ته‌رمی وڵاتپارێزی كورد زه‌كی چه‌له‌بی به‌ره‌و وان ره‌وانه‌ ده‌كرێت

ته‌رمی وڵاتپارێزی كورد محه‌مه‌د زه‌كی چه‌له‌بی كه‌ له‌ ١٧ی گوڵاندا له‌ به‌ر خواردنگه‌كه‌ی له‌ سلێمانی شه‌هیدكرابوو، به‌ره‌و باكوری كوردستان شاری وان به‌ رێوره‌سمێك به‌ڕێده‌كرێت.

ته‌رمی وڵاتپارێز له‌ باكوری كوردستان محه‌مه‌د زه‌كی چه‌له‌بی كه‌ له‌ ئه‌نجامی تیرۆركردن له‌ سلێمانی شه‌هیدببوو، به‌ به‌شداری ده‌یان كه‌س به‌ مه‌راسیمێكی جه‌ماوه‌ری له‌ ده‌زگای پزیشكی داد وه‌رگیرایه‌وه‌ و به‌ كاروانێك به‌ره‌و زێدی ئه‌و واته‌ وانی باكوری كوردستان به‌ڕێده‌كرێت.

وڵاتپارێزی خه‌ڵكی باكوری كوردستان و خاوه‌نی خواردنگه‌ی ده‌نیز ١٧ی گوڵان له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كداری له‌ گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری سلێمانی بریندارببوو، رۆژی ١٨ی گوڵان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شار شه‌هید ببوو.

جه‌ماوه‌ر به‌ پێشه‌نگایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی كرێكارانی میزۆپۆتامیا كاتژمێر ١٠:٠٠ له‌به‌ر ده‌رگای پزیشكی دادی سلێمانی كۆبوونه‌وه‌، ته‌رمی شه‌هیده‌كه‌یان به‌ دروشمه‌كانی "شه‌هید نامرێت"، " بمرێت خیانه‌ت" به‌ره‌و گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری كه‌ له‌وێ شه‌هیدببوو برد. له‌وێوه‌ دوای رێوره‌سمێكی جه‌ماوه‌ری گه‌ل به‌ره‌و مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی رێپێوانیان كرد.

له‌ رێپێوانه‌كه‌دا بێ پسانه‌وه‌ دروشم وترانه‌وه‌، هاوكارین نۆكه‌رایه‌تی و هێرش شه‌رمه‌زار كران.

دوای مه‌راسیمه‌كه‌ ته‌رمی چه‌له‌بی به‌ كاروانێك ره‌وانه‌ كرا و دوای كۆیه‌ ده‌گه‌یه‌نرێته‌ باكوری كوردستان و شاری وان.

هـ . ب