تا ئێستا ١٥ کەس لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەدا گیانیان لەدەستداوە

ژمارەی ئەوە کەسانەی لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەکەی باکووری کوردستاندا گیانیان لەدەستدا گەیشت بە ١٥ کەس.

ئاگرکەوتنەوە لە ئامەد و مێردین

لە ڕوودای ئاگرکەوتنەوەی گوندەکانی نێوان ئامەد و مێردیندا، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتی بوون بە قوربانی. بەو هۆکارەوە ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە تا بێت بەرزدەبێتەوە و بوو بە ١٥ کەس. کەسێکی دیکە بە ناوی حەلیمە ئەردەمەوە بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتانەکەیەوە، دوای چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، دواتر لە مەراسیمێکدا لە گوندی هەربەر بەخاکسپێردرا.