تەرمی مام بەشیر سبەینێ بەخاک دەسپێردرێت
تەرمی مام بەشیر سبەینێ لە گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخۆدان لە شەنگال بەخاک دەسپێردرێت.
تەرمی مام بەشیر سبەینێ لە گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخۆدان لە شەنگال بەخاک دەسپێردرێت.
کۆمیتەی ڕێورەسمەکە داوای لە کۆمەڵگای ئێزدی کرد لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی مام بەشیر (حەسەن دووتار) ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ئێزدیدا بەشداری بکەن.
تەرمی مام بەشیر رۆژی پێنجشەمە (سبەینێ) لە خانەسۆر بە کاروانێکی بەرەو گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخۆدان بەرێدەکرێت. دوای مەراسیمێک تەرمی مام بەشیر بەخاکدەسپێردرێت.
مام بەشیر ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ئێزدی ١٤ی کانونی دووەم کۆچی دوایی کرد.
ئەو کاتەی چەتەکانی داعش ٣ی ئابی ٢٠١٤ فەرمانیان بەسەر شەنگال هێنا، مام بەشیر ڕووی کردە شەنگال و بۆ ڕێکخستن و خۆبەڕێوەبەری و خۆپاراستنی شەنگال ڕەنجێکی زۆریدا.
حەسەن دووتار یەکێک لەو شۆرشگێرانە بوو کە بۆ خۆسەری شەنگال، بۆ ناساندنی پێگەی شەنگال شەو و ڕۆژ کاری کرد.
٣٧ ساڵ بێوەستان کاری کرد
حەسەن دووتار ساڵی ١٩٥٦ لە گوندی جنەتیێی ئێلح لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز لەدایک بووە.
حەسەن دووتار کە باوکی ٦ منداڵە، وەک زۆر خانەودەی ئێزدی دیکە لە باکوری کوردستان بەهۆی فشار و فاشیزمی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ساڵی ١٩٧٠دا ڕووی کردە ئەوروپا و لە ئەڵمانیا جێگیر بوو.
حەسەن دووتار هەموو کاتێک بە حەسرەتی وڵات دەژیا و لە ساڵی ١٩٨٣ لەگەڵ مام زەکی شەنگالی و ژمارەیەک هاوڕێی لەناو کۆمەڵگای ئێزدیدا دەستی بە ڕێکخستن کرد و توانی ئێزدیان لە مەترسی تواندنەوە بپارێزێت.
حەسەن دووتار لەو کاتەوە بەشداری لە خەبات کرد و لەگەڵ فشار و زۆردەستی دەوڵەتی ئەڵمانیا کە چەندین جار دەستگیرکرا، دەستی لە دۆزی خۆی بەرنەدا و بە بڕیارەوە بەردەوامی بە تێکۆشانیدا.
بۆ ڕێگیریکردن لە فەرمانەکان، بۆ یەکێتی کۆمەڵگای ئێزدی لەگەڵ کاری ڕێکخستنی، هەروەها لە ڕووی دیپلۆماسیەوە ڕۆڵ و ئەرکی تایبەتی ئەنجامدا.
لە ساڵێ ٢٠٠٣دا لەناو دامەزراندنی تەڤگەری دیموکراتیکی ئێزدیان (تەڤدا) جێی خۆی گرت.
وەک مام زەکی شەنگالی، مام بەشیریش کۆمەڵگاکەی وەک خانەوادە و خێزانی خۆی دەبینی و لەسەر ئەو بناغەیە کاری دەکرد.
ف.ق