تەرمی گەریلای یەژاستار ئۆزکان کە لە ماوا شەهید ببوو، بە خاکسپێردرا
تەرمی گەریلای یەژاستار زەینەب ئۆزکان کە لە هێرشی داگیرکەریدا لە ماوا شەهیدببوو، لەناوچەی باسای شڕنەخ لە ناو گەمارۆی پۆلیسدا بە خاکسپێردرا.
تەرمی گەریلای یەژاستار زەینەب ئۆزکان کە لە هێرشی داگیرکەریدا لە ماوا شەهیدببوو، لەناوچەی باسای شڕنەخ لە ناو گەمارۆی پۆلیسدا بە خاکسپێردرا.
گەریلای یەژاستار زەینەب ئۆزکان ١٨ی حوزەیران لە هێرشی داگیرکەری بۆ سەرر دەوروبەری گوندی خربەکوری هەرێمی ماوای ناوچەی حەسکێفی ئێلیح شەهیدببوو. بنەماڵەکەی تەرمی کچەکەیان ناسیبووەوە و لە نەخۆشخانەی فێرکاری و توێژینەوەی ئێلیح وەریانگرتبووەوە و بردبوویانەوە بۆ گوندی بانای سەر بە ناوچەی باسای شڕنەخ.
بەڕێوەبەرانی مەبیا-دەر و ئەندامانی بنەماڵەکە بەشداریان لە رێورەسمی بەخاکسپاردنی تەرمەکەدا کرد. تەرمەکە لە ناو گەمارۆی توندی پۆلیسەکان لە گۆڕستانی گوندەکە بەخاکسپێردرا.
هـ . ب