سیستمەدا بژیت.  واتە هەموو کەسێک دەتوانێت ئازادانە لەو سیستمەدا لەسەر ڕەگ و کولتوور و فەرهەنگی خۆی بژی. ئەمڕۆ گەلی هەرێمەکە بەو شێوەیە نزیک دەبنەوە و دەیانەوێت لەو سیستمەدا بەشدار بن، بەڵام دوژمن ئەوەی پێ هەرس ناکرێت و قبوڵی ناکات، بەڵام ئێمە دەزانین سەردەمی ئەو سیستمە کلاسیکی، دەسەڵاتپارێز، دیکتاتۆر و داگیرکەرییە بەسەرچووە. پێویستی بەگۆڕان و وەرچەرخانی ڕاستەقینە هەیە، گەلی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چیتر ناتوانن ئەوە قبوڵ بکەن و تەحەممولی ناکەن. تاوەکو دێت کۆمەڵگا بە شێوەیەکی زۆر روون ئەوە دەبینێت و دەزانێت، کە ئەو سیستمانەی ئێستا ناتوانن هیچ چارەسەرێک پێش بخەن و تەنیا کێشەکان قووڵتر دەکەنەوە.

بۆیە کۆمەڵگا لە هەوڵ و گەڕاندایە و تێکۆشانی خۆی لە دژیان ئەوان بەهێز و بەرز دەکەنەوە، لەبەر ئەوەش سیستمی سەرمایەداری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە بەرخودان و بەرەنگاریی گەل تێکدەشکێت. ئەو سیستمە بە فیکر و بیری ئازاد دەکەوێت. ئەمڕۆ بزووتنەوەی ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە دژی ئەو سیستمە سەرمایەداری، دیکتاتۆر و دەسەڵاتپارێزە بە بەرخۆدان و بیروبۆچوونێکی ئازاد تێدەکۆشێت، واتە هەموو ئەو هێزانە، کە خۆیان وەک چارەسەر بۆ کێشەکانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیشان داوە و راستییەکانیان بۆ گەل ئاشکرا بووە ئیدی ناتوانن چارەسەرێک بۆ کێشەکانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشبخەن. ئەمڕۆ فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، تێکۆشانی گەریلاکانی کوردستان ڕاستیی هەموو ئەوانەیان دەرخستووە و وەک سیستمێکی ئەڵتەرناتیڤ دەتوانێت قەیران و گێژاوی سەر گەلان بەشێوەیەکی راستەقینە چارەسەر بکات. بە واتایەکی تر دەیان ساڵە هەموو سیستمەکان بە ڕێبازێکی کاپیتالیستی و بە شێوازە جۆراوجۆرەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا خۆیان کردە دەسەڵاتدار و قەیرانەکانیان قوڵترکردەوە، کۆمەڵکوژی و کوشتاریان ئەنجامدا و لەوەش زیاتر هیچ ئەنجامێکیان نەبوە و ناشیان بێت. بەکورتی دەتوانین بڵێین، دوژمنانی داگیرکەر لە ساڵی ٢٠٢١دا ژێرکەوتن.

لە ساڵی ٢٠٢١دا هەڵبژاردنێک لە ئێران کرا و لە جیاتی ڕۆحانی ئیبراهیم ڕەئیسی هاتە سەر کار. بە هاتنی رەئیسی لە سیستمی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران دا هیچ گۆڕانکارییەک لەکۆمەڵگەی ئێران و کوردستاندا رووی نەدا. پێشتر ڕۆحانی چی بوو، ڕەفسەنجانی چی بوو، خاتەمی چی بوو، ئەحمەدی نەژاد چی بوو ڕەئیسیش هەمان شتە. پێش ئەوانیش هەر هەمان شت هەبوو. لە سیاسەتیاندا هیچ گۆڕانکارییەکیان بۆ ئەوە نەکردووە، کە گەلی کورد وەک گەلێک قبوڵ بکەن، گەلانی ئێران، گەلی دیموکراتیکخواز، گەلێک کە بیەوێت سیاسەتی خۆی پەیڕەو بکات قبوڵ بکەن. ڕەئیسی لە هەمان سیاسەتی پیشوو بەردەوام دەبێت. کۆمەڵگای ئێران، ئەو گەمارۆیە، کە لە کاتی شەڕی عێراق و ئێراندا بەسەریدا سەپاوە تا ئەمڕۆش لەسەری بەردەوامە، گەمارۆکانی سەر ئێران لە ڕاستیدا ئێرانی خستووەتە ناو قەتیسبوون و گەمارۆیەکی گەورەوە. ئێرانی گەمارۆدراو لە ژێر قەیرانێکی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسیدا دەژی و بۆ ڕزگاربوون لەو گەمارۆیە لە هەوڵدایە لەگەڵ وڵاتانی دەورووبەری و لەگەڵ دراوسێکانیدا رێبکەوێت و لەو گەمارۆیە خۆی رزگار بکات.

