سەربازانی تورک ئاگریان بەردایە چیای گابار

سەربازانی تورک ئاگریان بەردایە دارستانەکانی ناوچەى باسان لە چیای گاباری پارێزگای شرنەخ.

بەپێی زانیارییەکان، بنکەى سەربازیی سوپای تورک لە گوندی زێوێ دەستیکردووە بە دەستڕێژی گولـلە و بۆردومانکردنی دارستانەکانی ناوچەى باسان و بەو هۆیەوە ئاگر بەربووەتەوە دارستانەکانی چیای گابار.

سەربازانی تورک هەر چۆن ماوەیەک لەوە پێش رێگایان نەدا هاووڵاتییان و ژینگەپارێزان ئاگرەکەى چیای گابار بکوژێننەوە، ئێستاش رێگری لە هاووڵاتییان دەکەن و رێگایان پێنادەن بڕۆن ئاگرەکە بکوژێننەوە.

هاوکات لە ٣ شوێنێ چیای جودی بەرامبەر بە ناوەندی شرنەخ ئاگری دارستانەکان بەردەوامە و دەوڵەتی تورک رێگری لە کوژاندنەوەى ئەو ئاگرانەش دەکات.

ژ.ت