سەید ئەڤران ڕۆژنامەنووسێکی جەنگاوەر بوو

ڕۆهات ئامەد لە بارەی ڕۆژنامەنووسی شۆڕشگێڕ سەید ئەڤراندا وتی، "ئەو هەڤاڵێکی دەروێش، شۆڕشگێڕ و پێشەنگ بوو کە بە هەوڵ و ماندووبوونی خۆی، خۆی دروستکرد و هاوبەشی بە ئەزموونەکانی خۆی دەکرد لەگەڵ هاوڕێکانی".

شۆڕشگێڕ، نووسەر و ڕۆژنامەنووس سەید ئەڤران، ڕۆژی ٢٢ی ئەیلول لە کاتی وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەیەکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەهید بوو. ڕۆژنامەنووس ڕۆهات ئامەد باسی سەید ئەڤرانی هاوڕێ ١٨ ساڵەکەی خۆی کرد.

ڕۆهات ئامەد وتی، "لە ساڵی ٢٠٠٥دا سەید ئەڤرانم ناسی و سەرنجی خستە سەر ئەزموونەکانی لە  بواڕی ڕاگەیاندن. ڕۆهات ئامەد وتی، "هەڤاڵ سەید یەکێک بوو لەو هەڤاڵە کۆنانەی کە کارەکانی راگەیاندنی بەڕێوە دەبرد. یەکتر بینینمان لە ساڵی ٢٠٠٦ بوو کە ئەوکات چووم بۆ ناو کاری چاپەمەنی. من ئەوکات تازە بەشداری ناو کارەکانی راگەیاندن ببووم. بەڵام ئەو لە ساڵی ١٩٩٠دا کاری راگەیاندنی ئەنجامدا بوو. لە ناو قسەکانی هەڤاڵ دا ئەمان بیست کە لەگەڵ هەڤاڵ غوربەتەڵی لە یەک زانکۆ خوێندویانە، پاشان پێکەوە کاری ڕاگەیاندنیان ئەنجامداوە. لەم کارەدا خاوەن ئەزموونێکی گرینگ بوو. هەروەها یەکێک بوو لە یەکەم خوێندکارانی ئاکادێمیای ڕاگەیاندنی غوربەتەڵی ئەرسۆز کە رێکخستنی یەرەدەی دروست کرد. لە کۆنفرانسی یەکەم دا بەشدار بوو. پاشان بە پێنوس و کامێراکەی بوو بە زمانی چیا و چیایەکان.

لە ئاستێکی هەرە بەرزدا بەڕپرسیارەتی خۆی لە پەڕوەردەکردن و بەشداڕکردنی ئەو هەڤاڵانەی کە تازە بەشداری ناو بواڕی راگەیاندن ببوون بەجێ هێنا. لەم کاتەوە لەناو کاری ڕاگەیاندنی هیچ هەڤاڵێک نییە کە پەروەردەی لە هەڤاڵ سەید وەرنەگرتبێت، سودی لە ئەزموونەکانی وەرنەگرتبێت. بەراستیش مرۆڤێکی جوامێر بوو، فێرکارێکی باش بوو. ئەوەی کە دەیزانی هاوبەشی پێدەکرد و بۆ ئەوەی کار بەهێزتر بەڕێوە بچێت چ لە دەستی هاتبا ئەنجامی دەدا. وەک ئەوەی کە زۆرێک لە هەڤاڵانیش وتیان، بۆ منیش هەم لە لایەنی پیشەیی هەمیش لە لایەنی ژیانی و زۆر بواری تردا مامۆستایەتی کرد."

'ژیانی خۆی بە هەوڵ و ماندووبوونی خۆی ئافراند'

ڕۆهات ئامەد وتی کە ژیانی گەریلا بە رەنج دەئافرێندرێت، ژیانی سەید ئەڤرانیش بەم شێوەیە بوو و وتی، "هەڤاڵ سەید بەراستیش زۆر فیداکار بوو. خزمەتی بە سەڕبەرزی ئەبینی، وەک بەهایەکی هەرە گەورەی مرۆڤایەتی ئەبینی. نەک تەنیا لە لایەنی فکری و تیئوری بەڵکۆ لە هەموو لایەنەکانی ژیان بەوشێوەیە بوو. وەک ئەوەی دەزانرێت لە ژیانی گەریلا دا هەموو شتێک بە رەنج دەئافرێندرێت. هەڤاڵ سەیدیش لە هیچ کات رەنج و ماندووبوونەکانی پاشگەز نەبوویەوە، رەنج هەمیشە دڵ خۆشی ئەکرد. کاتێک کە هەستی دەکرد خزمەتی بۆ پارتی، هاورێکان و گەڵەکەی کردووە، دڵخۆش دەبوو. بەشداری ناو هەموو بوارەکانی ژیان دەبوو. هەندێک جاڕ ئەتبینی کە خواردن دروست دەکات، هەندێک جاڕ نانی لێ ئەیا، هەندێک جاریش بۆ ئامادەکاری بۆ شوێن بێل و کۆڵنگی هەڵ ئەگرت. هەندێک جاڕ بۆ ئاگاداری کۆمەڵگا جانتای کامێراکەی لە پشتی بوو، بە دوای هەواڵەوە بوو. بەراستیش هەمووکات لە هەموو کارێک دا لەپێش بوو. کاتێک کە پرسیار ئەکرێت بۆچی هەموو کەسێک رێز کە هەڤاڵ سەید ئەگرێت و خۆشیان ئەوێت وەڵام ئەوەیە کە فێداکار بوو و دەیویست یارمەتی بدات بە هەموو کەسێک. واتا هەڤاڵ سەید بە رەنج پێوەندی لەگەڵ مرؤڤەکان درۆست دەکرد و باوەریشی بەم شێوەیە بەهێز دەکرد."

