سەربازەکانی ئێران کۆڵبەرێکیان کوشت و تەرمەکەیان خستە ناو رووبارێکەوە
لە سنووری شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان، هێزەکانی دەوڵەتی ئێران کۆڵبەرێکیان کوشت و تەرمەکەیان خستە ناو رووبارێکەوە.
لە سنووری شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان، هێزەکانی دەوڵەتی ئێران کۆڵبەرێکیان کوشت و تەرمەکەیان خستە ناو رووبارێکەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، رۆژی هەینی ٣١ی ئایار هێزەکانی پاسەوانی سنووری دەوڵەتی ئێران تەقەیان لە کۆڵبەرێک بە ناوی رەحیم ئیبراهیمی کردووە و دواتر تەرمەکەیان خستووەتە ناو رووبارێکەوە.
خەڵکی ناوچەکە دوای ٢٤ کاتژمێر گەڕان بە دوای تەرمەکەدا توانیویانە تەرمی ئەو کۆڵبەرە بدۆزنەوە.
رەحیم ئیبراهیمی خەڵکی گوندی وڵیووی سەردەشتە و باوکی سێ منداڵ بووە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە لانیکەم ٣٧ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لەناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، کە زۆرینەیان بە تەقەی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران کراونەتە ئامانج.
تەنیا لە مانگی رابردوودا ١٠ حاڵەتی کوژرانی کۆڵبەران و کاسبکاران تۆمار کراوە، کە سەرجەمیان لە لایەن هێزە سەربازییەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە تەقەیان لێکراوە.
هـ . ب