سەربازانی تورک هێرشی کردە سەر جۆتیارەکان: ٢ کەس بریندارکران و ٧ کەس دەستگیرکران
سەربازانی تورک هێرشیان کردە سەر جۆتیاران لە روحا کە بەهۆی بڕێنی کارەباکەیان ناڕەزایەتیان دەربڕیبوو. لە هێرشەکەدا ٢ کەس بریندار بوون و ٧ کەس دەستگیرکران.
سەربازانی تورک هێرشیان کردە سەر جۆتیاران لە روحا کە بەهۆی بڕێنی کارەباکەیان ناڕەزایەتیان دەربڕیبوو. لە هێرشەکەدا ٢ کەس بریندار بوون و ٧ کەس دەستگیرکران.
جۆتیاران لەدژی بڕینی کارەباکەیان لەلایەن کۆمپانیای بڵاوکردنەوەی کارەبای دیجلە، لە گوندی پاکمەزلەری ناوچەی کانی خەزالانی روحا رێگەی هاتوچۆیان داخست. سەربازانی تورک بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردە سەر جۆتیاران. لە ئەنجامدا ٢ کەس بریندار بوون و ٧ کەس دەستگیرکران.
چالاکی جۆتیاران بەردەوامە.
ف.ق