تەرمی عەبدولستار حەمید شەڕڤانی قەسەدە بەخاکسپێردرا
تەرمی عەبدولستار حەمید شەڕڤانی قەسەدە لە گۆڕستانی شەهیدانی تەبقا بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا.
تەرمی عەبدولستار حەمید شەڕڤانی قەسەدە لە گۆڕستانی شەهیدانی تەبقا بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا.
بە سەدان دانیشتووی شاروچکەی تەبقا تەرمی عەبدولستار حەمید شەڕڤانی قەسەدەیان لە گۆڕستانی شەهیدانی تەبقا بەخاکسپارد کە لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢١دا لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکەکەیدا شەهید بوو.
مەراسیمەکە لە چوارچێوەی رێوشوێنەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بەڕێوەچوو. جەماوەر لە تەبقاوە بەرەو گۆڕستانی تەبقا روویشت و لە گۆڕستانەکە مەراسیمێک ئەنجامدرا.
لەسەر ناوی خانەوادەی شەهیدان، موسا ئەلتەمیر ئەندامی بەڕێوەبەری ئەنجومەنەکە قسەی کرد و سەرەخۆشی لە خانەوادەت شەهید کرد و بەڵێنیدا درێژەپیدەری رێبازی شەهیدان بن.
بەناوی ئەنجومەنی سەربازی تەبقا عەبدولقادر حەمید قسەی کرد و وتی، "شەهید پێشەنگی مەعنەوی ئێمەن، بۆ وڵاتێکی ئازاد و بەشەرەف شەهیدان باجی گەورەیاندا. بەڵێن دەدەین لەسەر رێچکەی ئەوان بین."
فۆزا محەمەد ئەندامی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان ناسنامەی شەهیدی خوێندەوە و تەرمەکەی رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.
هەڤاڵانی شەهیدم تەرمی شەهیدیان بە دروشم و هەلهەلەلێدان بەخاکسپارد.
ف.ق