ئەگەر دەوڵەتی ئێران نەتوانێت لەگەڵ ئەو دەوڵەتانەدا ڕێبکەوێت، قەیرانەکانی ئێستا قووڵتر دەبنەوە و بەردەوام بێت. ئەوەش ئەنجام و کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر کۆمەڵگاکانی ئێران و کوردستان دەبێت، بەڵام کاتێک سەیری بانگەشەکانی رەئیسی دەکەین، گوایە وا خۆی دەردەخات، کە دەیەوێت هەندێک گۆڕانکاری ئەنجام دەدات، بەڵام کاتێک سەیری ئەو گۆڕانکارییانە لە کۆمەڵگاکانی ئێران و کوردستاندا دەکەین، ئەوە دەبینین، ئەو گۆڕانکارییانە گۆڕانکاریی سەربازین. ئێستا بە چەندین پارێزگا و شاری ئێراندا دەگەڕێت، دەڕوات بۆ سنە، کرماشان، ئیلام و خوزستان، بەڵام بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵک نەڕۆیشتووە بۆ ئەو شوێنانە و تا ئێستا بە کردەوە ئەوەی نیشانداوە.

ئێستا کاتێک سەیری کۆمەڵگە و گەلی کورد دەکەین، هەژاری لە بەرزترین ئاستدایە، خەڵک برسی کراوە، ئەگەر گۆڕانکارییەک، کە دەخوازرێت ئەنجام بدرێت، ئەو خۆمەشغوڵکردنە لەگەڵ دەرەوە پێویست نییە، بەڵکو ڕاستەوخۆ خۆی لەگەڵ کۆمەڵگا سەرقاڵ و مەشغوڵ بکات لەو رێگەیەوە خۆی بەرەو پێش دەبات، ئەوە دەتوانێت بۆ کێشەکانی کۆمەڵگا وەڵامدەرەوە بێت. واتە ئەوەی دەگوزەرێت ئەوەیە، کە تەنها کەسێک دەگۆڕێت، بەڵام پێویستە بزانین، کە گەلەکەمان لە ئێران و کوردستان دەزانن سەرۆک ناتوانێت هیچ گۆڕانکارییەک بکات و هاتنە سەر دەسەڵاتیشی هەرگیز لەو چوارچێوەیەدا نەبووە.

بۆ نموونە خامنەیی هەڵدەستێت و دەڵێت: "ڕەخنە لە دەوڵەت دەگرم، بۆچی دەوڵەت کێشەی ئابووری چارەسەر ناکات، بۆچی کێشەی ئاوی فڵان پارێزگا چارەسەر ناکات؟"، بەڵام ئێمە باش دەزانین، رەئیسی لە سوپای پاسداران و لە ئیتڵاعاتدا بووە، بە قبوڵ و پەسەندی خامنەئی هاتوەتە سەر کار، راستەوخۆ بۆ جێبەجێکردنی فیکر و پلانەکانی خامنەئی هێنراوەتە سەر کار، بۆیە دەبێت بپرسین ئەو ڕەخنانە بۆ کێیە؟ ئامانجیان لەو رەخنانە چییە؟ دەیانەوێت تێگەیشتنێکی چۆن دروست بکەن؟ واتە گەلەکەمان لە هۆشیارییەدایە، ئەگەر بیانەوێت دەتوانن ئەو کێشانە بە ڕێنمایی چارەسەر بکەن، بەڵام نایانەوێت چارەسەریان بکەن. وەک پۆلیسێکی باش و  پۆلیسی خراپ ڕۆڵ دەگێڕن، دەیانەوێت سەر لە خەڵک بشێوێنن. سیاسەتی ئەم سەردەمەیان سیاسەتێکی سەربازییە و هەمان سیاسەت لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەیڕەو دەکەن و درێژەى پێدەدەن، واتە نابێت ئێمە بەو سیاسەتانە فریو بخۆین و قبوڵیان ناکەین.

ڕەئیسی دێت و دەڕوات، دەڵێت من گۆڕانکاری ئەنجام دەدەم، نازانم چی دەکەم، بەڵام بە کردەوە دەرکەوتووە، بە تەواوەتی کار بۆ میلیتاریزەکردنی هەموو کۆمەڵگا و سەرکوتکردنی گەلان دەکات. بەتایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا نزیکەی هەموو دامودەزگا دەوڵەتییەکان لەژێر کۆنترۆڵی سپای پاسداراندا بووە و تیرۆری لە دژی کۆمەڵگا ئەنجامداوە. ئێمە دەزانین لەسەر ئاستی نێونەتەوەی سپای پاسداران بە ڕێکخستنێکی تیرۆریستی ناسراوە. لە دەرەوەی ئەرتەش دا، سپای پاسداران وەک سوپایەکی هاوتەریبی تیرۆریستییە، واتە ئێمە دەتوانین بڵێین، سیاسەتی ئێران لەلایەن سپای پاسدارانەوە دیاری دەکرێت. ئەگەر پەرلەمان نەیتوانی سیاسەتی خۆی پێناسە و دیاری بکات، ئەوا لەبری ئەو سپای پاسداران دیاریی دەکات، ئەوەش نیشانی دەدات، کە لێرەوە سیستم و دەسەڵاتی سەربازی بەڕێوەدەچێت و دیاری دەکرێت. واتە سیستمێکی کۆمەڵگەیی نییە و بۆ گەلان نییە.

