"تێکۆشان لەسەر ڕێبازی پەکەکە واتا ئازادبوونی کورد"
لەساڵیادی گیانفیدایی شەهید (ڤیان سۆران) خوشکە تاقانەیەکی چوار شەهید دەڵێت: "ئەگەر نیوەی کورد لەسەر ڕێبازی پەکەکە بووایە ئەوە ئیستا کورد ئازاد ببوو."
لەساڵیادی گیانفیدایی شەهید (ڤیان سۆران) خوشکە تاقانەیەکی چوار شەهید دەڵێت: "ئەگەر نیوەی کورد لەسەر ڕێبازی پەکەکە بووایە ئەوە ئیستا کورد ئازاد ببوو."
سێوان کاکەمەند قادر ژنێکی بەتەمەنە و خوشکی تاقانەی چوار برای شەهیدە و لە ساڵیادی شەهید (ڤیان سۆران)دا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا و جەختی لەسەر پیرۆزیی ڕێبازی پەکەکە کردەوە لەپێناو ئازادیی گەلی کورد و کوردستان دا.
هەروەها سێوان کاکەمەند سەبارەت بە خراپیی گوزەرانی خەڵک لە سایەی گەندەڵی بەرپرسانی حکومەتی باشووری کوردستان ڕەخنەی توندی لەسەر گەندەڵی و نادادپەروەری لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی باشور گرت.
لەباشوری کوردستان خیانەت و گەندەڵی زۆر بووە
سێوان کاکەمەند قادر خوشکی چوار شەهیدە و تی: "من تاقانەی چوار برام، کە هەرچواریان لە پێناو ئازادیی کوردستان دا شەهید بوون، لە ئێستادا حکومەتی هەرێمی کوردستان لە خەوێکی قوڵدایە و ئاگای لە میلەت نەماوە و خیانەت و گەندەڵی زۆر بووە لە سایەی ئەم حوکمڕانیەتیی سەرانی باشوری کوردستان دا، داوا لە حکومەت دەکەین، کە بەخویدا بچێتەوە و میلەت لەم دۆخە خراپە رزگار بکات".
دژی خیانەتکاران و گەندەڵکاران ڕاپەرن
سەبارەت بە خیانەت لە دژی ڕۆڵە تێکۆشەرەکانی گەلی کورد وتی: "داوا دەکەم لە میلەت، کە دژی خیانەتکاران و گەندەڵکاران ڕاپەرن و دادپەروەری بگەڕێننەوە لە رێگەی ڕاپەرین، چونکە لە ئێستادا میلەت لە بارودۆخێکی خراپدا ژیان دەکات، من وەکو کەسوکاری شەهید، کە هەمیشە چەوسیندراوینەتەوە لەلایەن داگیرکەران، ئێستادا داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەم هەست بە بەرپرسیارێتی بکات لەبەرامبەر نەوەکانی داهاتوو، ئەو گەندەڵییەی ئێستا لە هەرێمی کوردسنان هەیە بووەتە هۆی ئەوەی ڕەنج و تێکۆشانی شۆرشێگڕان بزربێت."
پەکەکە قارەمانانە بەرگرییان لە گەل و نشتیمان کردووە
سەبارەت بە رێبازی تێکۆشانی پەکەکە خوشکی ئەو چوار شەهیدە وتیشی: "پەکەکە بزوتنەوەیەکی ئازادیخوازی پاکە و هیچ کات خیانەتی لەگەل و نیشتمان نەکردووە و هەمیشە کچان و کوڕانی پەکەکە قارەمانانە و دڵسۆزانا بەرگرییان لە گەل و نیشتمان کردووە".
ئەگەر نیوەی کوردستان وەکو پەکەکە بووایە ئەوە کورد ئازاد دەبوو
لە کۆتایدا سێوان کاکەمەند قادر وتی: "ماوەی ٤٠ ساڵە ئێمە ئاگادارین لە خەباتی پەکەکە، پەکەکە لە سەرتای دامەزاندنیەوە تا ئێستا هەمیشە لەسەر رێگای ڕاست بووە و دڵسۆزانە بەرگرییان لە گەل و نیشتمان کردووە، ئەگەر ئێستا نیوەی کوردستان وەکو پەکەکە پاک و دڵسۆز بوایە، ئەوە کورد و کوردستان ئازاد ببوو".
ژ.ت