ڤیدیۆ و وێنەی تیمە گەڕۆکەکانی گەریلا لە کاتی رۆیشتن بۆ چالاکی

ڤیدیۆ و وێنەى تیمە گەڕۆکەکانی گەریلا لە زاپ تۆمار کرا، کە دەڕۆن بۆ ئەنجامدانی چالاکی. گەریلاکان دەڵێن: "ئێمە دەچین بۆ چالاکی و ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنین. ئێمە دوژمن تێکدەشکێنین".

لە دەستێکدا کلاشینکۆف، لە دەستێکی تریشدا چەتری خۆشاردنەوە لە فڕۆکەی بێفرۆکەوانیان پێیە. هاوکات کۆڵێکی قورسیشیان بە پشتیان هەڵگرتووە.

کاتێک لە ناو تاشە بەردەکاندا دێنە دەرەوە ڕووپۆشەکەى سەر دەموچاویان لادەبەن. دەستماڵێکی سەربازیی بە سەری خۆیەوە بەستووەتەوە. جانتاکەی پشتیشی لە چاوی فڕۆکەى بێفڕۆکەوان و ئامێرەکانی تری چاودێری داپۆشراوە.

بۆ چالاکی دەڕۆن. کاتێک لێمانپرسی: "تۆ چیت هەیە بۆ وتن؟" لە سەرەتادا و لە یەکەم وەڵامدا دەڵێت: "سەرکەوتن".

باز ئەندامی یەکەی گەریلای گەڕۆکە لە زاپ و دەڵێت، "ئێمە ئێستا دەڕۆین بۆ چالاکی. ئێمە لەو بڕوایەداین، کە چالاکییەکی سەرکەوتوو ئەنجام دەدەین".

لە دوای ئەو گەریلا شاهۆ بەدوایدا دێت. ئەویش کڵاوێکی ڕەنگ سەربازیی لەسەرە و جانتایەکیشی لە پشتە، کە بۆ خۆ شاردنەوە و هاوشێوەلێکردن لەگەڵ سروشت دا بەکار دێت. لە دەستێکیشیدا چەک هەیە و هەڵدەکشێت و دەم بە پێکەنینە.

لە دژی دەوڵەتی تورک، کە بە هەزارن سەرباز، کۆپتەر، فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەستی بە داگیرکەری کردووە، دەڕوات بۆ چالاکی.

گەریلاکان لە ١٧ی نیسانەوە بەبێ ڕاوەستان و بەردەوام لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک دەستیان بە چالاکیی جۆراوجۆر کردووە.

شاهۆ دەڵێت: "ئێمە دەڕۆین بۆ چالاکی، ئێمە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنین. ئێمە ئەو دوژمنە تێکدەشکێنین".

هەردوو گەریلا لەناو رەنگی ئەو دارانەدا ون دەبن، کە هێشتا بە تەواوەتی گەڵایان نەکردووە.

پاش ماوەیەکی کەم دوو گەریلای ژنیش دەرکەوتن. بارەکانیشیان هەر وەک گەریلاکانی ترە.  جل و بەرگی گەریلایان لەبەردایە. دیارە پێداویستیی تەندروستی لە جانتاکانیاندایە. وەک خەباتکاری تەندروستی بەشداری لە چالاکییەکەدا دەکەن.

کاتێک پرسیاریان لێکرا هەڤاڵ سارا تۆ چی دەڵێت، بە دەم بە پێکەنینی و رووگەشیی گەریلایانەوە دەڵێت، "هیوای سەرکەوتنم هەیە".

بەهیوای ئەوەی هیچ شتێک بەسەر هەڤاڵەکانیدا نەیەت دەڵێت: "ئێمە بە زانیاریی جوانەوە دەگەڕێینەوە".

ژ.ت