بۆ نموونە لە ساڵی ڕابردوودا دەرکەوت، کە ئیدی هەوڵێکی زۆر دەدەن بۆ نەهێشتنی هەموو ئۆپۆزسیۆنەکانیان و پاکتاوکردنیان. هێرشیان کردە سەر ئۆپۆزسیۆنی کورد و کۆمەڵە و دیموکرات، ئەوانیان تۆپبارانکرد و دەیانخواست لەناویان ببەن، هێرشی ئاسمانییان کردە سەر هێزەکانمان و لە ناوخۆی رۆژهەڵات ئۆپەراسیۆنیان لە دژ ئەنجام داین و شەهیدەمان هەبوو. ئێمە دەزانین گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان باوەڕی بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ هەیە، بۆیە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) و یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) بە پێشەنگی خۆیان دەزانن و لەو چوارچێوەیەشدا بەشداری ریزەکانمان دەبن. ئێمە وەک کۆمەڵگە و گەل دەمانەوێت لەسەر ڕەگی خۆمان بژین، بە کولتوور و فەرهەنگی خۆمان بژین و لەگەڵ گەلانی دیکەی ئێران دا لە سیستمێکی دێموکراسی و ئازادیدا پێکەوە بژین. ئەمڕۆ گەریلاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئەو ئامانجە و لەو پێناوەدا تێدەکۆشانیان بەڕێوەدەبەن.

بەڵام دەوڵەتی داگیرکەر ئەمە قبوڵ ناکات، ئەگەر کەسێک هەستێت و بڵێت، دەمەوێت سیاسەت بۆ گەلەکەم بکەم، ئەم سیستمە داگیرکەرە دەڕوات دەستگیری دەکات و لە سێدارەی دەدات، لەو رێگەیەوە دەیانەوێت کەس نەتوانێت باسی مافە گەردوونی و رەواکانی خۆی بکات، بەڵام کاتێک کەسێک هەستێت ماددەی هۆشبەر بەکاربهێنێت، بێ ئەخلاقی بکات، هەموو رێگاکانی تا کۆتایی بۆ دەکەنەوە، لە بەرامبەر ئەوەشدا ئەو کەسانە بێدەنگ دەبن. واتە کۆمەڵگە بە چ رادەیەک لە دەرەوەی ئەخلاق و ڕەوشتدا بژی، بەو رادەیە دەتوانن دابەشی بکەن، پارچەی بکەن، دووفاقیی تیادا دروست بکەن و دەتوانن لە رێگەیەوە و بەو شێوازە بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان بەکاری  بهێنن. ئەوە ئەو شتەیە، کە ئەو سیستم و عەقڵییەتە داگیرکەر و پاکتاوکارە دەیەوێت. بێ ئەخلاقی چییە، برەودان بە ماددە هۆشبەرەکان، دەستدرێژیکردن، قبوڵنەکردنی هەبوون و ناسنامەى تۆیە. واتە نایانەوێت بە هیچ شێوەیەک تۆ بە شێوەکی سروشتی و جەوهەری بە ئازادی بژیت، گەورەترین بێ ئەخلاقی، کە ئەمڕۆ بەڕێوەدەبرێت، لەو چوارچێوەیەدا و لەسەر ئەو بنەمایە بەڕێوەدەچێت.

بوونی تۆ تەنها بەو شێوەیە قبوڵ دەکەن، کە خۆیان دەیانەوێت و لەوە زیاتر مەحاڵە کەسێک بە ڕەنگ و شێوە و سروشتی خۆی لەم سیستمەدا بژی. تازەترین نموونە، کە بینیمان ئەوەبوو، کاتێک مامۆستایەک (زارا محەمەدی) وتی، من دەمەوێت منداڵانی کورد بە زمانی کوردی پەروەردە بکەم زیندانییان کرد و سزای پێنج ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاند. با کەس نەڵێت، 'هەموو کەس دەتوانێت لە ئێران دا بە زمانی خۆی قسە بکات و ئێران هیچ بەربەستێک دروست ناکات' ئەو قسەکردنە جگە لە فێڵکردن هیچی تر نییە. واتە لەساڵی ٢٠٢١دا گەورەترین هێرش کرایە سەر کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەوڵ دەدرا و دەخوازرا کۆمەڵگا بەتەواوی لەسروشتی خۆی دووربخرێتەوە و بە بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن و کوشتن و برسیکردن ئەوە بسەپێنێن، کە خۆیان دەیانەوێت و کۆمەڵگە بەوە رابهێنن.

