تەرمی بەرزانی قالەی خەڵوز بە خاکسپێردرا

ئەمڕۆ تەرمی هونەرمەند و پێشمەرگەی دێرین بەرزانی قالەی خەڵوز لە گۆڕستانی ئابڵاخی شاری سلێمانی بەخاکسپێردرا.

پاش ئەوەی شەوى ڕابردوو بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد، کەمێک پێش ئێستا تەرمی بەرزانی قالەی خەڵووز، پێشمەرگەی دێرین، هونەرمەند و ئەکتەری دیاری کۆمیدی لە گۆڕستانی ئابڵاخ لە شاری سلێمانی بەخاک سپێردرا.

تەرمی ئەو هونەرمەندە لە گۆڕستانی ئابڵاخ لە شاری سلێمانی لە تەنیشت گۆڕی کوڕەکەیەوە بەخاک سپێردرا.

پێشمەرگەی دێرین بەرزانی قالەی خەڵووز، یەکێک بوو لە هونەرمەند و میدیاکارە دیارەکانی باشووری کوردستان، لە چەندین فیلم، دراما و شانۆدا بەشداریی کردووە، هاوکات ئەکتەری دیاری “بەرنامەی بەرنامە” بوو، ئێوارەی دوێنێ بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەی شاری پزیشکیی فاروق لە سلێمانی ژیانئاوایی کرد.

هـ . ب