لەم دواییانەدا هێرش و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لەسەر باکوری و ڕۆژەهەڵاتی سوریا زیادیان کردوە، هاوکات گروپی چەتەی بە ناو تەحریر شام لەم مانگەدا دەستیان بەسەر عەفریندا گرت و ئەوەش پێشهاتێکی نوێ بوو لە ناوچەکە و ئەگەری هێرش و داگیراکاری زۆرتر دەکات.
لەبارەی هێرش و داگیرکارەیەکان و دەرئەنجامەکانی، ئەڤین سوێدە نوێنەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە باشوری کوردستان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) نرخاندنی کرد.
سوێدە ئاماژەی بەوە کرد پێشتر لە کانتۆنی عەفرین سیستەمێکی دیموکراتی بە پێشنگایەتی ژنان بونیات نرابوو. بەسەدان هەزار کەس لە سایەی ئەو سیستەمە دیموکراتیەی پێکەوە ژیانە بە ئارامی دەژیان، لەگەڵ ئەوەشدا بە دەیان هەزار کەسی تر لە ناوچەکانی دیکەی سوریا لەبەر مەترسی شەڕ ڕوویان لە عەفرین کردبوو بۆ ژیانی ئارامی.
'دوو مانگ بەرخودانیان کرد'
ئەڤین سوێدە سەرەنجی ڕاکێشایە سەر داگیرکاریەکانی عەفرین و کرادرە دوور لە مرۆڤایتیەکانی و پێشێلکردنی یاساکانی مافی مرۆڤ لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانی و گوتی:" ساڵی ٢٠١٨ بە ڕێکەوتنێکی نێودەوڵەتی هێرش لەسەر عەفرین دەستی پێکرد. خەڵكی عەفرین هەتا کۆتایی لەگەڵ خۆبەرێوبەری دیموکراتی، شار گوندەکانی خۆیان مانەوە و بەرخودانیان کرد، نەک تەنیا خەڵکی عەفرین بەڵکوو بە هەزاران هاوڵاتی کورد لە سەرجەم کوردستان و ناوچەکانی تری جیهان ڕوویان لەو شارە کرد. ماوەی ٢ مانگ بەرخودانیان کرد کە ئەو بەرخودانە لە هەموو جیهان دەنگی دایەوە، لە هەموو شوێنێک خەڵک لەبەر شەڕ ڕادەکات بەڵام لە عەفرین گەل ڕوو لە مەیدانەکانی شەڕ دەکرد، بەڵام بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و گەمارۆی سەر شارەکە وایکرد دوای دوومانگ لە بەرخودان دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی ئەو شارە داگیر بکەن و بە هەزاران هاوڵاتی ڕەسنی ئەو شارە کۆچبەر ببن.
' کوشتن، دزی، تاڵان و دەسترێژی....'
ئەڤین سوێدە، نوێنەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە باشوری کوردستان ئاماژەی بەوەکرد کە چەتە و خێزانی چەتەکان کە هاوکاری دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرن لە دوای داگیرکردنی عەفرین لە جێی هاوڵاتیانی ڕەسنی ئەو شارە نیشتەجێکران. وتیشی:" چەتەکان و دەوڵەتی تورک لە داری زیتون بگرە تا ماڵی گەلی ئیزدی، کریستیان و شوێنە پێرۆزەکانیان، ماڵی هاوڵاتیانی عەفرین لە لاین چەتەکانەوە تاڵان کران، هەر ئەوەندە بەڵکو دەستدرێژیان کردە سەر ژنانی ئەو شارە ئەو کارە نا ڕەوایانە تاکو ئیستا لەسەر خەڵکی شارەکە بەردەوامە و ئەوەش لە بەرچاوی هەموو دونیا دەکرێت، ئیستا بە دیان ژنی خەڵکی عەفرین لە لاین چەتەکانەوە ڕفێندراون و ئیستا لە زیندانەکاندان."
'هیوای گەڕانەوە'
سوێدە ئاماژەی بەوەشدا کە هیوای داخوازی گەلی عەفرین ئەوەیە کە چی دەبێت با ببێت، چەن فشار و زەحمەتیان لەسەر بێت بە تەئکید لەوە دەکەنەوە کە دەبێت بگەرێنەوە بۆ شارە داگیرکراوەکەیان. جارێکی تر ئەو شارە بگەرێتەوە دەستی خەڵکی ڕەسەنی خۆی.