دیسان سه‌رباری ئه‌وه‌ی قۆناغی ئاگربه‌ست له‌ ئارادابوو، له‌ ساڵی ٢٠٢١دا له‌ به‌رامبه‌ر هێزه‌كانمان ئۆپراسیۆن و هێرشیان ئه‌نجامدا. له‌ رێگه‌ی كۆنترا و به‌كرێگاوان و بۆسه‌وه‌ ویستی زه‌بر له‌ ئێوه‌ بوه‌شێنێت و له‌و هێرشانه‌دا هه‌ڤاڵانی ئێمه‌ شه‌هیدبوون. هه‌رچه‌نده‌ له‌م قۆناغه‌دا هه‌وڵیشماندا له‌ چوارچێوه‌ی دۆخی ئاگربه‌ستدا بجوڵێینه‌وه‌، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر و پاكتاوكه‌ر به‌و جۆره‌ مامه‌ڵه‌ی نه‌كرد، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئێمه‌ به‌ هه‌ستیارییه‌كی زۆره‌وه‌ جوڵاینه‌وه‌، له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سی دارده‌ست له‌ لای ئێرانه‌وه‌ ویسترا كه‌ پشێوی سازبكرێت. هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كێشه‌كان له‌ رێگه‌ی دیالۆگ و سیاسیه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین. هه‌بوونی ئێمه‌ له‌ پێناو پاراستنی كۆمه‌ڵگا و گه‌له‌كه‌ماندایه‌ و تاكۆتاییش له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌دا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ین. ئێستا سه‌دان هه‌ڤاڵمان له‌ سه‌ر ئاستی شاره‌زایی و پسپۆڕی خۆیان ئاماده‌كردووه‌ و به‌ گوێره‌ی سه‌رده‌می نوێ ئاماده‌كاری ده‌كن و تاكۆتایی بۆ پاراستنی گه‌لی خۆیان له‌ ئاماده‌باشیدان. هه‌ڵبه‌ته‌ هه‌موو ساڵێك له‌ شه‌ڕدا گۆڕانكاری دێته‌ ئاراوه‌. ناتوانین وه‌ك یه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌راوردكاری بۆ شه‌ڕ له‌ ساڵی ٢٠٢٠، ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ بكه‌ین. له‌ شه‌ڕدا به‌ره‌وپێشچوون دێته‌ ئاراوه‌. شه‌ڕی ئایدۆلۆژیك، شه‌ڕی سه‌ربازی چۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئێمه‌ش خۆمانی تێدا قاڵ ده‌كه‌ینه‌وه‌ و راوه‌سته‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین. وه‌ك هێزه‌كانی یه‌ره‌كه‌ و په‌ژاك ئێمه‌ خۆمان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ رێكده‌خه‌ین، ئاماده‌ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ به‌ره‌وپێش بچێت، ئاماده‌كارییه‌كانی ئێمه‌ زیاتر به‌ره‌وپێش ده‌چن. له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئێمه‌ رێكخستنی گه‌له‌كه‌مان به‌ بنه‌ما ده‌گرین.

له‌ ساڵی ٢٠٢٢ دا به‌ پێی ساڵی پێشوو ئه‌و كه‌موكورتیانه‌ی ئێمه‌ هاتنه‌ ئاراوه‌، ئێمه‌ به‌ بیری خۆمان هێنایه‌وه‌، له‌ كام لایه‌نانه‌دا له‌سه‌ر ئاستی رێكخستنی گه‌ل و بزوتنه‌وه‌ی گه‌ریلادا ئێمه‌ كه‌موكوڕیمان هه‌بووه‌، ئێمه‌ ئه‌وانه‌مان گۆڕی بۆ هۆشیاری و زانابوون. ئێمه‌ ئه‌وانه‌مان به‌ گشتی هه‌ڵسه‌نگاند. له‌به‌رامبه‌ریان ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌ له‌ خۆگرتن پێشخرا. له‌ چ بوارێكدا نه‌مانتوانیبێت رۆڵی خۆمان بگیڕین، ئێمه‌ به‌ ره‌خنه‌دان و ره‌خنه‌ له‌ خۆگرتندا مامه‌ڵه‌مان كرد. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ ئێمه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی خۆمان سازكرد. بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی ٢٠٢٢دا ئێمه‌ وه‌ك هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان یه‌ره‌كه‌ چۆن خۆمان ئاماده‌بكه‌ین، به‌ گوێره‌ی شه‌ڕی سه‌رده‌می نوێ ئێمه‌ چۆن تێبكۆشین و شه‌ڕ بكه‌ین، هه‌ڵسه‌نگاندنی گرنگ خرانه‌ڕوو. هه‌ر گه‌ریلایه‌كی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چۆن رۆڵی خۆی بگێڕێت، ئێمه‌ به‌ به‌رفراوانی هه‌ڵسه‌نگه‌ندانمان بۆ كرد، له‌و بابه‌ته‌دا ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌دانی پێویست پێشخران و ئه‌نجامی گرنگ به‌ده‌ستهاتن.

