تەرمی شەهیدانی ئاخجەلەر بەخاکسپێردران

تەرمی دوو هاوڵاتی باشوری کوردستان کە لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوون، بەخاکسپێردران.

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، سێ جار گوندێکی ئاخجەلەری سەر بە ناوچەی چەمچەماڵیان بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا ٥ هاوڵاتی شەهیدکران. ٢ کەس لە شەهیدەکان بە مەراسیمێک لە گوندەکەیان بەخاکسپێردران.

تەرمی ئیسماعیل ئیبراهیم مەمەند کە باوکی هەشت منداڵە، لە گۆڕستانی گوندی سەرچنار و تەرمی ئارامی ئیسماعیل مەمەند کە باوکی شەش منداڵە لە گوڕستانی گوندی توتەقەل بە خاکسپێردران.

ف.ق