تەرمی ئیلچین گەریلای شەهیدی هەپەگە لە ئێلح بەخاک سپێردرا
نەعیم ئیلچین گەریلای هەپەگە لە بەستا شەهید بوو و تەرمەکەى لە ئێلح بەخاک سپێردرا.
نەعیم ئیلچین گەریلای هەپەگە لە بەستا شەهید بوو و تەرمەکەى لە ئێلح بەخاک سپێردرا.
نەعیم ئیلچین گەریلای هەپەگە لە ٢٥ی نیسان لە ناوچەی بەستای شرنەخ شەهید بوو. دوای ئەوەی بنەماڵەکەى تەرمەکەیان لە نەخۆشخانەی حکومیی شرنەخ وەرگرتەوە، تەرمەکەیان بردەوە و لە گوندی گربەرەشک-ی ئێلح بەخاکیان سپارد.
بنەماڵەکە دەیانویست تەرمەکە لە مەراسیمێکی جەماوەریدا بەخاک بسپێردرێت، بەڵام سەربازان گۆڕستانەکەی گوندی گربەرەشک-یان گەمارۆدا و گوشاریان خستە سەر بنەماڵەکە و جگە لە ئەندامانی بنەماڵەکە ڕێگەیان بە هیچ کەسێکی تر نەدا بەشداری لە مەراسیمی بە خاکسپاردنەکەدا بکەن، لەبەر ئەوەش تەرمی ئیلچین تەنها لەلایەن ئەندامانی بنەماڵەکەیەوە و بە مەراسیمێک بەخاک سپێردرا.
ژ.ت