له‌ ساڵی نوێدا بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، هێرشه‌كانی سه‌ر گه‌له‌كه‌مان به‌ تێكۆشانی خۆمان له‌ناو ببه‌ین و وه‌ڵامی پێویست بده‌ینه‌وه‌. به‌ بیر و بڕوا و هێز و باوه‌ڕه‌وه‌ ئێمه‌ تێكۆشانێكی چۆن بكه‌ین، ئێمه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا هه‌ڵسه‌نگه‌ندانمان بۆ كرد. دیسان هه‌ر به‌ پێی هه‌ستیاری قۆناغه‌كه‌، ئێمه‌ چۆن به‌ شێوه‌ی گه‌ریلایه‌كی شاره‌زا و پسپۆڕ مامه‌ڵه‌ بكه‌ین، خستمانه‌ڕوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ با كه‌س نه‌ڵێت، گه‌ریلا لاواز بووه‌، ناتوانێت هیچ بكات. رۆژ له‌ دوای رۆژ گه‌ریلا به‌هێزتر ده‌بێت. دوژمن ده‌ڵێت، "ئێمه‌ گه‌ریلامان لاواز كردووه‌، كه‌س به‌شداری ریزه‌كانی گه‌ریلا نابێت، گه‌ریلا ناتوانێت تێكۆشانی به‌هێز به‌ڕێوه‌ببات"، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ پۆل پۆل گه‌نجانی كوردستان به‌شداری ریزه‌كانی گه‌ریلا ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر داگیركاریدا بجه‌نگن. ئێمه‌ ده‌بینین كه‌ ژن و گه‌نجانی كورد درك به‌و ئه‌ركه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆیان و به‌و وشیاریه‌وه‌ پۆل پۆل دێنه‌ ریزی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستانه‌وه‌. به‌ تایبه‌تیش به‌شداری په‌ژاك و یه‌ره‌كه‌ ده‌بن. جیا له‌وانه‌ ئێمه‌ له‌ ساڵی رابردوودا هه‌ندێك قاره‌مانمان شه‌هید بوون، هه‌ڤاڵ شه‌هید شێركۆ، شه‌هید سیروان، شه‌هید هێژا، شه‌هید رێڤان، شه‌هید ئه‌كین، شه‌هید ئادا شه‌هید بوون. له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و شه‌هیده‌ قاره‌مانانه‌ماندا پێویسته‌ ئێمه‌ له‌ ساڵی ٢٠٢٢دا به‌شداریبوونێكی به‌هێز پێكبهێنین. سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دوژمن پشتی به‌ ته‌كنیكی خۆیشی به‌ستبێت، له‌لای گه‌ریلاكانی كوردستان هزر و بیر هه‌یه‌، بڕوا و باوه‌ڕ هه‌یه‌، له‌ هزر و فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆدا پێداگری له‌سه‌ر ژیانێكی ئازاد هه‌یه‌. ئێمه‌ باش ده‌زانین كه‌ گه‌وره‌ترین ته‌كنیك خودی مرۆڤه‌ و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ ئێمه‌ تێكۆشانی خۆمان به‌ڕێوه‌بردووه‌ و به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ین. كه‌س ناتوانێت له‌به‌رده‌م شۆڕشگێڕانی كوردستاندا ئاسته‌نگی ساز بكات. هه‌ڵبه‌ته‌ ژیانێكی ئازاد به‌ بێ قوربانیدان و به‌ بێ به‌رخودان ده‌سته‌به‌ر نابێت. بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ گه‌لی خۆمان ئازاد بكه‌ین، ئێمه‌ قوربانی ده‌ده‌ین. له‌ ساڵی نوێدا له‌سه‌ر بنه‌ما و هه‌ڵوێستی كادری ئاپۆیی به‌ به‌هێزی به‌ڕێوه‌بردن و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ به‌ خۆئاماده‌كردنی ئێمه‌ به‌ره‌وپێش ده‌چێت.

