تایبەتمەندیەکانی هێڵی کلاسیک و هێڵی نەتەوەی – دیموکراتیک له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ده‌خرێنه‌ به‌ر باس

به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هێڵی كلاسیك و هێڵی نه‌ته‌وه‌ی-دیموكراتیك كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ كلاب هاوس سازده‌كرێت.

له‌و باره‌وه‌ رێكخه‌رانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌، سه‌باره‌ت به‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هێڵی كلاسیك و هێڵی نه‌ته‌وه‌ی-دیموكراتیك رۆژی ٢٣ی گوڵان (٢٣-٥-٢٠٢٢) كاتژمێر ٢٠:٠٠ له‌ كلابی پژاك پرس دیدارێك به‌ میوانداری ئه‌هوه‌ن چیاكۆ ئه‌ندامی مه‌جلیسی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان په‌ژاك ساز ده‌كه‌ن.

ئاناژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه‌ده‌كرێت كه‌ تیئۆری نەتەوەیی دیموکراتیک چییە؟ لەپەیوەندی لەگەڵ کاروباری سیاسی، کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی کۆمەڵگای کوردستان شیکاری بۆ ئەم تیئۆریە دەکرێت، هەروەها تیشک دەخرێتە سەر تایبەتمەندییەکان هێلی کلاسیک.

ڕێکەوت: ٢٣-٠٥-٢٠٢٢

کاتژمێر: ٢٠:٠٠

شوێن: کلاپی پژاک پرس

بۆ به‌شداری كلیك لێره‌ بكه‌ن

هـ . ب