'یەکێک بوو لە بەردی بناغەی چاپەمەنی ئازاد و دیموکراتیک'

ڕۆهات ئامەد باسی لەوەشکرد، سەید ئەڤران بەشداری ناو کاری پەروەردە و بەرێخستنکردنی ڕۆژنامەگەری ئازاد و دیموکراتیک بووە، و وتی، "وەک مەزڵوم دۆغان، خەیری دورموش، غوربەتڵی ئەرسۆز کە بناغەکانی چاپەمەنی ئازاد و دیموکراتیکیان دانا،هەڤاڵانی خەلیل داغ، سەلچوک شاهان، دەنیز فیرات، نوژیان ئەرهانیش ئەمەیان زیاتر بەهێز کرد. هەڤاڵ سەیدیش وەک ئەوان بوو. هەتا تا ساڵی 1995 لە تورکیا و باکووری کوردستان بە شێوازێکی چاڵاک بەشداری ناو کارەکانی چاپەمەنی بوو. لە ساڵی 2001دا بە دامەزراندنی یەکێتی ڕۆژنامەوانی دیموکراتیک (YRD)  بوو بە یەکێک لە خوێندکار و مامۆستایانی ئەکادیمیای چاپەمەنی غوربەتلی ئەرسۆز. لە چوار پارچەی کورستان و قەفقازیا ڕۆڵی هەبووە لە ڕێکخستنی چالاکیی ڕۆژنامەوانی. جگە لە هەموو ئەمانە، لە شاخیشدا بەردەوام درێژەی بە کارەکانی دەدا.بە تایبەتی لە باشوور و ڕۆژئاوا لە کاری ئاژانس و رێکخستنی ئاکادێمییەکان و پەرەپێدانیان بەرپرسیارێتی گرنگی هەبوو. سەدان گەنجی ئامادە کرد بۆ ئەنجامدانی کاری ڕۆژنامەوانی. لەم دواییانەدا لە ANF خەریکی ئەنجامدانی کارەکانی بوو. جگە لەوەی کە گەریلا بوو، لە کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانی کرمانجی، سۆرانی و تورکیش وەک شرۆڤەکار بەشداری کردووە و پاڵپشتی پێویستی لە ڕادیۆکان کردووە. دۆسیە و هەواڵی بۆ ڕۆژنامە و ئاژانسەکان ئامادە دەکرد. بە کورتی لە ژیانی خۆیدا تێکۆشانێکی رۆژنامەوانی جەنگاوەرانەی ئەنجامدا.

ڕۆهات ئامەد باسی لەوەشکرد کە سەید ئەڤران بەهاکانی پەکەکە و گەڵێکی دەپاراست و وتی، "لە ژیان و قسەکانی دا ئەو راستییەی نیشاندەدا. دوای شەهید بوونی من دەرفەتێکم بینی کە لێکۆلینەوە لە وێنەکانی بکەم. بەراستیش ژیانێکی دەروێشانەی هەبوو."

ڕۆهات ئامەد دەست نیشانی کرد کە لەگەڵ ئەو کێشە تەندروستیانەی کە سەید ئەڤران هەی بوو رۆژێک نەوەستا و کاری دەکرد.

ڕۆهات ئامەد دەست نیشانی کرد کە سەید ئەڤران مرۆڤێکی جیاواز بوو، بە رەنج خۆی خۆی دروست دەکرد، و وتی، "بۆ کۆمەڵگا، بۆ گەریلا و بۆ ڕاگەیاندنیش بەهایەک بوو. وتەکانی دەرخەری راستیەکانی دڵی مرۆڤەکان بوو. ئەوەی لەسەر شانی ئێمە دەمێنێت ئەوەیە کە خاوەنداری بکەین لە بیرەوەرەکانی،  پێنووس و کامێراکەی هەلبگرین و درێژە بەریگا کەی بدەین و ئامانجەکەی پێکبێنین.