ئێمه‌ ده‌زانین ئێران له‌ قه‌یرانی ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیدایه‌، ئێستا ئێمه‌ ده‌بینن كه‌ مامۆستایان راده‌په‌ڕن، ئێمه‌ سڵاو له‌ سه‌رهه‌ڵدان و به‌رخودانی مامۆستایان ده‌كه‌ین و پیرۆزی ده‌كه‌ین. پێویسته‌ مامۆستایان یه‌كێتی خۆیان ساز بكه‌ین، خۆیان رێكبخه‌ن، خاوه‌نداری له‌ مافه‌ ره‌واكانیان بكه‌ن. ساڵی ٢٠٢٢ ده‌بێته‌ ساڵی خۆرێكسختنی بزوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگا. بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا و بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ راوه‌ستن، ته‌نیا به‌ سازكردنی یه‌كێتی خۆیان و به‌ خۆرێكخستن ده‌توانرێت بێته‌ ئاراوه‌. گه‌لی به‌لوچ، عه‌ره‌ب و ئازه‌ریمان ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ خۆیان ئاماده‌ بكه‌ن و خۆیان به‌ رێكخراو بكه‌ن. خۆی له‌ خۆیدا ده‌بینین كه‌ كۆمه‌ڵگاكانی ئێمه‌ له‌ ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ هه‌ڵوێستی خۆیان ئه‌و بابه‌ته‌یان نیشانداوه‌، هه‌ڵوێستێكی پێویست ده‌خه‌نه‌ڕوو. ئێمه‌ ده‌زانین ئێران له‌ ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه‌، ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت له‌و ته‌نگه‌ژه‌یه‌ رزگاری بێت، پێویسته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی جیاواز مامه‌ڵه‌ بكات. به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و پراكتیكه‌ی نیشان ده‌درێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه‌، هه‌ڵده‌كوتێته‌ سه‌ر گه‌ل، گرتن و ده‌ستگیركردنی گه‌ل ساز ده‌كات و راپێچی گرتخانه‌یان ده‌كات. له‌ پاییزه‌وه‌ به‌ سه‌دان كه‌س گیراون. روونه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری ئێران ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆی درێژه‌ پێده‌دات، هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر كۆمه‌ڵگاكه‌مان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت چاوترسێنیان بكات. لم خاڵه‌دا بابتی گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گه‌له‌كه‌مان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌دا، بێده‌نگ نه‌بێت، لێیان نه‌ترسێت و هه‌ڵوێستی خۆی نیشان بدات. به‌ تایبه‌تی له‌ ساڵی ٢٠٢٢ دا گه‌لانمان له‌ ئێران، كوردستان، ژنان و گنجانی ئێمه‌، دایكانی ئێمه‌ له‌پێناو ئازادی رێبه‌ر ئاپۆدا خۆیان رێكبخه‌ن، چالاكی ئه‌نجام بده‌ن و هه‌ڵوێست نیشان بده‌ن. له‌پێناو ئازادی رێبه‌ڕ ئاپۆدا ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆمان ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.

بۆ ساڵی ٢٠٢٢، پێویسته‌ هه‌موو هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كردستان، یكێتی خۆیان ساز بكه‌ن، ئێمه‌ له‌ سه‌ردمێكداین كه‌ دوژمن به‌ شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ په‌لامارمان ده‌دات، له‌ناومان ده‌بات، پارچه‌پارچه‌مان ده‌كات، ده‌یه‌وێت به‌و جۆره‌ كه‌س پارێزگاری له‌ مافی گه‌لی كورد نه‌كات، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ش له‌ سه‌رده‌مێكی به‌و جۆره‌دا زیاتر یه‌كێتی خۆمان سا بكه‌ین و ئه‌و دوژمنه‌ داگیركه‌رانه‌ له‌ناو ببه‌ین، بزوتنه‌وه‌كانی وه‌ك كۆمه‌ڵه‌، دیموكرات و ئه‌وانه‌ی تر، ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت بۆ گه‌له‌كه‌مان له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تێكۆشان بكه‌ین، شتی هه‌ره‌ به‌ نرخ و باش كه‌ له‌م ساڵدا بیكه‌ین پێكهێنانی یه‌كێتی بزوتنه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌. هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ ئاماده‌ین، هه‌ر ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌ك بكه‌وێته‌ ئه‌ستۆمان ئێمه‌ ئاماده‌ین كه‌ ئه‌نجامی بده‌ین. له‌بری ئه‌وه‌ی به‌ پارچه‌ پارچه‌یی بجوڵێینه‌وه‌، هێزه‌كانی دیكه‌ كاریگه‌ریمان له‌سه‌ر دابنێن، بیانه‌وێت ئێمه‌ به‌كاربهێنن، وه‌ك ناتۆ و هێزه‌ هه‌ژمۆنپارێزه‌كان، ئێمه‌ یه‌كبگرین، یه‌كێتی خۆمان ساز بكه‌ین، به‌ ویست، سیاسه‌ت و بڕوای خۆمان، به‌ هزر و فه‌لسه‌فه‌ی خۆمان سیاسه‌تی خۆمان دابڕێژین. ئێمه‌ خۆمان به‌ڕێوه‌ببه‌ین. له‌ ده‌یان ساڵی رابردوودا به‌ ده‌یان هه‌زار شهید كه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێشكه‌ش كراون، بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نداری له‌وان بكه‌ین، له‌سه‌ر رێچكه‌ی ئه‌وان تێبكۆشین، خه‌ون و خولیای ئه‌وان پێكبهێنین، پێویسته‌ یه‌كێتی خۆمان ساز بكه‌ین. له‌و بابه‌ته‌دا پێویسته‌ هه‌موو بزوتنه‌وه‌یه‌ك قۆڵی هه‌ڵماڵێت، به‌ شۆڕشگێڕییه‌كی راسته‌قینه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكات. ئێمه‌ ده‌زانین ئه‌وه‌ به‌ ئاسانی پێكنایات، دوژمن ده‌یه‌وێت ئاسته‌نگی ساز بكات، هاوكار و دارده‌سته‌كانی له‌ كوردستان ناهێڵن ئه‌و یه‌كێتی و یه‌كگرتوویه‌ بێته‌ ئاراوه‌، به‌ڵام پێویسته‌ ئێمه‌ به‌ پێداگری و ویستی خۆمانه‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین و ئه‌وه‌ پێكبهێنین. له‌و كاته‌دایه‌ ئێمه‌ ده‌توانین له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكه‌ین. هه‌موو داواكاری و ئاواتی گه‌له‌كه‌مان له‌ كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌وه‌یه‌. ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی هێز و وره‌یه‌كی گه‌وره‌. جیا له‌وه‌ هیچ رێگه‌یه‌كی تر له‌به‌رده‌مماندا نییه‌. ئه‌و یه‌كێتی و یه‌كگرتنه‌ مه‌رجه‌ و ئێمه‌ش وه‌ك په‌ژاك بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ ئاماده‌ین.

