تەرمی ٢ گەریلا کە لە ئلکێ شەهید بوون بە خاک سپێردران
تەرمی ٢ گەریلای هەپەگە سەفەر تەمەل و یڵماز سالا کە لە شەڕی هەفتەی ڕابردوودا لە ئلکێ شەهید بوون، لە شوێنی لەدایکبوونیان بە خاک سپێردران.
تەرمی ٢ گەریلای هەپەگە سەفەر تەمەل و یڵماز سالا کە لە شەڕی هەفتەی ڕابردوودا لە ئلکێ شەهید بوون، لە شوێنی لەدایکبوونیان بە خاک سپێردران.
دوێنێ تەرمی گەریلاکانی هەپەگە سەفەر تەمەل (روستەم چەکدار کاتۆ) و یڵماز سالا (کاموران گەڤەر) کە لەلایەن بنەماڵەکانیانەوە ناسێندرانەوە، وەرگیرانەوە و تەرمەکانیان برایەوە شارەکانیان و لەوێ بەخاک سپێردران.
بنەماڵەی تەمەل، تەرمی کوڕەکەیان بردەوە گوندی سەتکار لە ناوچەی ئلکێ شرناخ و لەوێ بە بەشداری بەڕێوەبەرانی مەبیا-دەر و جەماوەر لە گۆڕستانی گوندەکەدا بەخاک سپێردرا.
هەروەها دوای وەرگرتنەوەی تەرمی گەریلای هەپەگە یڵماز سالا، برایەوە گوندی هێرمییە لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ و لەوێ دوای ئەرکە ئاینییەکان، بە خاک سپێردرا.
لە لایەکی دیکەوە ڕاگەیەندرا کە تەرمی بەسری جین (بروسک کاتۆ) ئەندامی هەپەگە لەلایەن بنەماڵەکەوە ناسێنراوەتەوە. ئەمڕۆ تەرمەکەی لەلایەن بنەماڵەکەیەوە وەردەگیرێتەوە و لە ناوچەی سلۆپیای شرناخ بەخاک دەسپێردرێت.
هەروەها تەرمێکی دیکەی گەریلای هەپەگە کە لە هەمان شەڕدا گیانی لەدەستداوە، لە مردووخانەی نەخۆشخانەی دەوڵەتی لە شڕناخ بە مەبەستی ناسینەوە ڕاگیراوە.