سوپای تورک لە پاسووری ئامەد دەستی بە ئامادەکاری بۆ ئۆپراسیۆن کردووە

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناوچەی پاسووری ئامەد 'یەکە سەربازییەکانی' لە ناوچەکانی هەڤیدان و بادیکان دا بڵاوەپیکردووە و دەستی بە ئامادەکاری بۆ هێرش و ئۆپراسیۆن کردووە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە بە دەستمان گەیشتوون، هێزەکانی سوپای تورک ماوەیەکە هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی ئامێری فۆتۆگرافی و وێنەکێشانەوە لە ناوچە شاخاویەکاندا شوێنی گەریلاکان دیاری بکەن.

ڕاگەیەندراوە، سەربازانی سوپای تورک و جەردەوانان (جاشەکان) هەموو ئێوارەیەک بە ئۆتۆمبێلی مەدەنییەوە دەچنە گوندەکان و ناوچەکانی هەڤیدان و بادیکان و بە جلی شوانەکانەوە بە ناوچەکەدا دەگەڕێن  و کاری چاودێریکردن و دەستنیشانکردن ئەنجام دەدەن.

ژ.ت