ئێمه‌ پێشتریش وتبوومان، به‌ تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان (په‌ده‌كه‌) كه‌ له‌ ساڵانی رابردوودا زیاتر هاوكاری داگیركه‌رانی كوردستان ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ دوژمنایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی و گه‌لی كوردستان ده‌كات. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش كاردكات، هه‌ندێك گروپ له‌ هه‌رێمی ورمێ ساز ده‌كات. ئێمه‌ له‌ باره‌ی ئه‌و گروپانه‌وه‌ هۆشداریمان دابوه‌ گه‌لی خۆمان له‌ ورمێ، هه‌ندێك گروپ هه‌ن به‌ خۆیان ده‌ڵێن، حزبی خه‌باتكار، ئه‌وان له‌ باشقه‌ڵاوه‌ یان له‌ ناوچه‌ی كۆتۆله‌وه‌ ده‌په‌ڕنه‌وه‌ بۆ ماكۆ، خۆی، ورمێ، سه‌ڵماس و سۆما برادۆست و ده‌ڵێن، كه‌ ئێمه‌ بۆ گه‌لی كورد كارده‌كه‌ین، به‌ڵام هیچ په‌یه‌وه‌ندییه‌كیان به‌ گه‌لی كورده‌وه‌ نییه‌، پێویسته‌ گه‌له‌كمان له‌ ناوچه‌كه‌ ئه‌وه‌ بزانێت. داگیركه‌ری تورك، میت بۆخۆی ئه‌وانه‌ په‌روه‌رده‌ ده‌كات و ده‌یاننێرێت بۆ ئه‌وێ، ئه‌وه‌ پلانی داردستیی و  ناپاكانه‌ی په‌ده‌كه‌ی، له‌ رێگه‌ی میتی توركه‌وه‌ ده‌یانگوازنه‌وه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌. كاتێك گه‌له‌كه‌مان ئه‌و تیم و گروپانه‌یان بینی پێویسته‌ ئه‌وانه‌ قه‌بوڵ نه‌كه‌ن و به‌رامبه‌ریان بوه‌ستنه‌وه‌. ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خراپه‌كاری له‌ ناو گه‌له‌كه‌مان په‌ره‌پێبده‌ن و گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن به‌ سیخوڕ. ئه‌م داگیركه‌ره‌ باش ده‌زانێت كه‌ گه‌لی ئێمه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ وڵاتپارێزه‌ و مرۆڤی ئاپۆیی ده‌ناسن، كولتور و ئاكاری ئاپۆییه‌كان ده‌ناسن، سه‌دان شه‌هیدیان بۆ ئه‌و هه‌رێمه‌ داوه‌ و ئه‌و هه‌رێمه‌ له‌ ناو بزوتنه‌وه‌ی ئاپۆییدا سه‌دان شه‌هیدی پێشكه‌ش كردووه‌. به‌ڵام ده‌یانه‌وێت له‌ رێگه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌وه‌ گه‌مه‌ به‌و به‌هایانه‌ بكه‌ن، ناوه‌رۆكی به‌تاڵ بكه‌نه‌وه‌. گه‌له‌كه‌مان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا وشیار و هه‌ستیار بێت، خاوه‌نداری له‌ به‌هاكان بكه‌ن و به‌ هیچ جۆرێك ئه‌وانه‌ قه‌بوڵ نه‌كه‌ن.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ده‌ڵه‌تی ئێران سیاسه‌تێكی چه‌په‌ڵ به‌سه‌ر گه‌نجانمان له‌سه‌رتاسه‌ری رۆژهه‌ڵات په‌یڕه‌و ده‌كات، ئه‌و سیاسه‌ته‌ هێشتاش به‌رده‌وامه‌، پێویسته‌ گه‌له‌كه‌مان خاوه‌نداری له‌ رۆڵه‌كانیان بكه‌ن، به‌دواداچوون بۆ ژیانیان بكه‌ن و چاودێریان بكه‌ن. دوژمن ده‌یانكات به‌ سیخوڕ و ده‌یاننێرێته‌ ناو بزوتنه‌وه‌ی ئاپۆییه‌وه‌ و پێیان ده‌ڵێت "بچن و ئه‌و ژیانه‌ تێكبده‌ن"، گه‌مه‌ به‌ ئیراده‌یان ده‌كه‌ن، تێكیان ده‌شكێنن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌ركی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی دایكوباوكانمان، رێگه‌ نه‌ده‌ن كه‌ رۆڵه‌كانیان ببنه‌ دارده‌ست و كه‌ره‌سته‌ی دوژمنان و له‌ به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئازادی به‌كاربهێنرێن. ئێمه‌ پێشتریش وتوومانه‌، كاتێك ئه‌و كه‌سانه‌ دێنه‌ ناومانه‌وه‌، ناتوانن بژین و به‌رده‌وام بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژیانی ئێمه‌ ژیانێكی ساده‌یه‌، خاوه‌نی شه‌ره‌ف و شكۆیه‌، ژیانێكی به‌ ئه‌خلاقه‌ و زوو ئاشكرا ده‌بن، ئێمه‌ له‌ مێژووی ٤٠ ساڵه‌دا زۆر نمونه‌مان بینین. دوژمنی داگیركه‌ری توركیا له‌ باكوری كوردستان زۆر ئه‌وه‌ی به‌كارهێنا  هێشتاش به‌كاریده‌هێنێت، به‌ڵام ئێمه‌ ده‌زانین هه‌رگیز ناتوانێت ئه‌نجامێك به‌ده‌ستبهێنێت و ده‌شزانین كه‌ ده‌وڵه‌تی داگیركری ئێرانیش ناتوانێت ئه‌نجام به‌ده‌ستبخات.گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دایكان و باوكانمان خاوه‌نداری له‌ رۆڵه‌كانیان بكه‌ن و نه‌هێڵن كه‌ به‌و جۆره‌ بخرێن و ئیراده‌یان بشكێنرێت. دیسان ده‌بێت گه‌نجانیشمان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ بێ هه‌ڵوێست نه‌بن. ئه‌و كه‌سانه‌ قبوڵ نه‌كه‌ن كه‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌و كارانه‌ بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی داوای سیخوڕی ده‌كه‌ن له‌ به‌رامبه‌ریان چی پێویست ده‌كات، پێویسته‌ ئه‌نجام بدرێت. له‌ هه‌ر شوێنێك ده‌بێت با ببێت، گه‌نجانی كورد پێویسته‌ ئه‌وانه‌ قه‌بوڵ نه‌كه‌ن و كرده‌وه‌ی پێویست بگرنه‌به‌ر. ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌پارێزێت، گه‌لی كورد ده‌پارێزێت و خاوه‌نداری له‌ به‌ها و شكۆمان ده‌كات، گه‌ریلایه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته‌ سه‌ر گه‌ریلا پێویسته‌ گه‌نجانمان قبوڵی نه‌كه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی گه‌نجانی كورد به‌شداریكردنه‌ له‌ ریزه‌كانی گه‌ریلای ئازادی كوردستان، بۆ ئازادی رێبه‌ری ئاپۆ، بۆ ژیانێكی ئازاد و شه‌ره‌فمه‌ندانه‌، به‌ به‌شداری له‌ ریزه‌كانی گه‌ریلا، هاتن بۆ چیا ئازاده‌كان پێكبهێنرێت. ئه‌و رێگایه‌ی كه‌ ده‌بێت بۆخۆمانی به‌ بنه‌ما بگرین، به‌شداربوونه‌ له‌ رێگای ئاپۆیی، رێگای ژیانی ئازاد و شكۆمه‌ندانه‌. ئێمه‌ هیوادارین كه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌، گه‌نجانمان خۆیان زانا و رێكخراو بكه‌ن، خۆیان ئاماده‌ بكه‌ن و به‌و پێیه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن".

ژ. ت / هـ . ب