سەرهەڵدانی ژنێکی چیایی

گەریلا ئارین کە لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە بناری قەرجداغ گەورە بوو، دەیزانی کە تەنها بە هەوڵێکی زۆر دەتوانێت لە ئازادی نزیک ببێتەوە. هەر لەبەر ئەم هۆیە، بەشداری تێکۆشانی ئازادی کرد و بەسەرهەڵدان دەنگی بەرز کردەوە کە وەک هەرەسێک لە دڵیدا گەشەی کردبوو.

ئارین قەرەجداغ ( مەدینە تیلکی ) لە ساڵی ١٩٧٧ لە ناوچەی چناری شاری ئامەد لەدایک بووە. ئارین لە ژینگەیەکی نیشتیمانپەروەرانە لە بناری قەرجداغ گەورە دەبێت، بەهۆی ئەوەی نەچووەتە قوتابخانە تووشی نەخۆشییەکانی ئەو سیستەمە نابێت. وەک کرێکارێکی وەرزی، لە کێڵگەکاندا کار دەکات و لە نزیکەوە ئاشنای پەیوەندی نێوان ژنان و هێزی کار و کشتوکاڵ دەبێت. هەڤاڵ ئارین کە لە کۆمەڵگەیەکی پیاوسالاردا دەژی زۆر لەدەست ئەو دۆخە نیگەران دەبێت، بەرامبەری هەر لەو سەردەمەدا خاوەن هەڵوێست دەبێت. ئەو دەبینێت کە ژیان لەلایەن ژنانەوە دروستکراوە بەڵام لەو کۆمەڵگایەدا چیتر باسی ژنان ناکرێت، شاهیدی گوشار، سەرکوت و توندوتیژیی سەر ژنان بووە، کەواتە ئارین بارودۆخی ژنان بە وڵاتەکەی بەراورد دەکات. لە کاتێکدا ئەم ناکۆکییەکۆمەڵایەتیانە وەک هەرەسێک لە دڵیدا گەشە دەکەن، لە هەوڵی ئەوەدا دەبێت دەرفەتێک بۆ هاواری سەرهەڵدانێک ببینێتەوە.

هەڤاڵ ئارین ئەم ناکۆکی و بیرکردنەوەیە لەگەڵ ئامۆزا و هاوڕێی منداڵی خۆی، زیلان (زەینەت جەیلان) باس دەکات. کاتێک دەبینێت ئامۆزاکەی لەگەڵی هاوڕایە، زۆرتر هێز وەردەگرێت. ڕۆژانە لەسەر ئەو مژارە گفتوگۆ دەکەن. هەر کاتێک سەیری قەرەجداغ دەکەن هەست بە دەنگێک دەکەن کە لە دڵی ئەو چیایەوە بانگیان دەکات لەبەر ئەوەی بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز بوون هەر لە منداڵییەوە ئاشنای پەکەکە بوون بەڵام لە ساڵی ٢٠١٠ دا باشتر تەڤگەری ئازادیی دەناسن دواتر لەگەڵ ئامۆزاکەی سەفەرەکەیان دەستپێکرد و بەپەلە خۆیان دەگەیەننە چیا و لە بوتان بەشداری تێکۆشان دەبن. ئامۆزاکەی ناوی فەرماندەی فیدایی پەکەکە زیلان (زەینەب کناجی) هەڵدەبژێرێت و خۆیشی ناوی قارەمانی کۆبانی ئارین میرکان هەڵدەبژێرێت و دەست بە گەشتی ئازادیی دەکەن.

ئەو دەیزانی کە دەتوانێت بە هەوڵێکی زۆرەوە لە ئازادی نزیک ببێتەوە

هەڤاڵ ئارین پەروەردەی سەرەتایی لە بەستا تەواو دەکات، زۆر دەکەوێتە بن کاریگەری بیر و ڕۆانگەکانی سەرۆک ئاپۆ سەبارەت بە ژنان. دوای پەروەردە و ڕاهێنانی سەربازی و ئایدۆلۆژی، بۆ ماوەی سێ ساڵ لە باکوور تێکۆشانی کردووە. لەوێ هەموو هەلومەرجە سەختەکان ئەزموون دەکات، شەڕێکی گەورەی لەگەڵ دوژمن کردووە، دەگاتە ئەو باوەڕییەتە کە تەنها بە هەوڵێکی زۆر دەکرێت لە ئازادی نزیک ببێتەوە. هەر بەو هۆیەوە تێکۆشانی قورس دەبێتە پێوەری سەرەکی ژیانی گەریلایەتی هەڤاڵ ئارین. گەریلا ئارین کە بەردەوام خەونی بە ژیانێکی ئازاد لە وڵاتێکی ئازاددا دەبینێت، لەوە ئاگادارە کە بەبێ قوربانیدانی گەورە ئەم خەونە بەدی ناهێنرێت.

گەریلا ئارین بەردەوام بیری لەوە دەکردەوە یەک داگیرکەر لەسەر خاکەکەی نەهێڵێت. هەستی تۆڵەسەندنەوە لە دڵیدا وەک هەورێکی تەم گرتوو وەها بوو. لە ١٩ی نیسانی ٢٠١٧، سوپای تورکی داگیرکەر هێرشی کردە سەر کاتۆ. ئارین لەگەڵ ئامۆزاکەی زیلان و سێ لە هەڤاڵەکانی لەوێ دژ بە دوژمنانی مرۆڤایەتی بەرخۆدانێکی مەزن بەڕێوە دەبەن. لەوێ پەیامێکی وەهایان بە دوژمندا کە، ئێمە خۆمان لەپێناو خاکەکەمان فیدا دەکەین بەڵام قبووڵی ناکەین ئێوە داگیری بکەن. لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا، ئارین لەگەڵ ئامۆزاکەی زیلان قەرجداغ و هەڤاڵەکانی خویندا کاتۆ (خەدیجە ئایکوت)، ستێرک عەفرین (حەمیدە محەممەد) و ڕۆزا هێلین (مەردیە ئادی بەللی) دەچێتە ناو کاروانی شەهیدانەوە. شەهید ئارین ئەو تۆوانەی چاندبووی به خوێنی خۆی ئاوی دا و لەگەڵ هەر دڵۆپێک لە خوێنی تووەکان شین  بوون و لە ژێر خاک سەریان دەرهێنا و باخچەی ڕەنگینی کوردستانیان بە ڕەنگی خۆیان هێندەیتر ڕازاندەوە.