' گروپە چەتەکان بۆ تاڵانی شەڕی یەکتر دەکەن'
سوێدە سەرنجی ڕاکێشایە جموجووڵەکانی دوای گروپە چەتەکان لە عەفرین و بە تیابەتیش گروپی چەتەی تەحریر شام و گوتی:" لە کاتی داگیرکردنی عەفریندا بە دەیان گروپی چەتە لەو شارە نیشتیەجێکران، ئەو چەتانە بە بەردەوامی لەسەر تاڵان و دزی لە ناو خۆیان لەو شارە شەڕ دەکەن، بە چاوی غەنیمە و تاڵانی لەو شارە دەڕوانن، لەم دوایانەش گروپی چەتەی تەحریر شام شارەکەی کۆنترۆڵ کردوە، بەڵام بۆ خەڵکی ڕەسنی شارەکە ناوی گروپەکان جیاوازی نیە. هەموو ئەو گروپانەیان پێ چەتە و داگیرکەرە."
"کاری تەحریر شام کۆنترۆڵكردنی گروپە چەتەکانە"
نوێنەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاماژە بە ئامانجەکانی پشت بەجێكردنی گروپی تەحریر شام لە عەفرین کرد وتی:" لەم دواییانەدا هەندێک لە گروپە چەتەکان لەگەڵ تورکیا کێشەیان هەبوو. چەندین جار ئاڵۆزی ڕویدا ، خۆپێشاندانیان لە دژی تورکیا کرد، ئەگەری زۆرە ڕادەستکردنی شاری عەفرین بەو گروپە چەتەیە بۆ ئەوە بگەرێتەوە کە تورکیا لە ڕێگای ئەو گروپە چەتەیەوە بێەوێت تەواوی گروپەکانی تر لە قالب بدات و زیاتر لە تورکیا نزیکیان بکات و زیاتر بیانکاتە خزمەتی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر، لە لایەکی تریش تورکیا دەیەوێت لە ڕێگای ئەو گروپە چەتەیەوە هێز کۆبکاتەوە بۆ هێرشکردنی سەر ناوچەکانی تری باکوری و ڕۆژهەڵاتی سوریا."
" دیدارەکانی تورکیا و سوریا خزمەت بە گەل ناکات'
سوێدە سەرنجی ڕاکێشایە سەر دیدار و کۆبوونەوەکانی ئەم دواییە نێوان سوریا و تورکیا وتی:" بە بەردەوامی سوریا و تورکیا لە پەیوەندیدابوون بە تایبەتی لە بواری هەواڵگری، بەڵام ئەو پەیوندی و کۆبوونەوانەی پێشتر ئەم دوایانەش هیچ کاتێک ناکەوێتە خزمەتی گەلی سوریا و پێکهاتەکانی ئەو ناوچەیە، چونکە تورکیا بە تایبەتی و بە زانابوون هەزاران هاوڵاتی سوریای ناچاری کۆچبەری کرد بۆ وڵاتەکەی لەسەر ئەو هەزاران کۆچبەرش بازارگانی دەکات، ئامانجی لێی تەسفیەکردنی شۆرش و ئێرادەی گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە."
"دەبێت دەستکەوتەکانی خۆمان بپارێزن نەبینە قوربانی شەڕ"
لە کۆتایی قسەکانی سویدە ئاماژەی بەو شەڕە کرد لە کە ڕوو بە ڕووی گەل دەبێتەوە گوتی:" هەموو کەس خۆی بۆ شەڕ ئامادە دەکات، دەبێت زۆر دەوڵەت بکەونە ناو ئەو شەڕە. گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاش بۆ ئەو شەرە خۆی ئامادە کردوە، دووژمنێک هەیە کە دەیەوێت گەلەکەمان قڕ بکات. ئەگەری هەیە شەڕەکە لە هەموو هەرێمەکان بڵاوبێتەوە، بۆ ئەوە ئێمە نەبینە قۆچی قوربانی ئەو شەڕە، وەک ئەرمەنی سوریانیەکان کۆمەڵکوژ نەکرێین، دەبێت ئامادە بین. نابێت ئێمە ببینە قوربانی شەڕی سەد ساڵە، دەبێت بە یەکێتی و یەکڕێزی دەستکەوتەکانی خۆمان بپارێزن وفراوانی بکەین."
ف.ق