ته‌رمی بیلگین كه له زیندان كوژرا به خاكسپێردرا
ته‌رمی محه‌مه‌د حه‌نه‌فی بیلگین كه پێنج مانگ به‌ر له‌وه‌ی ئازاد بكرێت، له‌و گرتووخانه‌یه‌ی كه به‌دیل گیرابوو، كوژرا، ئه‌مڕۆ به خاكسپێردرا.
ته‌رمی محه‌مه‌د حه‌نه‌فی بیلگین كه پێنج مانگ به‌ر له‌وه‌ی ئازاد بكرێت، له‌و گرتووخانه‌یه‌ی كه به‌دیل گیرابوو، كوژرا، ئه‌مڕۆ به خاكسپێردرا.
ته‌رمی محه‌مه‌د حه‌نه‌فی بیلگین كه له گرتووخانه‌ی داخراوی جۆری ئێفی بۆڵۆ كوژرا، له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه له ته‌رمخانه‌ی گۆڕستانی كارشیاكایاوه وه‌رگیرایه‌وه. ته‌رمه‌كه له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ چه‌ولیك، له فڕۆكه‌خانه له لایه‌ن ده‌یان كه‌سه‌وه پێشوازی لێكرا.
رێوره‌سمه ئایینیه‌كان له بن ئابڵوقه و گوشاری پۆلیسدا به‌ڕێوه‌چوو. دواتر ته‌رمی بیلگین له ناوچه‌ی دارا هێنێ له گۆڕستانی جمهوریه‌ت به‌خاكسپێردرا.
وێڕای خزم و كه‌سوكاری بیلگین، نوێنه‌رانی هه‌ده‌په له شاره‌كه، ناوچه‌كان و په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په به‌شدارییان له رێوره‌سمی بهخاكسپاردنهكهدا كرد.
له ماڵی پرسه‌ی یه‌نیشه‌هیر له ناوه‌ندی ناوچه‌كه پێشوازی له سه‌ردانه‌كانی سه‌ره‌خۆشیه‌كه ده‌كرێت.
بیلگین كه به پاساوی سیاسی له ساڵی 1992ه‌وه له زیندان به دیل گیرابوو، پێنج مانگ به‌ر له‌وه‌ی ئازاد بكرێت كوژرابوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه بیلگین به هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
هـ. ب