سەردانی پرسەی بنەماڵەی ڕۆژنامەنووسانی شەهید کرا
سەردانی پرسەی بنەماڵەی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین کرا کە لە هێرشی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهیدبوون.
سەردانی پرسەی بنەماڵەی ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین کرا کە لە هێرشی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهیدبوون.
ڕۆژنامەنووسان نازم داشتان و جیهان بیلگین، کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هێرشی قڕکردن و داگیرکارییان دەگواستەوە، لەسەر ڕێگای نێوان بەنداوی تیشرین و شارۆچکەی سیرین، لە ئەنجامی هێرشی فرۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهیدبوون. هاوپیشەکانی داشتان و بیلگین سەردانی پرسەی بنەماڵەی نازم داشتانیان کرد لە ناوچەی ئارتوکلوی، هەروەها سەردانی بنەماڵەی جیهان بیلگینیان کرد لە مدیاد.
پاشان بەڕێوەبەرانی مەبیا-دەر، دەم پارتی، دەبەپە و تەژەئا سەردانی هەر دوو بنەماڵەکەیان کرد. جەماوەر کە لەسەر سنوری قامیشلۆ چالاکی ئێشکگری ئەنجامدەدەن، سەردانی بنەماڵەکانیان کرد. لە پرسەکەدا بۆ ئەو کەسانەی لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی شەهیدبوون خولەکێک ڕێز گیرا.
هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین دەڤریم دەمیر کە لە شوێنی ئەودا قەیوم دانراوە، پەرلەمانتاری دەم پارتی مێردین بێریتان گونەش و پەرلەمانتاری دەم پارتی جولەمێرگئۆزگور بارتین بەشداری پرسەکە بوون.
بۆ جیهان بیلگین لە هۆڵی پرسەی حاجی عیسا لە گەڕەکی جمهورییەت لە ناوچەی مدیاد پرسە دانرا. بنەماڵەی نازم داشتان کە ئێستا لە مێردینە، سبەی لە مێردین لە گەڕەکی فورات ناوچەی گیادینی ئاگری پرسە دادەنێن.