ئەحمەد شک پەرلمانتاری سەربەخۆی شاری ئەستەنبوڵ لە بارەی خستنەخوارەوەی سەروەت تورگوت و عوسمان شیبان لە هەلیکۆپتەری سەربازانی تورکەوە، لە ناوچەی شاخێی شاری وان، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز کرد و لە بارەی ئەو تاوانەوە راپۆرتێک بڵاو کرایەوە.
لە سەرەتای راپۆرتەکەدا، لەبارەی رووداوەکەوە چەند زانیاریەک بڵاو کرانەوە و دواتر راگەیێنرا کە ئەو پەرلەمانتارە سەردانی شوێنی رووداوەکەی کردووە و ویستوویەتی لەو بارەیەوە لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەت دانیشێت، بەڵام داواکاریەکەی قبوڵ نەکراوە.
بە پێی راپۆرتەکە، ناوبراو سەردانی عوسمان شیبانی کردووە و شیبان رایگەیاندووە، ئەو و سەروەت تورگوت سواری هەلیکۆپتەر کران و لە هەلیکۆپتەرەکەدا ئەشکەنجەیەکی زۆریان لێکراوە و وتوویەتی، لە هەلیکۆپتەرەوە خراونەتە خوارەوە و کەوتوونەتە سەر شوێنێکی چیمەنتۆکراو و دواتریش نزیکەی ١٠٠ بۆ ١٥٠ سەرباز دەگەنە سەریان و ئەشکەنجەیان دەکەن.
ز.ش